گه‌ریلاكانی هێزه‌كانی پاراستنی گه‌ل (هه‌په‌گه) به‌بۆنه‌ی هه‌فته‌ی قاره‌مانی (٢١ی ئادار تا ٢٨ی ئادار) بۆ ئاژانسی هه‌واڵی فورات (ANF) دوان. گه‌ریلا كه‌مال بۆتان له كه‌سایه‌تیی فه‌رمانده عه‌گید (مه‌عسووم كۆركماز) یادی هه‌موو شه‌هیدانی كرده‌وه و پیرۆزبایی هه‌فته‌ی قاره‌مانی له هه‌موو گه‌لی كوردستان كرد.
«گوزارشت له گیانی هه‌ڤاڵ عه‌گید ده‌كرێت»
بۆتان سه‌رنجی خسته سه‌ر هێرشه‌كانی هاوپه‌یمانه‌تیی ئاكه‌په-مه‌هه‌په. هه‌روه‌ها باسی له مانگرتنه‌كانی دژ به گۆشه‌گیری كرد كه به پێشه‌نگایه‌تیی له‌یلا گیوڤه‌ن له كوردستان و هه‌نده‌ران به‌ڕێوه‌ده‌چێت. گوتی، له به‌رخۆدانی به‌رخۆدێرانی زینداندا، گوزارشت له گیانی هه‌ڤاڵ عه‌گید ده‌كرێت و به‌زیندوویی ده‌هێڵدرێته‌وه.
گه‌ریلا كه‌مال بۆتان گوتی، «ده‌بێ هه‌موو گه‌له‌كه‌مان بزانێت به هاتنی به‌هار هه‌ر شتێكمان له‌ده‌ست بێت ده‌یكه‌ین. ئێمه وه‌ك گه‌ریلاكانی هه‌په‌گه، كۆتایی به هاوپه‌یمانه‌تیی فاشیستی ئاكه‌په - مه‌هه‌په له كوردستان دێنین. ئاڵای به‌رخۆدان كه به پێشه‌نگایه‌تیی هه‌ڤاڵ له‌یلا گیوڤه‌ن هه‌ڵدراوه، هه‌ڵیده‌گرین و ده‌یگه‌یه‌نینه سه‌رفرازی.»
«پێویسته مانگرتنه‌كان گه‌شتر بكرێن»
گه‌ریلا شه‌ڤین ئامه‌د پیرۆزبایی هه‌فته‌ی قاره‌مانی كرد و وه‌بیری خسته‌وه كه مامه‌ڵه‌ی ڕێبه‌ری گه‌لی كورد عه‌بدوڵا ئۆجالان و په‌كه‌كه له‌گه‌ڵ شه‌هیدان وه‌هایه كه هه‌نگاوێك ده‌نرێت و تۆڵه ده‌كرێته‌وه. گوتی، «به شه‌هیدبوونی حه‌قی قه‌رار ڕێبه‌رایه‌تیمان په‌كه‌كه‌ی دامه‌زراند. به شه‌هیدبوونی هه‌ڤاڵ عه‌گید سوپا دامه‌زرا. شه‌هیدبوونی هه‌ڤاڵ بێریتان به‌سوپابوونی ژنی له‌گه‌ڵ خۆی هێنا. شه‌هیدبوون بۆ ئێمه واتا هه‌نگاونان و به‌و هه‌نگاوه تۆڵه‌كردنه‌وه.»
گه‌ریلا ئامه‌د ئاماژه‌ی به مانگرتنه‌كانی دژ به گۆشه‌گیریی سه‌ر ئۆجالان كرد و گوتی، «له به‌رانبه‌ر ئه‌م چالاكییه به‌هادار و واتادارانه ده‌بێ به‌ڕێزه‌وه به‌ژنی خۆمان دانه‌وێنین. بۆ ئه‌وه‌ش پێویسته هه‌فته‌ی قاره‌مانی واتادار بكه‌ین و گه‌شی بكه‌ین. بانگی ئێمه ئه‌وه‌یه كه هه‌موو ساتێك گیانی قاره‌مانی بره‌وی پێبدرێت و چالاكییه‌كانمان گه‌ش بكه‌ین. هه‌موو گه‌نجان و ژنان پێویسته به‌شداری له‌م به‌رخۆدانه‌دا بكه‌ن.»
«پڕۆسه‌یه‌كی زۆر گرنگه»
گه‌ریلای هه‌په‌گه به‌رخۆدان ماوه-ش پیرۆزبایی هه‌فته‌ی قاره‌مانی كرد و گوتی، «له پڕۆسه‌ی به‌رخۆدانی ٤٠ ساڵه‌ی په‌كه‌كه به پێشه‌نگایه‌تی هه‌ڤاڵ عه‌گید و محه‌مه‌د قه‌ره‌سوونگوور قاره‌مانیی زۆر بینراوه. هه‌روه‌ها له به‌رخۆدانی سووردا هه‌ڤاڵ چیاگه‌ر و له به‌رخۆدانی جزیر زۆر هه‌ڤاڵی قاره‌مان جێده‌ستییان له مێژوو تۆمار كراوه. له پڕۆسه‌ی ئه‌م دواییه‌دا به پێشه‌نگایه‌تیی هه‌ڤاڵ له‌یلا گیوڤه‌ن و ناسر یاگز، هه‌ڤاڵان جه‌سته‌ی خۆیان له‌پێناو به‌هاكان و شه‌ره‌ف داوه‌ته به‌ر مردن.»
گه‌ریلا ماوه گوتیشی، «ئێمه به پڕۆسه‌یه‌كی زۆر گرنگدا تێده‌په‌ڕین.ئه‌و شتانه‌ی ئێمه تیایدا ده‌ژین ده‌بنه میراتی مێژوو. به‌بۆنه‌ی ٢٨ی ئادار ئێمه به‌ڵێن به ڕێبه‌ر ئاپۆ و گه‌لی خۆمان ده‌ده‌ین كه به مه‌عنه‌ویاتی ئه‌مڕۆ له هه‌ر چوار پارچه‌ی كوردستان تێكۆشین سه‌ربخه‌ین. ڕۆژه سه‌رفرازه‌كانمان به ئازادی ڕێبه‌ر ئاپۆ تاجدار ده‌كه‌ین. باوه‌ڕمان وایه و پێداگریمان له‌سه‌ر ئه‌مه هه‌یه. ئامانج و خه‌یاڵه‌كانی هه‌موو شه‌هیدان ئامانج و خه‌یاڵی ئێمه‌ن. ئه‌م ئامانجه به‌هه‌میشه‌یی ده‌كه‌ین و سه‌رفرازی ده‌كه‌ین.»
s.m