پێكهاته‌كانی شه‌نگال له دژی بڕیاری گه‌ڕانه‌وه‌ی قائیمقامی پێشوو و ئه‌نجومه‌نی شاره‌وانی كه سه‌ر به پارتی دیموكراتی كوردستان (په‌ده‌كه)ن و له كاتی هێرشی داعش هه‌ڵاتن و شاره‌كه‌یان نه‌پاراست، جارێكی دیكه خۆپیشاندانیان كرد.
گه‌ل له شارۆچكه‌ی سنوونێی شه‌نگال به پێشه‌نگیی ئه‌نجومه‌نی خۆبه‌ڕێوه‌به‌ریی دیموكراتیی شه‌نگال ڕێپێوانێكیان ساز كرد. له ڕێپێوانه‌كه‌دا لێدوانێكی ڕۆژنامه‌وانی درا و ڕاگه‌یه‌نرا: «هه‌موو كه‌س باش ده‌زانێت كه گه‌لانی شه‌نگال بێبه‌ش كراون له مافی ئیداری، سیاسی و خزمه‌تگوزاری. هه‌روه‌ها هه‌موو كه‌س ده‌زانێت كه ٧٤ جار ئێزدییه‌كان قڕكراون. ئێمه پشتگیری له مافه‌كانی مرۆڤ ده‌كه‌ین و له‌پێناو مافه‌كانی مرۆڤ تێده‌كۆشین. ده‌مانه‌وێت ئه‌و كه‌سانه‌ی بوونه هۆكار كه سه‌دان ئێزدی بڕفێنرێن و بكوژرێن، دادگه‌یی بكرێن.»
داواكارییه‌كان
خۆپیشانده‌ران كۆمه‌ڵێك داواكارییان خسته به‌رده‌م حكوومه‌تی عێراق كه بریتین له:
- نامانه‌وێت ئیداره‌ی پێشووی شه‌نگال كه بووه هۆی كۆمه‌ڵكوژیی ٧٤هه‌مین و بووه جێبه‌جێكاری سیاسه‌تی بارزانی، بگه‌ڕێته‌وه شه‌نگال.
- ئێمه وه‌ك شه‌نگالییه‌كان ده‌مانه‌وێت خۆمان خۆمان به‌ڕێوه‌ببه‌ین. نامانه‌وێت هیچ كه‌س ئێمه به‌ڕێوه ببات.
- داوا له حكوومه‌تی فیدڕاڵی و ڕێكخراوه‌كانی مافی مرۆڤ ده‌كه‌ین كه شه‌نگالییه‌كان له ئه‌نجومه‌نی شاره‌وانیی شه‌نگالدا هه‌بن.
- داوا له ڕێكخراوه‌كانی مافی مرۆڤ و كاربه‌ده‌ستان ده‌كه‌ین، كۆتایی به سیاسه‌ت و پیلانگێڕییه‌كانی سه‌ر شه‌نگال بهێنرێت و ڕێز له ئیراده‌ی گه‌لی ئێزدی بگیرێت.
s.m