گه‌نجانی مه‌خموور: گۆشه‌گیری ده‌شكێنین
گه‌نجانی مه‌خموور كه له مانگرتندان ئاماژه بۆ ئه‌وه ده‌كه‌ن، گۆشه‌گیریی ده‌شكێنن و فاشیزم هه‌ڵده‌وه‌شێنن و ڕێبه‌ر ئاپۆ ئازاد ده‌كه‌ن.
گه‌نجانی مه‌خموور كه له مانگرتندان ئاماژه بۆ ئه‌وه ده‌كه‌ن، گۆشه‌گیریی ده‌شكێنن و فاشیزم هه‌ڵده‌وه‌شێنن و ڕێبه‌ر ئاپۆ ئازاد ده‌كه‌ن.
چالاكیی مانگرتن له خواردن له وارگه‌ی په‌نابه‌رانی شه‌هید ڕۆسته‌م جوودی له قه‌زای مه‌خموور دژی گۆشه‌گیریی سه‌ر ڕێبه‌ری گه‌لی كورد عه‌بدوڵا ئۆجالان له ڕۆژی ٣٧هه‌مدا به‌رده‌وامه و گرووپی سێزده‌هه‌م نۆبه‌تی چالاكییه‌كه‌ی وه‌رگرت.
ئاسلان یڵماز یه‌كێك له مانگرتوانی گرووپی سێزده‌هه‌م گوتی: «سه‌ره‌تا من گۆشه‌گیریی تووندی سه‌ر رێبه‌ر ئاپۆ شه‌رمه‌زار ده‌كه‌م. سڵاوی خۆم بۆ له‌یلا گیوڤه‌ن، ناسر یاگز و هه‌موو چالاكانی مانگرتوو ده‌نێرم. له ڕۆژانی ڕابردوودا زانیاریمان ده‌رباره‌ی ڕێبه‌ر ئاپۆ وه‌رگرت، به‌ڵام ئه‌وه به‌و مانایه نییه كه گۆشه‌گیری كۆتایی هاتووه، ئه‌م زانیارییه گه‌نجان ڕازی ناكات. گۆشه‌گیریی سه‌ر ڕێبه‌رایه‌تیی ئێمه به‌رده‌وامه و ده‌بێ ئێمه چالاكییه‌كانمان به‌هێزتر بكه‌ین و به‌رخۆدان گه‌شتر بكه‌ین. ئێمه هه‌تا كۆتایی له‌گه‌ڵ ڕێبه‌ره‌كه‌مان ده‌بین.»
یڵماز داوای له گه‌نجان كرد، له‌پێناو شكاندنی گۆشه‌گیری و ئازادیی ئۆجالان چالاكییه‌كانیان به‌رفره‌وانتر بكه‌ن. داواشی له سی پی تی (كۆمیته‌ی به‌رگرتن له ئه‌شكه‌نجه‌ی سه‌ر به یه‌كێتیی ئه‌ورووپا) كرد ئه‌ركی خۆی جێبه‌جێ بكات.
مانگرتوویه‌كی دیكه به ناوی سه‌بری ئیشله‌ك گوتی: «ئامانجی چالاكییه‌كه‌مان شكاندنی گۆشه‌گیریی سه‌ر ڕێبه‌ره‌كه‌مانه. ڕێبه‌ر ئاپۆ ته‌نیا ڕێبه‌ری گه‌لی كورد نییه، به‌ڵكو ڕێبه‌ری ته‌واوی مرۆڤایه‌تییه. هه‌تا گۆشه‌گیری كۆتایی دێت، چالاكییه‌كانمان له هه‌موو جیهان بڵاوده‌بنه‌وه. داوا له گه‌نجان، گه‌لی كورد و دۆستانمان ده‌كه‌ین كه خاوه‌نداره‌تی له‌م چالاكییانه بكه‌ن. هه‌روه‌ها بانگی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان و سی پی تی ده‌كه‌م كه پێویسته ئه‌ركی خۆیان جێبه‌جێ بكه‌ن و به‌په‌له شاندێك بنێرنه دوورگه‌ی ئیمڕاڵی و زانیاری ده‌رباره‌ی ڕێبه‌ره‌كه‌مان وه‌ربگرن و به ڕای گشتی ڕابگه‌یه‌نن. من دووباره له كه‌سایه‌تیی هاوسه‌رۆكی كه‌جه‌ده و په‌رله‌مانتاری هه‌ده‌په له‌یلا گیوڤه‌ن و ئه‌ندامی هه‌ده‌په ناسر یاگز سڵاو ئاراسته‌ی هه‌موو مانگرتوان ده‌كه‌م و هیوای سه‌ركه‌وتنیان بۆ ده‌خوازم.»
s.m