گورپیکی دیکە لە گەنجان-ی ئەنتیەرناسێۆناڵ بەشداری چالاکی قەلغانی زیندوویان کرد

دوای ئەوەی گروپیکی گەنجی وەڵاتی فەڕانسا لە ١٧ی حوزەیران بەشاداری چالاکی قەلغانی زێندووی گەنجانی وڵاتپارێز بوون ، ئەمرۆ گروپیکی دیکەی گەنجی ئیتاڵی ڕویان کردە باشوری کوردستان وابڕیارە بڕۆنە قەندیل بەشدارلە قەڵغانی زیندوو بکەن.

 

یەك لەو گەنجانە کە هاتووەتە باشووری کوردستان ناوی یاکوپو-یە دەڵیت: لە ئیتاڵیاوە هاتووم بۆ باشووری کوردستان چونکە لە ئیستادا پلانی ئەردۆغان داگیر کردنی ئەو پارچەیەی کوردستانە، ئەردۆغان سوپای تورکیای داگیر کەری ناردۆتە ئەو دیوی سنووری عێراق بۆ ‌‌هیرشکردنە سەر تێکۆشەرانی گەڵی کورد لە قەندیل، هێرش کردنە سەرباشوری کوردستان لەلاین سوپای تورکیاوە هێڕشکردنە سەرهەرچوار پارچەی کوردستان و نەتەوەی کورد.

یاکوپە پی وایە: کە هەموو جیهان پێویستە دژی ئەم هێرش و داگیرکاریەی تورکیا لەسەرباشوری کوردستان بوەستنەوە، هەروەها وتیشیی:" من وەکو کەسێکی ئینتەرناسیۆناڵ هاتووم تا بلێم ئێمە دژی ئەم هێرشانەین". 

 

ماراسا، کچیکی گەنجی ئیتاڵیە لە ئیتاڵایاوە ڕووی کردۆتە کوردستان و دەڵێت: لەم رۆژانەیا جارێکی دیکە دەوڵەتی تورکیا ڕوێ ڕاستەقینەی خۆی پیمان نیشاندا، ئەرودغان دەیەوێت هەموو کوردستان داگیر بکات، وە خواستی ئەوەیان هەیە جاریکی تر ئیمپراتۆریەتی عوسمانی لەسەر خاکی کوردستان دروست بکەن.

هەروەها ئەو کچە ئیتاڵیە داوالە کۆمەلگای نێودەوڵەتی دەکات کە دژی داگیر کەری تورکیا بن بۆسەر خاکی باشوری کوردستان، پیشی وایە  فراون بوونی دەوڵەتی تورکیا فراوان بونیکی فاشستانەیە.

ناوبراو ئەوەشی خستە ڕوو: ئەو چەک و پارەیەی تورکیا بەکاری دێنی بۆ داگیرکردنی باشووری کوردستان کوردستان لەلاین دەوڵەتانی رۆژئاواوە بۆتورکیا دابێن کراوە.

ک-ش