'گۆشەگیری سەر ڕیبەر ئاپۆ، گۆشەگیری سەر گەلی کورد و کوردستانە'

ڕزگار وڵات فەرماندەیەکی یەکینەکانی ڕزگاری ڕۆژهەڵاتی کوردستان (یەرەکە) ڕایگەیاند، ئازادی ڕێبەر ئاپۆ ئەرکی ئێمە، گەلەکەمان و کەسانی ئازادیخوازە و لەدژی گۆشەگیری بانگەوازێکی ئاڕاستەی گەنجان کرد.

ڕزگار وڵات فەرماندەیەکی یەکینەکانی ڕزگاری ڕۆژهەڵاتی کوردستان (یەرەکە) بە بۆنەی ٢٢مین ساڵیادی پیلانگێڕی نێودەوڵەتی ١٥ی شوبات ئاماژەی بە گۆشەگیری ڕەهای سەر عەبدوڵلا ئۆجالان ڕێبەری گەلی کورد کرد.

وڵات لە سەرەتادا پیلانگێڕی ١٥ی شوباتی شەرمەزار کرد و ڕایگەیاند، بۆ بێناسنامە هیشتنەوەی گەلی کورد پیلانگێڕی لەدژی ڕێبەر ئاپۆ ئەنجامدرا.

وڵات ئاماژەی بەوەکرد، ڕێبەری گەلی کورد بەو ئامانجە بۆ دورگەی ئیمڕالی برا، بۆ ئەوەی پەیوەندیەکانی لەگەڵ گەل بپچرێنن گۆشەگیر کراوە و وتی، " ئازادی ڕێبەر ئاپۆ ئەرکێکی مێژوویی ئێمە، گەلەکەمان و کەسانی ئازادیخوازە."

ڕزگار وڵات باسی ڕۆڵ و پێشەنگایەتی گەنجان بەرامبەر گۆشەگیری کرد و بانگەوازێکی ئاڕاستەی گەنجان کرد و ڕایگەیاند، پێویستە گەنجان بەشداری لە ڕیزی گەریلادا بکەن  و پێشەنگایەتی ژیانێکی نوێ بکەن.

وڵات وتی، "بە بەشداریکردن لە ڕێزەکانی گەریلا، ئێمە ڕێبەر ئاپۆ ڕزگار بکەین. وڵاتەکەمان ئاوەدان بکەین و لە سەر ئەم بناغەیە گەلەکەمان بپاریزین بۆ ئەوەی بە ئازادی بژی."

ف.ق