گۆکان: بە گۆشەگیری دەیانەوێت هیوای ئازادی تێکبشکێنن

ئایشە گۆکان وتەبێژی تەژەئا ڕایگەیاند، ئۆجالان بە فەلسەفەکەی لەدژی کاپیتالیست بوو بە هیوای گەلان، بەو هۆیەوە هێزە کاپیتالیستەکان بە گۆشەگیری ٢١ ساڵ دەیانەوێت بەڕێز ئۆجالان و کۆمەڵگا لەیەکتری داببڕن و هیوای ئازادی تێکبشکێنن.

ئایشە گۆکان وتەبێژی بزوتنەوەی ژنانی ئازاد (تەژەئا – TJA) لەبارەی گۆشەگیری سەر عەبدوڵلا ئۆجالان ڕێبەری گەلی کورد قسەی کرد. گۆکان رایگەیاند، گۆشەگیری لە هەموو پەیمانێکی نێودەوڵەتیدا تاوانی دژی مرۆڤایەتیە و ئەو خاڵەش ئیمزاکراوە. گۆکان وتی، ئەوان وەک تەژەئا هیچ کاتێک گۆشەگیری قبوڵ ناکەن. بەڕێز ئۆجالان ڕێبەری گەلی کوردە و ئەوانەی گۆشەگیری بەڕێوە دەبەن پێویستە لە دادگای نێودەوڵەتیدا دادگاییبکرێن. پیویستە بە تەئکیدی سیستمی دەوڵەت دادگاییبکرێت. لەبەرئەوەی هەندێک جار وەک رێبەری گەلی کورد دەبینرێت و هەندێک جاریش هەموو مافەکانی ڕەتدەکرێتەوە. ئەم رێبازانە بۆ بەڕێز ئۆجالان بەکاردەهێنن، ئەوانە رێبازی پووچەڵن. دەیانەوێت هزر و ڕامانی بەڕێز ئۆجالان لە ناو کۆمەڵگادا تێکبشکێنن. لەبەرئەوەش گۆشەگیری لەسەر بەڕێز ئۆجالان دەسەپێنن."

'گۆشەگیری لە سەر ژنان دەسەپێنرێت'

گۆکان ئاشکرای کرد، گۆشەگیری سەر عەبدوڵلا ئۆجالان ڕێبەری گەلی کورد گۆشەگیری سەر ژنانە. گۆکان ڕایگەیاند هەموو هێزە نێودەوڵەتیەکان بوونەتە یەک و ڕێبەری گەلی کوردیان ڕادەستی دەوڵەتی تورک کرد و وتی، "ئەگەر جیهانێک، هێزە کاپیتالیستانەکان و داگیرکەرەکان لەدژی کەسێک یەکبگرن، ئەوە بە تەنها لەدژی ئەو کەسە نییە. دەیانەوێت ڕێگری لە ئازادی کۆمەڵگا بگرن. لەبەرئەوەی ئەو هێزانە هیچ هەوڵێک لەدژی سیستمەکەیان قبوڵ ناکەن. بە پێی ئەوان کۆمەڵگا هەرچەند ژێردەستە بێت، ئەوان زیاتر سەردەستن. کاتێک ئێمە سەرنج بدەینە شێوەی پیلانگێریەکە ، دەبینین ئەم پیلانگێڕیە نە تەنها لەدژی بەڕێز ئۆجالانە. لەدژی گەکەکەمانە."

'کۆمەڵگا بە فەلسەفە و هزری ئۆجالان بەرەوپێشەوەدەچێت'

گۆکان ئەوەی خستەڕوو، گۆشەگیری لەدژی عەبدوڵلا ئۆجالان ڕێبەری گەلی کورد، بەردەوامی پیلانگێڕیە و وتی، " لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست هەر کاتێک فەلسەفە و هزری بەڕێز ئۆجالان پێشدەکەوێت، گۆشەگیری قوڕس دەکرێت. هەر کەسێک هزری بەرێز ئۆجالان بێنێتە سەر زمان، ڕووبەڕووی هێرش دەبێتەوە. کام هیز باسی هزری بەرێز ئۆجالان بکات، هیزە داگیرکەرەکان هێرشی لەبەرانبەر ئەنجام دەدەن. ئەگەر سەرنج بدەینە سوریا، دەیانەوێت بە هێرشی ٩ی تشرینی یەکەم و ١٥ شوبات سوریا تێکبدەن. واتە پیلانگیڕی و گۆشەگیری ستراتیژی هێزە هەگەمونەکانە کە یەکتری تەواو دەکەن. بۆچی دەڵێین یەکتری تەواو دەکەن؟ تورکیا بە تەنها گۆشەگیری بەڕێوەنابات، نەتەوە یەکگرتووەکان، پەرلەمانی ئەوروپا، کۆنسەی ئەوروپا، ڕێکخراوی ڕێگریکردن لە ئەشکەنجە و ئەوانی تریش دەستیان لە گۆشەگیریدا هەیە. ئێمە ئەوان وەک هاوکاری گۆشەگیری پێناسە دەکەین. ئەگەر گۆشەگیری و پیلانگێڕی نێودەوڵەتی بەیەکەوە بێت، پێویستی بە بەرخۆدانێکی زۆر گەورە هەیە. بە تەنها بە لیدوان و قسەکردن گۆشەگیری ناشکێت، پێویستە تێکۆشانێکی زۆر گەورە بکرێت."

'گۆشەگیری ڕاستیی دیموکراسی ئەوروپایە'

ئایشە گۆکان ئاماژەی بە دیموکراسی یەکێتی ئەوروپا کرد و ڕایگەیاند، گۆشەگیری سەر ئۆجالان ڕاستی کراسی ئەوروپا دەردەخات و وتی، "دەزگای دژی ئەشکەنجەی وابەستەی ئەوان. سەرەتا ئەوروپا، هەموو هێزەکان باسی دیموکراسی دەکەن، لەدژی گۆشەگیری سەر بەڕێز ئۆجالان بێدەنگن. مافی هەموو زیندانیان هەیە لەگەڵ خانەوادە و پارێزەرانی چاوپێکەوتن ئەنجامبدەن. بەلام بەڕێز ئۆجالان لەو مافە بێبەش دەکرێت. دەوڵەتی تورک هەموو یاسانی خۆی پێشێلدەکات. بەڕێز ئۆجالان بە بەرخۆدانی خۆی هەموو ڕووپۆشەکانی ئەوانی هێنایە خوارەوە. بەم بەرخۆدانە دەرکەوت دیموکراسی بە تەنها لەسەر لێوی ئەوندایە."

'دەوڵەت لە هێزی پارامیلیتەر پێک دێت'

گۆکان لەبارەی هێزە پارامیلیتەرەکان و هێرشەکەیان لەدژی گەل و کۆمەڵگا وتی، "هێزە پارامیلیتەرەکان بەردەوامی بە گۆشەگیری دەدەن و دەوڵەت لە هێزی پارامیلیتەر پێک دێت. لە کاتی کودەتای ١٥ی تەموز چییان وت، ڕایانگەیاند، هێزەکانی فەتۆ هەوڵیانداوە لە ئیمڕالی بەڕیز ئۆجالان بفڕێنن. جار جار دەیانەوێت بەڕێز ئۆجالان و گەل لەیەکتری داببڕن. ئەوە سیاسەتی هێزە پارامیلیتەرەکانە لە ڕؤژهەڵاتی ناوەڕاست. چییان کرد؟ بە دەستی ئەو دەوڵەتانە زۆر هێزی پارامیلیتەری وەک سوپای سوریای ئازاد و داعش، ئەلقاعیدە، بۆکۆ حەرامیان دروست کرد. پیلانگێڕی بە دەست ئەو هێزانە ئەنجامدەدرێت و گۆشەگیریش بە دەستی ئەوان بەردەوامە."

'سیستمی هێزە کاپیتالیستەکان تێکشکاوە'

گۆکان لە کۆتایی قسەکانیدا ڕایگەیاند، عەبدوڵلا ئۆجالان ڕێبەری گەلی کورد بە فەلسەفە و بیردۆزی خۆی لەدژی هێزە کاپیتالیستەکان و نەتەوە دەوڵەت بووە بە جێگرەوەیەکی کۆمەڵایەتی و وتی، "ئیدی سیستمی ئەو هێزە کاپیتالیستانە تێکشکاوە، بەڕێز ئۆجالان زۆر بەهای لە ژێر ئەو گۆشەگیرە سەختە خوڵقاند و هەموو هەوڵەکانی ئەو هێزانەی پووچەڵکردوە."

ف.ق