گەریلا ئاریا: من لە شاخ ئازادم

دیجلە ئاریا دوای کاری خوێندکاری و ڕۆژنامەنووسی بەشداری لە ڕێزەکانی یەژاستار کرد و وتی، "کاتێک لە شاخەکان هاتوچوو دەکات، زیاتر هەستیپێدەکەم، ئازادم."

دیجلە ئاریا کە لە باکووری کوردستان کاری ڕۆژنامەگەری کردووە، بە هۆی هێرشی دەوڵەتی تورک بەرامبەر ڕۆژنامەنووسان بە ناچاری چووە باشووری کوردستان و لەوێ گەریلاکانی ناسی.

دیجلە ئاریا گەریلای یەژاستار باسی چیرۆکی گەریلایەتی خۆی دەکات:

'هێرشەکانی دوژمن بووە هۆی ئەوەی بیر بکەمەوە'

ئاریا ڕایگەیاند لە ساڵی ١٩٩٠ لە جۆلەمێرگ لەدایکبووە و لە ناو خێزان و بنەماڵەیەکی وڵاتپارێزدا گەورە بووە و وتی، "من لەناو خێزانێکدا گەورەبووم کە وابەستەی، کلتور، خاک و ڕێچکەی خۆی بوو و هیچ کاتێک بەرامبەر دوژمن سەریدانەنەواند. لە ساڵی ٢٠٠٩ دا لە زانکۆی یوزونجو ییڵ لە ڕێگەی گەنجە خوێندکارە وڵاتپارێزەکانەوە تەڤگەری ئازادیم ناسی. پێش ئەوە بە هۆی وڵاتپارێزی خێزانەکەم تا ڕادەیەک تەڤگەری ئازادیم دەناسی ، بەڵام لە ئاستێکدا نەبووم کە بە تەواوی لە ڕێبەرایەتی و تەڤگەرەکە تێبگەم. لە ساڵی ٢٠٠٩ زانیاری زیاترم لەبارەی هەبوونی نەتەوەییەوە تێگەیشتم. ئەو کاتە بەشداریم لە کاری گەنجاندا کرد. ڕێبازی ژیان، دانوستان و هاوڕێیەتی خوێندکارە وڵاتپارێزەکان سەرنجی ڕاکێشام. لە مێشکی خۆمدا بە دوای پرسیارەکان دەگەڕام و لە ئەنجامدا وڵامی پرسیارەکانم دەستکەوت. کاتێک لە ناو گەنجاندا کارم دەکرد، دوژمن دەستی بە ئۆپەراسیۆنی سیاسی کرد. لە ئەنجامی ئۆپەراسیۆنەکاندا دەستگیرکرام و دواتر زیاتر هەوڵمدا وڵامی پرسیارەکان بدۆزمەوە و تۆڕەییم لەدژی دوژمن زیاتر بوو. دوای ئەوەی ئازادکرام، دەستم بە کارەکەم کرد. لە ساڵی ٢٠١٢ بۆ زانکۆ چووم بۆ ئەنقەرە. لەوێ لە کاتی خوێندندا فاشیستەکان هێرشیان کرد. ناردنی نامەکان بۆ هاوڕێکانمان لە زیندان وەک بیانوو نیشاندرا. هێرشەکە بۆ من سەردەمێکە یەکلاکەرەوە بوو."

'تێگەیشتم ناتوانم لە زانکۆکانی دوژمن درێژە بە خوێندن بدەم'

ئاریا وتیشی، "تێگەیشتم ناتوانم لە زانکۆکانی دوژمن درێژە بە خوێندن بدەم. هێرشەکەم وەک هێرشێکی تاکەکەسی نەبینی. هێرشەکە بەرامبەر کوردبوونی من بوو. دوای هێرشەکە بڕیارمدا بە شێوەیەکی چالاک بەشداری لە چالاکیەکاندا بکەم. لە ساڵی ٢٠١٢ دا دەستم بە کاری ڕۆژنامەنووسی ئازاد کرد. ماوەیەک لە باکووری کوردستان کارم کرد. بەڵام هێرشی دوژمن بەرامبەر ڕاگەیاندنی ئازاد زیادیکرد."

ئاریا ڕایگەیاند، هەم لەبەر هێرشی دوژمن و هەم بە هۆی حەزی بەشداریکردن لە ڕێزەکانی پەکەکەدا گەیشتووەتە ئەو ئەنجامەی ناتوانێت لە باکووری کوردستان کاری ڕۆژنامەنووسی بکات و بڕیاریداوە بچێتە باشووری کوردستان.

'خۆم بە ئازادی بینیەوە'

دیخلە دەریا لە ساڵی ٢٠١٣ دا بەشداری لە ڕێزەکانی گەریلادا کرد و دەڵێت، "شەڕ و کۆمەڵکوژی و هێرشەکان شەنگال و ڕۆژئاوا کاریگەریەکی زۆری لەسەر دروست کردووە و بەو هۆیەوە بەشداریم لە ڕیزەکانی یەژاستاردا کرد."

ئاریا ئاماژەی بەوەدا، تایبەتمەندیەکانی گەریلا سەرەنجی ڕاکێشاوە و وتی، "هەر لە شاخن، لە شارەکان دوورن و لەناو سروشتدان. گەریلا خاوەن هەستێکی بەو شێوەیەن ئەگەر دوژمن هێرش بکات، خۆیان دەخەنە بەر گولە و بۆمب بۆ ئەوەی هاوڕێکانیان سەلامەت بن. کاتێک لە شاخەکان هاتوچوو دەکات، زیاتر هەستیپێدەکەم، ئازادم."

گەریلای یەژاستار دیجلە ئاریا هەروەها ٤١ مین ساڵیادی دامەزراندنی پەکەکەی پیرۆز کرد.

ف.ق