گەریلا ئازادی: موزیک بەشێکە لە شەڕەکەم

گەریلا ئازادی دەڵێت، گەریلا هونەرمەندی هونەری شەڕە، گۆرانییەکانی رۆشنبیری و چاندی کۆن و دێرین دەڵێینەوە.

ئێـمە بە دەنگێكی خۆش و جوانی گەریلایەکی ژن گوێمان لە چەندین گۆرانیى موکەڕەم کەمەرتاش و موسا ئەر ئۆغڵو و ئارام تیگران. ئێـمە ویستمان ئەو گەریلا دەنگ خۆشە لە نزیکەوە بناسین.

پێنج ساڵە لە ناو ڕێزەکانی گەریلا دایە. ناوی ئازادی ئومێد-ە. لەسەر ناوەکەی خۆی دەڵێت، بۆ ئەوەی هیواکانیان لە سەر ئازادی هیچ کات تەواو نەبن ئەو ناوەی بۆ خۆی هەڵبژاردووە.

پاشان باسی جوانییەکانی گەریلای کرد و وتی "گەریلا ژیانە، ژیان بۆ شەرەفمانە، گەشتێکە روو لەخۆمان و بەرەوخۆمانە. گەیشتن بە راستی و خۆپاراستنی خۆمانە. "

لە کاتی ئەو گفتوگۆیە دا لە دڵەوە گۆرانییەکی ئارام تیگرانی  بەناوی 'ئاخ ئاخ وڵات'ی بۆ چڕیین. دەنگە جوان و خۆشەکەی دڵی مرۆڤەکان شاد دەکات.

ژیانی گەریلاش هونەرە

گفتوگۆی ئێـمە لە سەر شەڕ و هونەر بەردەوام بوو. ئازادی هاوڕاییە لەگەڵ ئەو ستراتیژیستانەدا، کە شەڕ وەکوو هونەر دەبینن. بەمشێوەیە بەردەوامی بە قسەکانی دا: "سەرۆکی ئێمە فێری کردین کە شەڕ بە هەر شێوەیەک دەتواندرێت بکرێت. ژیانی گەریلا هونەرە، گەریلاش هونەرمەندێکی لێزانە... من شەڕڤانێکم، بەڵام لە گەڵ بەهێزکردنی هونەر بەردەوامی بە شەڕ دەدەم. "

هونەر بە روح و ورەی جەنگاوەری

گەریلا ئازادی، پرتووکی ڕێبەری گەلی کورد عەبدووڵا ئۆجالان بە ئێمە نیشان دا و بەشێكی لەو کتێبەی بۆ خوێندینەوە: "هونەر کارێکی شەڕە. بە تایبەتی لە سەردەمی رزگاریی نەتەوەیی دا لە وڵاتێکی وەک ئێـمە کە شەڕی مان و نەمان دەکات. هونەر بە رۆحی جەنگاوەری دەکرێت. دەبێت بە رۆحی شەڕڤانی، بە ئازایەتی و فیداکاری بنرخێندرێت. ئەگەر خەراپییەک و کارێکى نەشیاو بەرامبەر ئەو هونەرە بکرێت، ئەوا خراپییەک و نەشیاوییەکى گەورە بەرامبەر بە کوردستان کراوە. لەبەر ئەوەش من وتومە ئەو کارە، یان خراپییەک و نەشیاویک بەرامبەر بەو هونەرە وەک یاریکردنە بە هەستى شەڕڤانێک کە دەیەوێت گۆرانی بۆ ئازادی بچڕێت، چونکە ئەو کارە وەکوو شەڕێکە، کە لە لای ئێـمە پێشکەش دەکرێت. راستی ئێمەی شەڕە ،کاری  ئێـمەیە، بەرخۆدانی ئێمەیە، ژیانی شۆڕشگێڕیی ئێـمەیە. وەڵامی داواکاری ئێـمەیە. ئەوانەی کە بە ئەرکی سەرشانیان و وەزیفەیان هەڵئەستن بێگومان ئەوانە ئاوێتە بە فیداکاری دەبن. "

ئازادی جارێکی دیکە دوپاتی کردەوە کە هونەر لە هەمان کات دا کارێکی زۆر گەورەی شەڕە و بە تایبەتی بە لاوەکان دەڵێت، خاوەندارێتی لە هونەر لەهەمان کات دا خاوەنداریەتییە لە شۆڕش و بەهای گەلی کورد. ئێـمەش بەو دەنگە خۆشەی ئازادی گوێ لە  چەند گۆرانییەک ڕادەگرین.

ر.م