گەریلا تازەکان: ئێمە لە پێناو سەرخستنی گەلەکەمان هاتین

ئەو گەنجانەی تازە بەشداری ریزەکانی گەریلا بوون، تیشک دەخەنە سەر ئەوەی، ئەوان سیاسەتەکانی دەوڵەتی تورک و ئێران لە دژی گەلی کورد رەد دەکەنەوەو دەلێن:" ئێمە هاتین بۆ چیاکانی کوردستان بۆ ئەوی لە پێناو گەلەکەمان شەڕ بکەین."

گەنجانی کورد بەهۆی سیاسەتی دڕندانەو فشاری دەوڵەتە داگیرکەرەکان، بەشداری ریزی گەریلاکان دەبن.

ئەو گەنجانەی خۆیان گەیاندە هەرێمەکانی پاراستنی میدیا بۆ ئاژانی هەواڵی فورات قسەیان کرد.

گەریلای بەناوی مەمیان ماوا دەڵێت:" لە دژی سیاسەتی قڕکردن-ی دەوڵەتی تورک پێویستە گەنجانی کورد ئەرکی سەر شانیان جێبەجێ بکەن. دەیانەوێت هەبوونی کورد لەناو بەرن. لە هەرچوار پارچەی کوردستان سیاسەتی قڕکردن پەیرەو دەکرێت. دەوڵەتی ئێران سیاسەتی فشار و ئاسیمیلاسیۆن و لەناوبردن پەیرەو دەکات، دەوڵەتی تورکیش قڕکردن و نەژادپەرەستی جێبەجێ دەکات و بەم شێوەیە لە دژی گەنجامی کورد سیاسەتێکی تایبەت پەیرەو دەکەن. ئێمەش بڕیارماندا ببین بە شەڕڤانی ئازادی."

گەریلای بە ناوی فەرهاد وێرانشاریش دەڵێت، دەوڵەتی تورک بە شێوەیەکی بەردەوام سیاسەتی قڕکردن لە کوردستان پەیرەو دەکات. شارە کوردییەکان تێک دەدات و دەیەوێت هزر و بیری کوردایەتی بە تەواوەتی لە ناو بەرێت. منیش ئەم نایەکساییەم پێ قبوڵ نەکرا و بەشدار بووم. نەدەکرا قبوڵ بکرێت. من قۆناغێکی باشی پەرەوەردەم تێپەڕاند و دەچمە بواری پراکتیک و تێکۆشان. ئامانجی گەورەشم هەیە."

نەعمان چلچەماڵ دەلێت، ئەو، زەخت و فشارەکانی رژێمی ئێرانی پێ قبول نەکراوە، بۆیە بەشداری ریزی گەریلاکان بووە و دەڵێت ئەو پێی قبوڵ نەکراوە، هەموو رۆژێک مرۆڤەکان لەسێدارە بدرێن و وتی:" لە ٢٧ی تشرینی دووهەم پەروەردەکەمان کۆتایی پێهات. من تێگەیشتم کە ئارگۆمێنتی لەناوبردن و دژی مرۆڤایەتی کە سیستمەکان پەیرەوی دەکەن، واتای چیە. هەروها تێگەیشتم ئەو سیاسەتەی بۆ قڕکردنی گەلی کورد پەیرەو دەکرێت چیە. بۆ من ئیتر کاتی تێکۆشان دەستی پێ کردووە."

خەبات دیواندەرەش کە یەکێکی دیکەیە لەو گەنجانەی بەشداری ریزەکانی گەریلا بووە جەخت لەوە دەکاتەوە کە پێویستە تۆڵە لە داگیرکەران بسەنرێتەوە کە دڵخۆشن بە کوشتنی گەنجانی کورد و وتی:" لە کاتێکدا کە دەوڵەتانی ناوچەکە پلانی قڕکردنی گەلەکەمان دادەڕێژن، نابێت بهێڵین گەلەکەمان بێ پاراستن بمێنێتەوە. گەنجانی کورد لە ناو ریزەکانی پەکەکەدا داتوانن ببن بە شەڕڤانی ئازادی. هەروەها دەتوانن ببن بە شۆڕشگێرێکی باش."

ز.ش