گەریلا تیڤی ڤیدیۆی چالاکی گەریلاکانی لە چەلێ بڵاوکردەو

گەریلا تیڤی، ڤیدیۆی چالاکییەکی گەریلاکانی هێزەکانی پاراستنی گەل- هەپەگەی لەدژی سوپای داگیرکەری تورکیا لە گردی کوردینەی چەلێ-ی جولەمێرگ بڵاوکردەوە کە لە ڕێکەوتی ٢٠ی تەشرینی یەکەم ئەنجامدراوە .

گەریلا تیڤی لەسەرماڵپەڕی فەرمی خۆی ڤیدیۆی چالاکییەکی گەریلاکانی هێزەکانی پاراستنی گەل- هەپەگەی لەدژی سوپای داگیرکەری تورکیا لە گردی کوردینەی چەلێ-ی جولەمێرگ بلاوکردەوە. لەوچالاکییەکەدا ٣ سەربازی سوپای داگیرکەری تورکیا کوژران.

ڤیدیۆی چالاکییەکە:

هه‌په‌گه‌ دەربارەی ئەوچالاکییە ئەم زانیارییانەی ڕاگەیاندبوو:

لە ڕێکەوتی ٢٠ی تەشرینی یەکەم لە کاتژمێر٠٨:٣٠ خولەکدا هێزەکانمان لەدژی سوپای داگیرکەری تورکیا لەگردی کوردینەی ناوچەی چەلێ-ی جولەمێرگ چالاکییان ئەنجام دا. لەوچالاکییەدا سەنگەر وحەشارگەکانی سوپای تورکیا کرایەئامانج وسەنگەرێک تێکشکا. لەئەنجامی ئەوچالاکییەدا ٣ سەربازی سوپای تورکیا کوژران.

ک-ش