"گەریلا لە ساڵی ٢٠٢٠ گورزی قوڕس دەوەشێنێت"

دکتۆر باهۆز ئەرداڵ دەڵێت، شێوازە راستەقینەکەی گەریلا لە ساڵی ٢٠٢٠ دا ئاشکرا دەبێت. ٢٠٢٠ دەبێت بە ساڵی گەریلا و لێپرسینەوە لە گەڵ دەوڵەتی تورکی فاشیستدا دەکات، هەروەها گورزی کوشندە لە دەسەڵاتداریی ئاکەپە دەدات.

دکتۆر باهۆز ئەرداڵ کە یەکێکە لە فەرماندەکانی بڕیارگەی ناوەندیی پاراستنی گەل، بەشداریی لە بەرنامەیەکی تایبەتی دەنگی وڵات کرد و وڵامی پرسارەکانی رۆژنامەنووس ئارژین فەراتی دایەوە.

سوپای تورک لە وەرزی پاییزدا لە ژێر چەندین ناوی جیاواز، لە دژی گەریلا ئۆپڕاسیۆنی ئەنجامدا. راگەیاندنەکانی دەسەڵات باس لە سەرکەوتنی ئۆپڕاسیۆنەکان دەکەن. راستی و دروستی ئەنجامی ئۆپڕاسیۆنەکان چییە؟

پێش ئەوەی وڵامی پرسیارەکەتان بدەمەوە، دەمەوێت ئەو فەرماندە قارەمانانەمان بەبیر بهێنمەوە کە لە مانگی کانونی یەکەمدا شەهید بوون. لە ٤ی کانونی یەکەم زۆرێک لە هەڤاڵ و فەرماندەی قاڕەمانمان شەهید بوون. محیەدین، عادل، گولبەهار و روستەم زەیدان لە ٤ی کانونی یەکەمدا شەهید بوون.

لە ٤ی کانونی یەکەمی ١٩٨٩ ژمارەیەک لە هەڤاڵانمان بۆ ئەوەی بڕیاری رێبەرایەتی جێبەجێ بکەن و رووبەرووی کردەوە چەتەییەکانی هۆگر ببنەوە و رێگا بەو تەسفییەیە نەدەن و هێڵی پارت و شۆڕشگێری بچەسپێنن، لە ئەکادیمیای ماحسون کورکمەزەوە بەرەو بۆتان بەڕێکەوتن. بەڵام دوژمن بۆ ئەوەی رێگا بە رووبەرووبونەوەی رێبەرایەتیی لە دژی کردەوە تەسفییەکان بگرێت، لەسەر سنوور، یان لەسەر ئاڤا مەزن ئامادەکارییەکی تەواوی کردبوو. چونکە کردەوەکانی هۆگر لە خزمەتی دوژمندا بوون. ژمارەیەک لە هەڤاڵانمان کە بە نیازبوون بڕیارەکانی رێبەرایەتی بگەیێننە وڵات، لەسەر ئاڤا مەزن کەوتنە کەمینەوەو لەو ناوچەیە شەڕێکی قوڕس روویدا. لە ئەنجامی ئەو شەڕەدا هەڤاڵ محیەدین و ئەحمەد و زنار و زۆزان شەهید بوون. رۆژێک دوای ئەوە، لە شوێنێک نزیک لە جوودی ٩ هەڤاڵی دیکەمان شەهید بوون. هاڤاڵانی دیکە خۆیان گەیاندە جوودی. هەموو رێگرییەکانیان تێپەڕاند و خۆیان فیدا کرد و بڕیارەکانی رێبەرایەتییان گەیاندە وڵات. بۆ ئەوەی بڕیارەکانی رێبەرایەتی بگەیێننە وڵات ١٣ لە هەڤاڵانمان شەهید بوون.

ئەم خۆڕاگرییە قارەمانییە کە بە پێشەنگایەتی هەڤاڵ محیەدین ئەنجام درا، کاریگەرییەکی گەورەی لەسەر گەلی ناوچەکە دروست کرد. هەڤاڵ محیەدین خەڵکی شاری دێرکی رۆژئاوای کوردستان بوو، گەنجێگی پێشەنگی ناوچەکە بوو. ئەو رێبەرایەتیی ناسیبوو. لە راستیی پەکەکە تێگەیشتبوو. دوای ئەوەی تێگەیشت لە خۆڕاگرییەکەی ناو گرتووخانەی ئەحمەد، ئیدی بڕیاریدا بەشداری ریزەکانی گەریلا ببێت. ئەو کەسێکی خوێندەوار و زاناو رۆشنبیر بوو، خاوەنی رۆحێکی سەربازیی بە دیسیپلین بوو. ئێمەش ئەو کات لەناو خەباتدابووین. هەموومان هەڤاڵ محیەدینمان وەک نموونە تەماشا دەکرد. هەڵوێستەکانی ئەو کاریگەریی لەسەرمان دروست دەکرد. داستانی بەرخۆدانی ئاڤا مەزن لە ناوچەکە بوو بە سیمبولێکی گەورە. هەڤاڵ محیەدین و هەڤاڵەکانی، بۆ ئەوەی گروپی سەر سنوور رزگاری ببێت ، کەوتنە شەڕەوە و تا بەیانی رۆژی دواتر لە دژی دوژمن شەڕیان کرد. بۆیە ئەم داستانی قارێمانیەتییە بۆ هەزاران گەنجی رۆژئاوا بوو بە سیمبول. ئێمە لە کەسایەتی هەڤاڵ محیەدین و ئەحمەد و زنار و زۆزان، هەموو شەهیدانی شۆڕش بەبیر دێنینەوەو بەڵێنیان بۆ دووپات دەکەینەوە.

ساڵی ٢٠٠٧ هەڤاڵ عادل بلکی و هەڤاڵ گولبەهاریش لە گەڵ ژمارەیەک لە هەڤاڵان لە گابار شەهید بوون. هەڤاڵ عادل خەڵکی گوندی بلکی-ی جودی بوو، لە تەمەنی لاوێتیدا بەشداری لە ریزەکانی گەریلادا کرد. لە ناو شەرت و مەرجی قوڕسی گەریلاکاندا گەورە بوو. لە ناو شەرت و مەرجێکی قوڕسدا ژیانی ناسی و بەو شێوەیە پێگەیشت. خاوەنی کەسایەتییەکی بەهێز بوو، لە تەمەنێکی لاویدا شەهید بوو. یەکێک لە تایبەتمەندییە دیارەکانی هەڤاڵ عادل ئەوە بوو کە ئیرادەیەکی پۆڵایینی هەبوو، کینێکی گەورەی دوژمنی لە دڵدابوو. هەڤاڵ عادل هیواو ئاوات و ئازاری گەلەکەمان لە بۆتان و کینی دوژمنی لە دڵی خۆیدا کۆکردبووەوە. لەو رۆژەوەی بەشداری لە ریزەکانی گەریلا کرد، تا ئەو رۆژەی شەهید بوو، نمونەی گەریلا بوو. هەڤاڵ عادل بە تایبەتمەندییە شەڕڤانییەکانییەوە بۆ لێدانی دوژمن، لە هەرێمی بۆتان دەنگی دابووەوە. لە نێوان ساڵانی ١٩٩٠ بۆ ١٩٩٩ بە شێوەیەکی ئاشکرا لە ناو شەڕەکاندا جێگای خۆی گرتبوو. رۆڵێکی بەرچاوی هەبوو لەسەر چالاکییە گەورە و کاریگەرەکان. ئەو فەرماندەی چالاکی و هێرشەکان بوو. لە زاگرۆسیش گورزی کوشندەی لە دوژمن دابوو، جێدەستی چالاکییەکانی تا ئێستاش ماون. دوژمن باش دەزانێت کە چ گورزێکیان لە دەستی هەڤاڵ عادل خواردووە. خۆی بە فەلسەفەی رێبەرایەتی پەروەردە کردبوو، ژیانی خۆی لەسەر لێپرسینەوە لە دوژمن بونیاد نابوو. لە هەر جێگایەک دوژمنی بەرچاو کەوتبا وەکو شێرێکی لێدەهات کە چۆن چاوی بە نێچیرەکەی دەکەوێت. کاتێک دوژمنی نەدەبینی، نەیدەوت چۆن خۆمان بپارێزین یان چۆن بکشێینەوە، دەیوت، چۆن بتوانین گورزێکی کوشندە لە دوژمن بدەین. بەم بۆنەیەوە هەڤاڵ عادڵ بەبیر دێنمەوە کە لەسەر شێوازی هەڤاڵ مەحسوم کورکماز بە ماندووبون و چاونەترسییەوە، خۆی بونیاد نا.

هەڤاڵ گولبەهاریش کە لەگەڵ هەڤاڵ عادڵ شەهید بوو، یەکێک بوو لە ژنە فەرماندە پێشەنگەکان. ژنێکی کوردی بەهێز و شایستە بوو. ئەویش لە تەمی لاویدا بەشداریی ناو ریزەکانی گەریلا بوو، سەرەڕای ئەو تەمەنە لاوییەی، لە ناو بارودۆخێکی قوڕسی شەڕدابوو. هەڤاڵ گولبەهاریش لەنا شەڕدا گەورە بوو، بوو بە فەرماندەیەکی پێشەنگ و فیداکار. بە شێوازی ژیانی خۆی و پەیوەندییە هاورێیەتییەکەی و بە رۆحی گەریلابوون و فەرمادەییەکەی، هەڤاڵێکی نمونەیی بوو. لە دژی کۆنسەپتی ئاپەکە کە بەنیاز بوو گەریلا تەسفییە بکات، لە هەنگاوی یەکی حوزەیرانی ساڵی ٢٠٠٤ زۆر هەوڵیدا دەرباسی باکور ببێت. لە هەموو روویەکەوە پێشەنگایەتی بۆ ئەم هەنگاوە دەکرت. تا ساڵی ٢٠٠٧ لە گابار پێشەنگی ئەم هەنگاوە بوو، دواجار هەڤاڵ گولبەهار لەگەڵ هەڤاڵ عادل پێشەنگییان بۆ هەنگاوی بەرخودان کرد. لە کەسایەتی هەڤاڵ گولبەهاریش، هەموو شەهیدانی یەژا ستار بەبیر دێنینەوە.

لە ٤ی کانوندا هەڤاڵ روستەم زەیدانیش لەگەڵ چەند هەڤاڵێکی دیکە لە قەندیل شەهید بوون. هەڤاڵ روستەم کوری خێزانێکی جاش بوو. بەڵام لە دژی ئەمە سەری هەڵدا. هەڵوێستی خۆی بەرامبەر بە خێزانەکەی ئاشکرا کرد. لەگەڵ ئەوەی خێزانەکەی دەوڵەمەند بوون، بەڵام هەڤاڵ روستەم ئەو بارودۆخەی رەد کردەوەو بەشداری ریزەکانی گەریلا بوو. ئەم هەڵوێستە، نمونەی سیمبولێکی تایبەت بە خۆی بوو. هەڤاڵ روستەم لەسەر ئەم رۆحیەتە دەڕۆیشت. زیاتر لە زاگرۆس و بۆتان خەباتی کرد. دوای پلانگێرییە نێودەوڵەتییەکەی دژی رێبەرایەتییمان و کۆنسەپتی تەسفییە لە دژی پارتەکەمان، چووە ناو خۆڕاگرییەکی بێوێنەو دواتریش لەگەڵ ژمارەیەک لە هەڤاڵانیدا شەهید بوو. ئێمەش لە کەسایەتی هەڤاڵ روستەم زەیدان هەموو شەهیدانی شۆڕش بەبیر دێنینەوەو لەسەر ناوی گەریلاکانی ئازادی کوردستان، بەڵێنیان بۆ دووپات دەکەینەوە.

ئۆپەراسیۆنەکانی پاییز سەرکەنەوتن

لەبارەی ئەو پرسیاری تۆ کردبووت، دوژمن هەم لە باکوری کوردستان و هەرێمەکانی پاراستنی مەدیا هەندێک ئۆپەراسیۆن بەڕێوەدەبات. ئەم ئۆپەراسیۆنە لەدژی شوێنێکە یانیش گشتین. بە پروپاگەندە و شەڕێکی سایکۆلۆژی ئەو شتە دەردەخەنە پێشەوە، مرۆڤ دەڵێت ئاخۆ کوێیان فەتح کردووە، دوای ئۆپەراسیۆنەکان زانیاری درۆ بڵاو دەکەنەوە. دەوترێت کە لە سەرحەد لە ماوەی دوو ڕۆژدا ١٥ هەڤاڵ شەهید بوون، شتێکی وا نییە. لەوێ دوو هەڤاڵمان دوای شەڕێکی قارەمانانە شەهید بوون. بۆ بەرەی بۆتانیش، ژمارەی زۆر دەڵێن، لەوێش شتێکی لەو شێوەیە نییە. لە جوودی، هەڤاڵ ئاندۆک و عادل، هەتا دوا فیشەکیان قارەمانانە شەڕیان کرد و شەهید بوون. لەوێش دوژمن گورزی قورسی بەرکەوت. بەڵام هەرگیز باسی ئەوە ناکەن. جگە لەو شتانە ئۆپەراسیۆنەکانیان لە پایز سەرنەکەوتن. لەبەر ئەوەشە زۆر پڕوپاگەندە دەکەن، دەیانەوێت کاریگەرییەکی خراپ بکەنە سەر مۆراڵی گەریلاکان و بە شەڕێکی سایکۆلۆژی کاریگەری بخەنە سەر گەلەکەمان.

دوژمن دەچێتە ناو کامپێکی هەڤاڵان کە ٥-٦ ساڵ لەمەوبەر بەکاریان هێناوە، پڕوپاگەندەیەکی لەو شێوەیە دەکات، مرۆڤ دەڵێت ئاخۆ چیان دۆزیوەتەوە. لەو کامپانە تەنیا کەلوپەلی بەجێماوی هەڤاڵان هەیە. لەبەر ئەوەش هەموو ڕۆژێک هاوار دەکەن و دەڵێن 'لە فڵان شوێن فلانە شتمان دۆزییەوە' 'ئەوەندە کەمپمان لەناوبرد' ئەو کەمپانە هەمووی کۆنە کەمپی هەڤاڵانن. لەسەر کەلوپەلی بەجێماوی هەڤاڵان خۆیان بە سەرکەوتوو پیشان دەدەن. چونکە نەگەیشتونەتە ئامانجەکەیان، پێویستیان بە درۆیە. بە کورتییەکەی، سەرکەوتنەکەیان لە پایزدا بریتییە لە کەلوپەلی بەجێماو، ئەوەش دۆخی سوپای تورک لە بەرامبەر گەریلا دیاری دەکات.

گەریلا لەم پایزەدا هەندێک گۆڕانکاری دروست کرد و لە جموجۆلی خۆیدا بە کردەیی کرد. گەریلاکانی ئازادی کوردستان گەیشتونەتە ئاستێک کە پاشماوەی خۆیان بسڕنەوە. لەبەر ئەوەش سوپای تورک و هەواڵگرییەکەی لە تەنگەتاوی دان و دەیانەوێت ئۆپەراسیۆن بەڕێوە ببەن. چونکە ئیتر پاشماوەی گەریلاکان نادۆزنەوە. گەریلا لە کوێیە، دەچێتە هەر شوێنێک، وەڵامی ئەو شتانە نازانێت و ناتوانیت زانیاری بەدەست بخات. سوپای تورکی داگیرکەر ناتوانێت شوێنهەڵگری گەریلا بێت و لەبەر ئەوەش لەبەرامبەر گەریلا دەکەویتە شکستێکی گەورە. ئەو سەرکەوتنەی گەریلا بە واتای ئەوە دەێت کە سوپای تورکیا ڕووخاوە.

ئەردۆغان وەکو هەموو ساڵێک، لەم سەری ساڵەشدا وتبووی 'لە جودی و تەندوورەک لەناویان دەبەین' بەڵام ئەمساڵ وا تەواو دەبێت و چالاکییەکانی گەریلا لە هەموو شوێنێک بەردەوامن. بۆ ئەنجامەکانی ئەمساڵ هەلسەنگاندنی ئێوە چییە؟

لە سەری ساڵدا پلانی حکومەتی ئاکەپە ئەوە بوو: هەلبژاردنە ناوچەییەکان بباتەوە و دەسەڵاتی خۆی پتەوتر بکات. هەموو پلانیان لەسەر شەری دژی گەلی کورد بوو. بەپێی باوەری خۆیان، لەو شەڕەتا چەند ئەنجام وەربگرن، هێندەش دەسەڵاتیان درێژ دەکەنەوە. لەبەر ئەوەش لە قۆناغی هەلبژاردنە ناوچەییەکاندا لە کوردستان و تورکیا شار بە شار گەڕان و دەیانگوت 'لە جودی، گابار و تەندوورەک لەناویان دەبەین' ئەوەیان بۆ خۆیان کردە دروشمی هەلبژاردن. دوژمن بۆ ئەوەی ئەو بەڵێنەی ئەردۆغان وەدی بهێنێت، لە هەموو شوێنێکی باکوری کوردستان ئۆپەراسیۆنی دەستپێکرد. ئەو ئۆپەراسیۆنەیان نەگەیشتە ئامانج و گەریلا گورزی قورسی لە سوپای تورک وەشاند. هەتا مانگی ئایار لە ئۆپەراسیۆنەکاندا هێزەکانمان هیچیان بەسەر نەهات. دوژمن لە هەر شوێنێک ئۆپەراسیۆنی دەستپێدەکرد، لەوێ گورزی قورسی بەردەکەوت. ئۆپەراسیۆنەکان لەژێر کۆنترۆلی گەریلا دابوو.

دواتر هێرشیان کردە سەر خواکورک. لەوێش پروپاگەندەیەکی ئاوا گەورەیان کرد، وەک بڵێی ئاخۆ چیان کردووە. بەڵام ئەنجامی ئەو ئۆپەراسیۆنە بۆ ئەوان قورس بوو. لە پایزدا لە حەفتەنینیش ئۆپەراسیۆنێکی دەستپێکرد. ئەو ئۆپەراسیۆنە لەدژی هەرێمەکانی پاراستنی مەدیا بۆیان هێندە ئاسان نەبوو. بڕیاری هاتنە ئەوێ هی خۆیانە، بەڵام مانەوەیان ئاسان نییە. لێرە بەدواوەش ئاسان نابێت. ئێستا مرۆڤ لە فەرماندەکانی سوپای تورک لە حەفتەنین و خواکورک بپرسێت، یەک کەسیش نایەوێت لەوێ بمێنێتەوە. چونکە هەموو ڕۆژێک گەریلا گورزیان لێ دەدات. ئەردۆغان بۆ ئەوەی تەمەنی دەسەلاتەکەی درێژ بکاتەوە، دەتوانێت هەموو ڕۆژێک سەربازانی تورک بکاتە قوربانی.

دوژمن نەگەیشتە ئامانجەکەی

دوژمن بە ئۆپەراسیۆن لەدژی هەرێمەکانی پاراستنی مەدیا قیامەتی هەستاند، بەڵام ئەنجامە کردەییەکان وا نەبوون. گورزێکی گەورە لە گەریلا نەدرا و جموجۆلی گەریلا پەک نەخرا. ڕاستە هەڤاڵانمان شەهید بوون، بەڵام دوژمنیش نەگەیشتە ئامانجەکەی. لە مانگەکانی هاویندا دوژمن ئۆپەراسیۆنی بەڕێوەبرد، بەڵام گەریلاش چالاکی گەورەی ئەنجامدا. دوژمن دەیویست گەریلا لە باکوری کوردستان پاکتاو بکات، لە هەرێمەکانی پاراستنی مەدیا سیستمی ڕێکخستنمان لاواز بکات. بەڵام لە پایزدا دەرکەوت کە ئەو شتە جێبەجێ نەبووە. لە هەرێمەکانی پاراستنی مەدیا ڕوویان کردە هێرشی ئاسمانی. بۆ ئەوەی دۆڕانەکانیان لە هاوین و بەهاردا قەرەبوو بکەنەوە، لە پایزدا ئەو ئۆپەراسیۆنەیان دەستپێکرد. بەڵام ئەو ئۆپەراسیۆنەیان لە پایزدا بێ ئەنجام مایەوە.

گەریلاکانی ئازادی کوردستان بە بەرخۆدانێکی مێژوویی وەڵامیان دایەوە

دوژمن هەموو ڕۆژێک بانگەشەی ئەوە دەکات گوایە ئێمە هەڤاڵی زۆرمان لەدەست داوە. بۆ ئەوەی ئەو بانگەشانەی خۆیان بەهێز بکات، فەرمانداری گشتی جەندرمەکان خۆی بەشداری ئەو ئۆپەراسیۆنانە بوو. ئەو کەسە دێتە پشت جۆلەمێرگ و دوای ڕۆژێک لەبەرامبەر کامێرادا وتی ئێمە هەموو ناوچەکەمان پاک کردوەتەوە. لە حاڵەتێکدا لەو ناوچەیە شەڕێکیش ڕووی نەداوە. بە پێچەوانەوە هەڤاڵان چالاکییەکیشیان کرد. ئەوە چ ئۆپەراسیۆنێکە، چ پاک کردنەوەیەکە؟ لێرەشەوە مرۆڤ تێدەگات کە قسەکانی ڕاست نییە و تەنیا بۆ ڕیکلامە. دوژمن ویستی لە ناوچەکانی دیکەش خۆی بنوێنێت. بۆ ئەوەش هاتنە بناری چیای جودی و ویستیان ئۆپەراسیۆنێک دەستپێبکەن. ئەو فەرماندەی گشتی جەندرمەکان هەتا گردی چۆلیا هات و ویستی لەوێ خۆی بنوێنێت. لەو کاتەدا لەوێ، هەڤاڵان بە پێشەنگایەتی شەهید عادل و شەهید سەرحەد بە ڕۆژی ڕووناک چالاکیان کرد. هەڤاڵ چوونە ناو سەنگەرەکانیان، چەکەکانی ئەوانیان هێنا و گورزی قورسیان لەدوژمن وەشاند. دوژمن لەوێ دۆش داما. ئەو فەرماندەی جەندرمەکان ویستی لەوێ خۆی بنوێنێت، بەڵام بەزۆر خۆی بۆ ڕزگار کرا، بە زۆر خۆی گەیاندە سلۆپی.

هەروەها لە باگۆک دوژمن دەستی بە ئۆپەراسیۆن کرد. دەزانین کە دوژمن لەوێش گورزی قورسی بەرکەوتو. واتە دوژمن بەبێ ئەنجام مایەوە. ئەگەر مرۆڤ هەموو ساڵەکە هەڵبسەنگێنێت؛ دەوڵەتی تورکیای داگیرکەر لە باکور و هەرێمەکانی پاراستنی مەدیادا ئۆپەراسیۆنی ئەنجام دا، بە تایبەتی لەدژی هەرێمەکانی پاراستنی مەیادا بە شێوەیەکی بەردەوام و بێناوبڕ هێرشی ئاسمانی کرد. بەڵام گەریلاکانی ئازادی کوردستان بە شێوەیەکی مێژوویی لەدژی ئەو هێرشانە بەرخۆدانیان کرد. چەندین هاوڕێمان داستانی قارەمانیەتیان تۆمار کرد و گەیشتنە ئاستی شەهیدبوون. فەرماندەی هێژامان چیچەک کورتولان لە دێرسم شەهید بوو. لە بۆتانەوە هەتا گارزان، لە ئامەد هەتا ئەرزەرۆم، لە سەرحەدەوە هەتا ئامانۆس بەرخۆدانی گەریلا داستانی قارەمانیەتی تۆمار کرد. لە سایەی شەهیدە قارەمانەکانی ئەو بەرخۆدانە کۆنسێپتی دەوڵەتی تورکی داگیرکەر و ئەردۆغان لەناوچوو. لەبەر ئەوە بەرخۆدانی قارەمانیەتی گەریلا بە پێشەنگایەتی هاوری چیچەک کورتولان مۆری خۆی لە ساڵ دا.

گەریلا لە شەڕدا تێک ناچێت

بەڵێ، دوژمن دەتوانێت ئۆپڕاسیۆن ئەنجام بدات، دەتوانێت هێرشیش بکات. لەوانەیە قوربانیشمان هەبێت، بەڵام گەریلاکانی ئازادیی کوردستان جارێکی دیکە سەلماندیان کە تێک ناچن. گەریلاکان جارێکی دیکە ئەم وانەیەیان دابە دوژمن. چونکە گەریلا هێزێکی وەهایە کە لە شەڕدا قەد تێک ناچیت. تێکچوونی سوپای تورک، سەلمێنەری ئەم راستییەیە. هەتا ئەو رۆژەی گەریلاکانی کوردستان هەبن، سوپای تورک ئامادەیە بۆ تێکچوون. کۆنسێپت و سیاسەتی دەوڵەتی تورکی داگیرکەر کە قڕکردن بە بنچێنەو بنەما دەگرێت لە بەرامبەر گەریلا هیچ کاتێک ناتوانێت سەربکەوێت. پراکتیکەکانی ساڵی ٢٠١٩ جارێکی دیکە ئەم راستییەیان سەلماند. لەگەڵ تێکۆشانە بێوێنەکەی گەریلا و هەڵوێستی گەلەکەمان لە قۆناغی وەرزی بەهاردا لە دژی گۆشەگیرکردنی رێبەرایەتی و هەڵوێستی کاتی هەڵبژاردنە خۆجێییەکان و خۆڕاگریی لە دژی دەستگیرکردنی شارەدارەکان، هەموو ئاوات و هیواکانی دوژمنی لە گۆڕنا.

سەرنج بدەن، دوژمن ئیتر وەکو ٢-٣ ساڵ بەر لە ئێستا باسی کۆتایهاتنی گەریلا ناکات. بە هۆی ئەوەی تاکتیک و رێبازەکانی گەریلا گۆڕاوە، ئیدی دوژمن توشی شۆک بووە. گەریلا ئیدی بە شێوەیەکی ئاشگرا ناجوڵێتەوە، هێچ شوێن پێیەک بەجێ ناهێڵێت. سوپای تورک بەرامبەر بەمە تەنگەتاو بووە. چونکە سوپای تورک ئیدی دەترسێت لەو گەریلایانەی نابینڕن و هەراسان بووە. بە هۆی جۆڵە شاراوەکانی گەریلا، دوژمن ئیدی ناتوانێت هیچ زانیارییەکیان لەسەر کۆ بکاتەوە. بۆیە دوژمن ئێستا کەوتووەتە ناو بۆشاییەکەی گەورەوە. ئێمە گەیشتووینەتە ئەو بڕوایەی کە ئەگەر هەڤاڵانمان گەریلاتییەکی راستەقینە بکەن، دوژمن ناتوانێت هیچ شتێک بکات. ئەمساڵ توانرا ئەمەش بسەلمێنرێت. هۆکارێکی سەرەکیی هێرشەکانی دەوڵەتی تورک بۆ سەر رۆژئاواش، سەرنەکەوتنی پلانەکانیان بوو لە دژی باکور و هەرێمەکانی پاراستنی مەدیا. ئەردۆغان دەیەوێت بەردەوامی بدات بە شەڕی دژی گەلی کورد. چونکە دەیەوێت بەم شێوەیە تەمەنی دەسەڵاتداریی خۆی درێژ کاتەوە. بۆ ئەم مەبەستەش دەیەوێت لە تورکیا رۆحیەتی شۆڤێنیزم تۆخ بکاتەوە و بەو پشتیوانییە بەردەوامی بدات بە هێرشەکانی خۆی. بۆیە ٢٠١٩ بۆ گەریلا بە خۆڕاگری و قارەمانێتییەکی گەورە تێپەڕی. لەگەڵ ئەمەشدا خۆڕاگریی ناو زیندانەکان و لە سایەی هەڵوێستی پیرۆزی گەلەکەمان، تێکۆشان گەیشتە ئاستێکی باڵاو هەمیشەش گەورەتر و بەرفراوانتر دەبێت.

گەریلا بە نیازە بە چی شێوازێک پێشوازی لە بەهار بکات؟

رێبازە راستەقینەکەی گەریلا لە ساڵی ٢٠٢٠ ئاشکرا دەبێت. هەروەها ٢٠٢٠ دبێتە ساڵی گەریلا. گەریلا لەو ساڵەدا لێپرسینەوە لە گەڵ دەوڵەتی تورکی فاشیست دەکات و گورزی کوشتندە لە دەسەڵاتداریی ئاکەپە دەدات. ئامانجی گەریلا بۆ ساڵی نوێ بە کورتی ئەمەیە.

ئەو گەنجانەی لە چوارچێوەی داوای نسێبیندا دادگایی دەکرێن، لە وتەکانیاندا رایانگەیاندووە، ئەوان پەشیمان نین، ئەوان بەردەوام دەبن لە سەر داوا رەواکەیان و دروشمی 'بژی سەرۆک ئاپۆ، بژی کوردستان' یان بەرز کردەوە. لە کەسایەتی ئەم گیراوانەدا، چیتان هەیە بۆ گیراوە سیاسییەکانی دیکە؟

ئەگەر کۆنسێپتی دەوڵەتی تورک بۆ قڕکردن سەرکەوتوو نەبووە، ئەوا رۆڵی گیراوانی سیاسیە کە قەڵایەکی خۆڕاگری گەورەن. ئەو هەڤاڵانەی لە گرتووخانەکاندان پێشەنگ بوون لە دژی گۆشەگیرکردنی رێبەرایەتی. واتە زیندانەکان چۆن بۆ مەزلوم و خەیری و کەمالەکان بەرەیەکی شەڕ بوون، ئێستاش هەمان روحیەت و کەلتور لە زیندانەکان پێشکێشکرا. هەڤاڵانمان لە گرتووخانەکان بۆ هەموو کەسێکیان ئاشکرا کرد کە هەڵوێستی دژی سیاسەتەکانی دوژمن پێویستە بە چی شێوازێک بێت. بۆیە خۆڕاگریی ناو گرتووخانەکان لە چوارچێوەی هەنگاوی 'ئێمە کۆتایی بە گۆشەگیری دێنین، فاشیزم هەڵدەوەشێنینەوە'دا، بوو بە خاوەنی رۆڵێکی گەورە و راستەقینە کە بۆ تێکۆشانیش بوو بە پێشەنگ.

ئەم خۆڕاگرییەی ناو زیندانەکان کاریگەرییەکی گەورەشیان لەسەر گەریلا دروست کردووە. بۆ نمونە زۆرێک لە هەڤاڵە گەریلاکانمان لە راپۆرتەکانیاندا رەخنەی ئەوەیان لە خۆیان گرتبوو کە کەمتەرخەم بوون بەرامبەر بە خۆڕاگریی ناو زیندانەکان و بەڵێنی تۆڵەسەندنەوەیان دابوو بۆ ئەوەی ببن بە شایەنی ئەو خۆڕاگرییە. ئەمە شتێکی زۆر شایستەیە. کەلتوری ئاپۆیی شتێکی بەم شێوەیەیە. ئەم کەلتورە هەمیشە دەمانگەیێنێتە راستییەکان. ئەم کەلتوری خۆڕاگرییە، لە دژی ئەو تاریکییەی دوژمن دەیەوێت لە گرتووخانەکان دروستی بکات، بوو بە مەشغەڵێک کە تێکۆشانی ئازادی کوردستان رۆناک دەکاتەوە. بەم شێوەیە بوو بە رۆح و گیان بۆ هەموو کەسێک. ئەم خۆڕاگرییە بەو ئاسانییە نەهاتووەتە دی. خۆڕاگریی لە ژێر زەخت و فشار و تیرۆری دوژمن و لە کەسایەتی هەڤاڵ زولفیقار گەزەن بە شێوەیەکی فیداکارانە بەدی هات. لە کەسایەتی هەڤاڵ زولفیقار دا هەموو هەڤاڵەکانمان کە لە گرتووخانەکان شەهید بوون، بەبیر دێنیینەوە.

دەوڵەتی تورکی فاشیست و قڕکەر سزای قوڕسی بۆ ئەو گەنج و هاوڵاتییە وڵاتپارێزانەدا بڕیوەتەوە کە لە چوارچێوەی داوای نسێبیندا گیراون. ئەمە بەو واتایە نایەت کە دەوڵەتی تورک چەند گەورەیە. بەڵکو پێچەوانەکەی پیشان دەدات کە لەبەرامبەر رۆحی خۆڕاگریی چەند بێچارەیە. واتە ترس و شۆکی نسێبین هێشتا لەسەر دەوڵەتی تورک تێنەپەڕیوە. لەوانەیە لە ئێستادا قسەی زۆری لەسەر نەکرێت، بەڵام ئاسایش و هێزە تایبەتەکان و هێزەکانی پارامیلیتەر ئەوە باش دەزانن کە ئەو گەنجانە لە نسێبین چۆن زەبرێکیان وەشاند.

پێشتر باسی زەبری ڤیەتمان دەکرا. زەبرەکەی نسێبینیش راستییەکە. ئەم زەبرە کاریگەرییەکی خراپی دەروونی لەسەر سەرباز و پۆلیسەکانی دوژمن دروست کردووە. دواجار هەڤاڵانمان لە مێردین ئەو فەرماندە نامەردەی تیمە تایبەتەکانیان گەیاند بە سزای خۆی، کە لە نسێبین کۆمەڵکوژی ئەنجامدابوو، تۆڵەیان لێ سەندەوە. بۆیە دوژمن ئەو کینەی لە دڵیدایە بەرامبەر بەو زەبرە، دەیەوێت بە سزا قوڕسەکانی بەرامبەر بەو گەنجانە دەری ببڕێت. ئەو دۆست و ملیتانانەی لەم داوایەدا دادگایی دەکرێن، تەمسیلی وڵاتپارێزیی نسێبین دەکەن. چونکە نسێبین سەرهەڵدانە، وڵاتپارێزییە. گەنجە شۆڕشگێرەکان کە لە ژێڕ فەرماندەیی هەڤاڵ خەباتکار و سەکڤان بنەوش گابار و هەروەها هەڤاڵ کاوا و بە دەیان قارەمانی دیکەی داستانی نسێبین، کە لە دادگاکانی تورکیا پیشان دەدرێن، دەلالەت لە کەسایەتیی خۆیان دەکەن. ئەم رۆحیەتە کۆتایی بە دەوڵەتی تورکی داگیرکەر دەهێنێت. ئەم رۆحیەتە رۆژ بە رۆژ دەوڵەتی تورک دەخنکێنێت.

راستە دەوڵەتی تورکی داگیرکەر خاوەنی چەکە، سوپای هەیە و دەتوانێت ئەندامەکانمان بگرێت و شەهیدیان بکات، بەڵام بەرامبەر بەم رۆحیەتە دەوڵەتی تورک هەمیشە بێچارە دەمێنێت. دەوڵەتی تورکی فاشیست و داگیرکەر بە گرتووخانەکان و پۆلیس و سەرباز و چەکەکانی ناتوانێت رۆحی قارەمانیەتی و هێزی پۆڵایینی خۆڕاگریی نسێبین لەناو بەریت. بۆیە خۆڕاگریی ناو گرتووخانەکان، کەلتوری خۆڕاگریی زیندانەکانی سەر لە نوێ سەلماند.

قۆناغی خۆڕاگریی لە گرتووخانەکان بە رێبازە جیاکان دەتوانێت بەردەوام بێت. دوژمن دەیەوێت رۆحی خۆڕاگریی و دەروونیی خۆڕاگران لە گرتووخانەکان لاواز بکات. بەڵام ئەو خۆڕاگرییەی پیشانی دوژمن درا، ئاشکرای کرد کە دوژمن بە هیچ رێگایەک ناتوانێت ئیرادەی خۆڕاگریی تێک بدات.

پێویستە هەڤاڵانمان لە گرتووخانەکان ئەوە بزانن کە لە نێوان گەریلا و گیراواندا هاورێیەتییەکی رۆحی و هەستیار و ئایدۆلۆژی هەیە. دڵی گەریلا بۆ هەڤاڵانیان لە گرتووخانەکان لێدەدات. مۆڕاڵ و هەیەجان لە خۆڕاگرییەکەیان وەردەگرن. واتە پەیوەندییەکی توند لە نێوان خۆڕاگریی ناو گرتووخانەکان و شاخەکاندا هەیە. بەم شێوەیە بە ناوی گەریلاکانی ئازادی کوردستان سڵاومان دەنێرین بۆ خۆڕاگریی ناو گرتووخانەکان.

ز.ش