ناوەندی ڕاگەیاند و چاپەمەنی هەپەگە، دەربارەی چالاکییەکانی گەریلا و هێرشەکانی تورکە داگیرکەرەکان، ڕاگەیاندراویکی بڵاوکردەوە.
هەپەگە ئەم زانیارییانەی بڵاو کردەوە:
"سوپای تورکی داگیرکەر ٢٠ی ئەیلول/٢٩ی خەرمانان لە ناوچەی چەمچێ-ی هەرێمی قاخزمان-ی سەر بە قەرس دەستی بە ئۆپەراسیۆنێک کردبوو. هێزەکانمان لە چوارچێوەی هەڵمەتی سەرکەوتنی شۆڕشگێڕیدا، کاتژمێر ١٠ی ڕۆژی ٢٤ی ئەیلول/٢ی ڕەزبەر لە ناوچەی پەناقۆس لە دژی یەکینەیەک کە خەریکی گەڕان و پشکنین بوون، چالاکییەکی ئەنجام دا. لەو چالاکییەدا ژمارەیەک لە سەربازانی دوژمن کوژران و بریندارن بوون بەڵام هێشتا ژمارەی کوژراوەکان ڕوون نەبوەتەوە.
٢٥ی ئەیلول/٣ی ڕەزبەر کاتژمێر ١١:١٠ی پێش نیوەڕۆش هێزەکانمان لەدژی یەکینەیەکی ئۆپەراسیۆنیەکە بۆ جاری دووەم، چالاکییەکی ئەنجامدا، لەو چالاکییەدا ٢ سەرباز کوژران.
ئۆپەراسیۆنی یەکینە شاراوەکان بەردەوامە.
لە گابار دوو گەریلا شهید بوون
کاتژمێر ٠٠:٣٠ پاش نیوەشەوی ٢٨ی ئەیلول/٦ی ڕەزبەر، لە ئەنجامی هێرشێکی ئاسمانی فڕۆکەجەنگییەکانی سوپای داگیرکەری تورک لە ناوچەی گاباری شرنەخ، دوو هاوڕێمان شەهید بوون. دواتر ناسنامەی هاوڕێ شەهیدەکانمان بۆ ڕای گشتی بڵاو دەکەینەوە.
ئۆپەراسیۆن لە ئەلکێ بەبێ ئەنجام پاشەکشەی کرد
٢٣ی ئەیلول/١ی ڕەزبەر لە سنووری گوندی سۆلاڤێ ناوچەی ئەلباک-ی وان، ئۆپەراسیۆنێک دەستیپێکردبوو. سوپای تورک لە هەرێمەکە پشکنینی دەکرد و ٢٧ی ئەیلول/٥ی ڕەزبەر بەبێ ئەوەی هیچ ئەنجامێک بەدەست بهێنێت، پاشەکشەی کرد.
فڕۆکەکان چەمچۆ و کارکەرانیان بۆردومان کرد
٣٠ ئەیلول/٨ی ڕەزبەر فڕۆکە جەنگییەکان دەوروبەری کاتژمێر ١٢:٠٠ ناوچەکانی چەمچۆ و کارکەرانی هەرێمی زاپی پاراستنی مەیایان بۆمباران کرد. لەو بۆردومانەدا هیچ زیانێک بە هەڤاڵانمان نەکەوتووە.
ک-ش