گەریلا لە چەلێ ٣ سەنگەری سوپاى تورکیاى تێکشکاند

هێزەکانى گەریلا لە دژی سوپاى تورکیاى داگیرکەر لە شاخی تەپە سووری چەلێ چالاکییان ئەنجامدا. لە چالاکییەکەدا ٣ سەنگەری سوپاى تورکیا تێکشکێنرا و ٢ سەربازیش کوژران.

ناوەندی راگەیاندن و چاپەمەنیى هێزەکانى پاراستنى گەل (هەپەگە) لەبارەى چالاکیى هێزى گەریلا لە شاخی تەپە سووری چەلێ راگەیاندراوێکى بڵاوکردەوە

لە راگەیاندراوەکەى هەپەگەدا هاتووە.:

"هێزەکانمان رۆژی ٥ی تشرینى دووەمی ٢٠١٨ / ١٤ی خەزەڵوەر لە کاتژمێر ١١:١٥دا لە ناوچەی چەلێى جۆلەمێرگ لە دژی سوپاى کۆمارى تورکیاى داگیرکەر لە شاخی تەپە سوور چالاکییەکیان ئەنجامدا. لەو چالاکییەکەدا گورزی قورس لە سەنگەر و پەناگەکانى دوژمن درا و ٣ سەنگەری دوژمن تێکشکێنرا. ئەوەندەشی بۆ هێزەکانی گەریلا روون بووەتەوە ٢ سەربازی دوژمن لەو چالاکییەدا کوژراون. سوپاى کۆماری تورکیاى داگیرکەر لە دواى چالاکییەکە بە تۆپی جۆری ئۆبیس و هاوەن ناوچەى دەورووبەری چالاکییەکەى تۆپباران و هاوەنباران کرد".

ر.م