گەریلا لەچەلێ لەدژی سوپای تورکیا چالاکیی ئەنجامدا

گەریلاکانی هەپەگە ویەژاستار لەدژی سوپای داگیرکەری تورکیا لە گردی خەڕگەل-ی چەلێ چالاکییان ئەنجامدا. لەوچالاکییەدا سەنگەر وحەشارگەکانی سەربازانی سوپای تورک کرانەئامانج.

ناوەندی ڕاگەیاندنی هێزەکانی پاراستنی گەل-هەپەگە، دەربارەی چالاکی گەریلاکانی لەدژی سوپای داگیرکەری تورکیا ڕاگەیەنراوێکی بڵاوکردەوە.

لەڕاگەیەنراوەکەی هەپەگەداهاتووە:

"هێزەکانمان لەچوارچێوەی هەلمەتی شۆڕشگێڕانەی شەهید باران وشەهید ڕوناهی، لەڕۆژی ٢٩ی ئادار لەکاتژمێر ١٨:٥٠ لەدژی سوپای داگیرکەری تورکیا لەگردی خەڕەگول-ی ناوچەی چەلێ-ی جولەمێرگ چالاکیان ئەنجامدا. لەوچالاکییەدا سەنگەر وحەشارگەکانی دوژمن کرانە ئامانج. لەوچالاکییەدا کوژراوبریندارانی دوکمن نەزانراوە.

سوپای تورکیا دوای چالاکییەکە لەڕێگەی فڕۆکەی جەنگییەوە دەورووبەری گوندی بێخێر و ئیلێ-یان بۆردومانکرد. لەوبۆردومانەدا هیچ زیانێک بەرهێزەکانمان نەکەوتووە.

هێرشی ئاسمانی فڕۆکەجەنگییەکانی سوپای داگیرکەری تورکیا لەسەرهەرێمەکانی پاراستنی مەدیا و خاکی باشووری کوردستان بەردەوامە.

ڕۆژی ٢٩ی ئادار کاتژمێر ١٣:٠٠تا ١٧:٠٠ سوپای تورکیا ناوچەکانی لێلیکان، ئیرمووش ودۆڵی چل و چار-ی هەرێمی سیدەکان-ی باشووری کوردستان-یان بۆردومانکرد.

ڕۆژی ٣٠ی ئادار کاتژمێر ٠٤:٣٠ فڕۆکەجەنگییەکانی سوپای تورکیا گوندی قەڵاتوکان، سلێ، بێپالان و باڵەیان-ی قەندیلیان بۆردومانکرد.

لەوبۆردومانانەدا هیچ زیانێک بەر گەریلاکانمان نەکەوتووە.