گەل لە بەربینای هەدەپەدا کۆبوونەوە
لە باکووری کوردستان ژماردنی دەنگەکان بەردەوامە، ئاپۆڕای جەماوەرلە پێش بیناکانی هەدەپە لەناوچە وشارەکاندای باکووری کوردستان وتورکیا کۆبوونەتەوە وچاوەڕوانی ئەنجامەکانن.
لە باکووری کوردستان ژماردنی دەنگەکان بەردەوامە، ئاپۆڕای جەماوەرلە پێش بیناکانی هەدەپە لەناوچە وشارەکاندای باکووری کوردستان وتورکیا کۆبوونەتەوە وچاوەڕوانی ئەنجامەکانن.
لە سەرتاسەری تورکیا دەنگدان بۆ هەڵبژاردنی شارەوانییەکانی کۆتایی هات. دوای کۆتایی هاتنی پرۆسەی دەنگدان ژماردنی دەنگەکان دەستیپێکردووە. گەل بۆ ئەوەی کە ئەنجامەکانی هەڵبژاردن بەخێرایی ببینن لەبەردەم بیناکانی هەدەپە لە شار وناوچەکانی باکووری کوردستان کۆبوونەتەوە.
لە ئامەد ژمارەیەکی زۆر لە هاووڵاتیان لەبەردەم بینای هەدەپەدا کۆبوونەتەوە و دروشمی' بەبەرخۆدانی خۆمان سەردەکەوین' و 'ئامەد هی ئێمەیە' دەڵێنەوە. گەل بە دەهۆڵ وزوڕنا دەستیان کردووە بەشایی وگۆڤەند. چاوڕوان دەکرێت کە ماوەیەکی تر پەرڤین بولدان هاوسەرۆکی گشتیی هەدەپە بێتە بینای هەدەپە لە ئامەد.
ک٠ش