گەلی باشوور: دەوڵەتی تورکیا لەسەرخاکی ئێمە بۆدەرەوە

لە ڕێپێوانی جەماوەری هاووڵاتیانی شاری سلێمانی- باشوور کوردستان بە دروشمی " دەوڵەتی تورکیا لەسەر خاکی ئێمە بۆ جەهەنەم" دەستیپێکرد.

هاووڵاتیانی سلێمانییە ئێوارەی ئەمڕۆ بە ڕێپیوانیکی گەرسەیی هێرشەکانی دەوڵەتی تورکیای داگیرکەریان شەرمەزار کرد و دوایان لە حکومەتی ھەرێم و حکومەتی عێراق کرد کە ھەڵوێستی ڕاشکاوانەی خۆیان بخەنەڕوو.

ڕێپێوانی جەماوەری شاری سلێمانی دژی داگیرکاری، کە لەلایەن 'بەرەی نیشتیمانی دژی داگیرکاری' ڕێکخرابوو، لە کاتژمێر ١٦:٠٠ لە شەقامی سەهۆلەکە دەستیپێکرد و دوای گەییشتنیان بە پارکی نالی لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا  هێرشەکانی دەوڵەتی تورکیا بۆسەر باشووری کوردستان شەرمەزار کرا و داوایان لە حکومەتی هەرێمی کوردستان وحکومەتی عێڕاق کرد کە لەئاست ئەو داگیرکەرییەدا بێدەنگ نەبن.

خۆپیشاندەران داوایان لە حکومەت و پەرلەمانی عێراق کرد کە خاوەن هەڵوێست بن و بە ئاشکرا و ڕاشکاوی هەڵوێستی خۆیان دژ بەو داگیرکارییە ڕابگەیەنن، ھەروەھا حکومەتی هەرێم و عێراق بە زووترین کات داگیرکەران لە باشووری کوردستان بکەنە دەرەوە و بڕیارەکانی هەردوو حکومەتی عێراق و هەرێم لەوبارەیەوە جێبەجێ بکەن.

لە خۆپیشاندانەکەی ئەمڕۆدا چەندین پانکار بەرزکرابوونەوە، کە سەرجەمیان دژی داگیرکارییەکان بوون.

بە وتنەوەی چەندین دروشم، لەوانە "فاشیست ئەردۆغان"، " شەڕڤانین "،" گەریلاو پێشمەرگەین "،" ئێمە خەڵکی سلێمانین دژی داگیرکەرانین" ، " بۆ دەرەوە بۆ دەرەوە داگیرکەران بۆ دەرەوە "، " باکور باشور ڕۆژھەڵات، یەک ئامانج و یەک خەبات "،  قەندیل قەڵای بەرخۆدانە، گۆڕستانی دووژمنانە" وترانەوە و کۆتایی بە چالاکییەکە هات.

ک-ش