گەلی باشووری کوردستان بەرەو قەندیل بەڕێکەوتن

چالاکییەکانی گەل دژ بە هێرشەکانی دەوڵەتی تورکیا بۆ داگیرکردنی باشووری کوردستان بەردەوامن.

بە پێشەنگیی 'دەستپێشخەری گەل' دژ بە هێرشە داگیرکارییەکانی دەوڵەتی تورکیا، ئەمڕۆ لە قەندیل ڕێپێوانێکی گەورە بەڕێوەدەچێت. پێش دەستپێکردنی ڕێپێوانەکەش، لە زۆرێک لە شار و شارۆچکەکانی باشووری کوردستانەوە، بەرەبەیانی ئەمڕۆ، هاوڵاتیان بەرەو قەندیل بەڕێکەوتن.

هاوڵاتیان لە شارەکانی دهۆک، هەولێر، سلێمانی، کەرکوک، گەرمیان، ڕاپەڕین، شارەزوور، کفری، خورماتوو، چەمچەماڵ، ڕانیە و زۆر شوێنی ترەوە، بەرەبەیانی ئەمڕۆ بەرەو قەندیل بەڕێکەوتن. لە شاری ڕانیە هاوڵاتیانی باشووری کوردستان لە دەوری یەکتر کۆدەبنەوە و جەماوەرییانە لە ڕانیەوە بەرەو قەندیل بەڕێدەکەون.

هەزاران کەس، بۆ ئەوەی دژ بە هێرشە داگیرکارییەکانی دەوڵەتی تورکیا سەردانی چالاکوانانی قەڵغانی زیندوو لە قەندیل دەکەن و بۆ ناڕەزایەتى دەربڕین بەو داگیرکارییانە راگەیاندراو بڵاودەکەنەوە و لێدوان بە میدیاکان دەدەن.

ر.م