کۆمەڵگەی ئێزدی لە شەنگال لەدژی بڕیاری گەڕانەوەی قائیمقامی پێشووی پارتی بۆسەرکارەکەی خۆی لەشەنگال دەستیان داوەتە ناڕەزایەتی دەڕبڕین. هاوکات هێزە ئەمنییەکانی عێراق هەڕەشەیان لە خۆپیشاندەران کرد و بەچەک هێرشیان کردە سەرهاووڵاتیانی شەنگال.
خۆپیشاندەران سەرەڕای ئاستەنگییەکانی هێزەئەمنییەکان عێراق خۆیان گەیاندە سەر ڕێگەی سەرەکی تەلەعفەر-شەنگال و لەهەمبەر گەڕانەوەی قائیمقامە هەڵهاتووەکەی پارتی دیموکراتی کوردستان بۆسەر کارەکەی خۆی لەشەنگال ناڕەزایەتییان نیشاندا.
بە بڕیاری پارێزگاری موسڵ، مەحما خەلیل، قائیمقامی شەنگاڵ کە سەربە سەربە پارتی دیموکراتی کوردستانی عێراقە و ئەنجومەنی شەنگال دەگەڕێنەوە شەنگال ، هاووڵاتیانی شەنگالیش بەو بڕیارەی پارێزگار ناڕازین و دەڵێن ئەوان لەکاتی فەرمانەکە شاریان بەجێهێشتووە و بۆیان نییە بگەڕێنەوە.
هاوڵاتیانی شەنگال لە ئێستادا دەستیان بە خۆپیشاندان کردووە و چوونەتەسەر ڕێگای سەرەکیی تەلەعفەر- شەنگال و دەڵێن: رێگا نادەین قائیمقامی هەڵهاتوو بگەڕێتەوە شەنگال.
ک-ش