گەنجان لە جزیر ١٥ی شوباتیان شەرمەزار کرد

گروپێک لە گەنجانی جزیر ئاگریان کردەوە و پیلانگێڕی ١٥ی شوباتیان لەدژی عەبدوڵلا ئۆجالان ڕێبەری گەلی کورد شەرمەزار کرد.

لە ساڵیادی پیلانگێری ١٥ی شوباتدا لە ناوچەی جزیری شرنەخ گروپێکی گەنجان چالاکیەکی شەرمەزارکردنیان ئەنجامدا. گەنجان لە دوو ناوچەی گەڕەکی جوودی کۆبوونەوە و ئاگریان کردەوە.

دوای ماوەیەکی کورت ژمارەیەکی زۆر ئۆتۆمبێڵی پۆلیس ڕوویان کردە ناوچەکە. ئاگری گەنجەکان لە لایەن پۆلیسەوە کوژێنرایەوە. جموجووڵی پۆلیس تا درەنگانی شەو لە گەڕەکەکە بەردەوام بوو.

ف.ق