گەنجانى کەرکوک بەشداری قەڵغانى زیندووی قەندیل بوون
لە دژى داگیرکەریى دەوڵەتى تورکیا لە قەندیل چالاکیى قەڵغانى زیندوو بەڕێوە دەچێت. ئەمڕۆ لە شارى کەرکوکی باشوورى کوردستانەوە، دەیان گەنج بەشدارى چالاکیى قەڵغانى زیندوو بوون.
لە دژى داگیرکەریى دەوڵەتى تورکیا لە قەندیل چالاکیى قەڵغانى زیندوو بەڕێوە دەچێت. ئەمڕۆ لە شارى کەرکوکی باشوورى کوردستانەوە، دەیان گەنج بەشدارى چالاکیى قەڵغانى زیندوو بوون.
چالاکیى قەڵغانى زیندوو لەلایەن گەنجانى وڵاتپارێزى کوردستان و بزووتنەوەى ژنانى گەنجەوە لە رۆژى ٨ى حوزەیرانى ٢٠١٨ / ١٨ى جۆزەردان لە دژى هێرشە داگیرکەرییەکانى دەوڵەتى تورکیا دەستپێکردووە. ئەمڕۆ ماوەى ١٩ رۆژە ئەو چالاکییە بەردەوامە. پشتیوانیى بۆ گەنجانى قەڵغانى زیندوو رۆژ بە رۆژ و لە هەموو شوێنێکەوە رووی لە زیادبوون کردووە. ئەمڕۆ دەیان گەنجی شارى کەرکوک چوونە قەندیل و بەشدارى بەرخۆدانى چالاکیى قەڵغانى زیندبوو بوون.
گەنجانى کەرکوک رایانگەیاند، بۆ ئەوەى ببن بە قەڵغانى زیندوو هاتوونەتە قەندیل. راشیانگەیاند، هێرشى داگیرکەرى بۆ سەر هەر چوار پارچەىکوردستان بەردەوامە و بۆ ئەوەى خاوەندارى لە باشوورى کوردستان بکەن، هاتوونەتە قەندیل.
گەنجانى کەرکوک ئەوەشیان وت، لەم دواییانەد دەوڵەتى تورک هێرشە داگیرکەرییەکانى لە دژى باشوورى کوردستان زیاد کردووە و لەو بارەیەوە وتیشیان "با دوژمن باش بزانێت بە هیچ شێوەیەک ئێمە رێگا نادەین خاکەکەمان داگیر بکرێت".
گەنجانی کەرکوک باسى ئەوەشیانکرد، خاکى باو و باپیرانی کوردستان نافرۆشرێت و لەو بارەیەوە وتیان "ئێمە رێگا نادەین ئەم خاکە پیرۆزە جارێکیتر وەک کەرکوک بفرۆشرێت. بۆ ئەوەش ئێمە ئامادەین گیانى خۆمان ببەخشین".
گەنجانى کەرکوک داوایان لە گەنجانى باشوورى کوردستان کرد، خاوەندارى لە چالاکیى قەڵغانى زیندووی گەنجان لە قەندیل و کوردستان بکەن.
ئەو گەنجانەى کەرکوک بە دروشمەکانى "لە دژى داگیرکەرى ڕاپەڕە"، "بۆ ئازادیى رێبەر ئاپۆ ڕاپەرە"، "بۆ ئازادیى باشوورى کوردستان ڕاپەڕە"، "بۆ پاراستنى چیا پیرۆزەکانى کوردستان ڕاپەڕە" کۆتاییان بە وتەکانیان هێنا.
ر.م