گەنجانی باشووری کوردستان بۆ یادی قاسم ئەنگین رێپێوانێکى بە مەشخەڵ ئەنجام دەدەن

گەنجانی باشووری کوردستان بە پێشەنگایەتیی گەنجانی وڵاتپارێز، رێپێوانێکى بە مەشخەڵ بۆ یادی قاسم ئەنگین رێکدەخەن.

گەنجانی باشووری کوردستان بۆ بەرز راگرتنی یادی شەهید قاسم ئەنگین ئەندامی کۆمیتەى ناوەندیی پەکەکە، کە لە ٢٧ی ئایاری ٢٠٢٠دا لە برادۆست بەهۆی بۆردومانی ئاسمانیی دەوڵەتى تورکی داگیرکەرەوە شەهید بوو، چالاکییەکی بە مەشخەڵ رێکدەخەن.

چالاکییەکە بە پێشەنگایەتیی گەنجانی وڵاتپارێزی کوردستان و ژنانی گەنجی تێکۆشەر بۆ یادی قاسم ئەنگین ئەندامی کۆمیتەى ناوەندیی پەکەکە بەڕێوەدەچێت و هێرش و داگیرکەرییەکانى دەوڵەتى تورک بۆ سەر باشووری کوردستان ئیدانە دەکرێن.

گەنجان و وڵاتپارێزان و ئازادیخوازان کاتژمێر ١٩:٠٠ ئێوارەى ئەمڕۆ ١٢ی حوزەیرانی ٢٠٢٠ لە بەردەم باخی گشتیی شاری سلێمانى کۆدەبنەوە و دواتر بە رێپێوانێکى بە مەشخەڵ تاوەکو سەهۆڵەکە دەڕۆن.

ژ.ت