گەڕان بەدوای ڕاستیدا: دیدار ئاندۆک

دیدار ئاندۆک کە بە گەریلایەتی، بە لەخۆبردوویی و ورەبەرزییەکەیەوە، هەموو هاوڕێ گەریلاکانی خستە ژێر کاریگەری خۆیەوە، لە ١ی ئایاری ٢٠١٩/١١ی بانەمەڕگەیشتە کاروانی شەهیدان.

یەکێک لە دامەزرێنەرانی پەکەکە، عەلی حەیدەر قەیتان لە شیعرێکی خۆید دەیگوت: "هەر بەدواداگەڕانێک حەقیقەتێکە" ئێمەش بەشێکین لە گەردوون، بۆیە بەردەوام لەناو ناکۆکی، تێکۆشان و گەڕان داین. هەوڵ دەدەین شتێک تێبگەین، تێبگەین و خۆمان پێبگەینین. ئەو خواستە لەدژی هەڵە، قەدەغە، یانیش هەوڵدان لەدژی لەناوبردنی ئیرادە، ڕۆح و بیروڕایە.

ئەوەی کە مرۆڤەکان دەگەینێتە ناو تێکۆشانی ئازادی، گەڕان مرۆڤەکان دەخاتە سەر ڕێگەی حەقیقەت. بۆیە لێگەڕان وەکو ڕووبارێکە بەردەوام لە جوڵەدایە. دیدار ئاندۆکیش قەبولی نەکرد لە وڵاتی قەدەغەکان بژیێت و ڕووی کردە ڕێگەی ئازادی. لەژێر کاریگەری ڕێبەرایەتی ڕووی کردە چیا کە لانکەی بەرخۆدانی هەزاران ساڵەیە. ئەو گوشار و زۆردارییەی کە ڕژێمی ئێران لە گەلی کورد دەیکات بۆ دیدار بووە ڕقێکی ئەستوور. ساڵی ٢٠٠٩ لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان بەشداری نێو ڕیزەکانی پەکەکەی کرد.

خۆشەویستی هاوڕێیەتی

هەر کەسێک بەشداری نێو ڕیزەکانی گەریلا دەبێت، سەرەتا دەکەوێتە ژێر کاریگەری هاوڕێیەتی لەناو پەکەکە. چونکە بە پێچەوانەی پەیوەندییە بەرژەوەندیپارێزەکانی سیستمی کەپیتالیست، لەناو هاوڕێیەتی پەکەکەدا خۆشەویستی، حورمەت، پاراستنی بەهای یەکتری هەیە. مرۆڤ هەستی پێدەکات کە ڕێزدارن.

لە هەموو شتێک زیاتر، دیدار ئاندۆک کەوتە ژێر کاریگەری هاوڕێیەتی لەناو پەکەکە، ئەوەش بۆی بووە سەرچاوەی هێزێکی هەمیشەیی. وتەی 'هاوڕێیەتی هاوڕێ بە واتای وەرگرتنی بەشێکە لە حەقیقەت'ی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان هەموو شتێک دەگێڕێتەوە. دیدار ئاندۆکیش بەپێی ئەو فەلسەفەیە ژیا و تێکۆشا.

خەون و ئاواتەکەی شەڕکردن بوو لە باکوری کوردستان

خەون و ئاواتی هەر گەریلایەکە لە باکوری کوردستان شەڕ بکات، تێبکۆشێت و خۆی لە ڕێبەرایەتی نزیک بکاتەوە. ئاواتی دیداریش ئەوەبوو کە بچێتە لانکەی سوران بچێتە ئامەد. بۆ ئەوەش هەوڵی زۆری دا. داواکاری و هەوڵدانەکەی بۆ ئەوە بوو. پێشنیارەکەی ساڵی ٢٠١٥ قەبووڵ کرا و کاروانەکەی بەرەو دڵی کوردستان بەرەو ئامەد دەستیپێکرد. هەمو هەوڵدان و قووڵبوونەوەکەی بۆ پراکتیکی سەرکەوتن بوو، بۆ گەیشتن بە ڕێبەرایەتی بوو.

دیدار ئاندۆک لە ماوەی چوار ساڵدا لە ئامەد چەندین کاری سەرکەوتووی کرد. لەناو چالاکی، ژیان و پەیوەندی هاوڕێیەتیدا هەمیشە بووە نمونە. بە شەڕڤانیی، بە لەخۆبردوویی و خرۆشانەکەی، هەموو هاوڕێ گەریلاکانی خستە ژێر کاریگەری خۆی، دیدار ئاندۆک لە ١ی ئایاری ٢٠١٩/١١ی بانەمەڕ، لە ناوچەی پیرانی ئامەد بە قارەمانییەتی جەنگا و گەیشتە کاروانی شەهیدان.

ک-ش