یادی ئاگر ستێرک و مەحمەت ئاخین کرایەوە

کۆمیتەی پشتگیری خانەوادەی شەهیدانی پەکەکە بە بۆنەی ساڵیادی شەهادەتی ئاگر ستێرک (عەبدوڵلا عوسمانئۆغلۆ / ئێلح / شوکران – عەلی) و مەحمەت ئاخین (ڕێناس بەنەک / وان / ئایفەر – کازم ) ڕاگەیەنراوێکی بڵاوکردەوە.

لە ڕاگەیەنراوەکەدا باسی ئەوەکرا، کورد لە مێژووی خۆیدا هەموو دەمێک بۆ هەبوونی خۆی تێکۆشاوە و بە شێوەیەکی بێوێنە بەرخۆدانی کردووە، بەڵام هیچ مێژوویەک وەک مێژووی میلیتانەکانی پەکەکە شایەدی بۆ شەهیدەکان نەداوە، بەو هۆیەوە شەهیدان نوێنەری ئاستی بەرزی فیداییبوونن کە پێوانەی بناغەی کۆمەڵگابوونە. کۆمیتەکە ئاماژەی بەوەشدا، بەو هۆیەوە پەکەکە پارتی شەهیدانە کە لە رێی ژیانی ئازاد و گەلی خۆیاندا گیانیان بەخت کردووە. لەبەرئەوە بەڵێنی جێبەجێکردنی حەسرەتی شەهیدان هێڵی بناغەیی ژیانی هەر شەڕڤانێکی زیندووە."

ڕێپێوانی هیوای گەلێکە

لە ڕاگەیەنراوەکەدا دەوترێت، شەهیدان لەدژی داگیرکەران وڵاتێکیان لە ئاگر دروست کرد، بوونە ژیانێکی نوێ کە لە ڕۆناکی چاوەکانی کوردستان وەک ئاوی ڕووبارێک شەپۆڵ دەدەن، لە شوێنە بەرزەکان خۆیان گەیاندە شارەکان، لە شارەکان خۆیان گەیاندە کۆلانەکان، لە کۆلانەکان خۆیان گەیاندە نێو مالەکان و لە ماڵەکانیش خۆیان گەیاندە گەردوون و بوون بە ڕەنگی هەزاران شێوە. ڕێپێوانی ئازادی، ڕێپێوانی شەهیدانە، ڕێپێوانی بەرخۆدێرە مەزنەکان و ڕێپێوانی هیوای گەلێکە کە هەستاوەتە سەر پێ. میلیتانەکانی پەکەکە بەم بیڕ و باوەڕیە کاتێک چوونە ناو باوەشی خاکەوە هیچ کاتێک بڕوایان نەکرد کە مردوون. باش بزانن کە لە هەناسەی کۆتاییدا باوەش بە هەموو ژیان دەکەن، بەو هۆیەوە لە هیچ فیداکاریەک نەگەڕانەوە، لە قورسترین تێکۆشاندا گیانیان فیدا کرد.

شەهیدانی پەکەکە کە لە ڕۆژانی دەستپێکی مانگی کانونی یەکەم چوونە ناو باوەشی خاکەوە، لە هەموو مێژووی پەکەکدا پیشانی ئێمەیان دا کە ڕاستی بەم شیوەیەیە. لە مانگی کانونی یەکەمدا دوو هاورێمان بوون بە ڕوح و تێکەڵ بە کاروانی شەهیدان بوو.

هاوڕێکانمان ئاگر ستێرک – عەبدوڵلا عوسمانئۆغلۆ و مەحمەت ئاخین – ڕێناس بەنەک لە ١٧ی کانونی یەکەمی ٢٠١٨ شەهید بوون.

لە ئێلح بەرەو ئەڵمانیا

هاوڕێمان ئاگر ستێرک – عەبدوڵلا عوسمانئۆغلۆ لە ساڵی ١٩٩٣ لە ئێلح لە دایک بووە و لە ساڵی ٢٠١٧ دا لە ئەڵمانیا بەشداری ڕیزەکانی پارتی بوو. هاوڕی ئاگر لە ئێلح لەدایک بوو و لە ئەڵمانیا گەورە بوو. ١٨ ساڵ لە ئەڵمانیا مایەوە و ١٤ ساڵ خوێندی، لە کۆتاییدا بەشی ئەلەکترۆنیکی لە زانکۆ خوێند. دواتر دەستی بە ژیانی پیشەیی کرد. لەبەرئەوەی لەناو کۆمەڵگایەکی وڵاتپارێزدا گەورە بوو زوو تەڤگەری ئازادیی ناسی و لە سەرەتادا بەشداری لە کاری گەنجاندا کرد. لەبەرئەوەی وەک زمانی دایک شارەزایی لە زۆر زمانی تردا هەبوو، لەو کارەدا پیشکەوت. لەگەڵ ئەوەی لە وڵات دوور بوو، لەسەر کلتوری خۆی دەژیا و لە زۆربەی هاوڕێکانی باشتر بە زمانی دایک قسەی دەکرد و دەنووسی.

کەسێکی تێگەیشتوو بوو

هاوڕێ ئاگر کە کەسێکی تێگەیشتوو بوو لە ماوەیەکی کەمدا فێری کار بوو و لە خەیاڵیدا گەریلا و وڵات هەبوو. بە شێوەیەکی پڕۆفەسیۆنال بەشداری لە ڕیزەکانی تەڤگەری ئازادی بوو و لە ساڵی ٢٠١٨ خۆی گەیاندە چیا ئازادەکان. دوای ئەوەی بەشداری لە پەروەردە کرد، پارتی داوای لێکرد جارێکیتر بگەڕێتەوە ئەوروپا، بەلام ئەو ڕەتیکردەوە و بۆ ئەوەی تۆڵە لە داگیرکەران بکاتەوە داوای شانسی کرد بۆ ئەوەی بە شێوەیەکی چالاک لە ناو ڕیزەکانی گەریلادا بمێنێتەوە. لەبەرئەوە پارتی بڕیاریدا بۆ ماوەیەک هاوڕێ ئاگر لە شاخ بمێنێتەوە و گەریلایەتی بناسێت، بەم شێوەیە زیاتر خۆی بەهێز کرد و لە چیا لە کاری گەریلادا ئەرکەکانی جێبەجێکرد.

کاندیدێکی باشی گەریلا بوو

هاوڕێ ئاگر بە پێکەنین، بە سەمپاتیکبوون، بە فیداکاری و دڵنزمی ، هەروەها بە هۆی ئەوەی وەرزشی شەڕی کردبوو بە چالاکیەکانی زوو فێری ژیانی شاخ بوو. هاورێ ئاگر لەسەر ئەم بناغەیە کاری کرد، بەڵام بە شێوەیەکی بێشانسی لە ١٧ی کانونی یەکەمی ٢٠١٨ لە هەرێمی پاراستنی میدیا لە ئەنجامی هێرشێکی ئاسمانیدا لەگەڵ هاوڕی مەحمەت گویی شەهید بوون و چوونە ڕێزی کاروانی نەمران.

بە گەنجێتی بەشداریی کرد

هاوڕێ مەحمەت ئاخین – ڕێباس بەنەک کە لەگەڵ هاورێ ئاگر چووە ڕیزی کاروانی شەهیدان، لە ساڵی ٢٠٠٠ لە دایک بوو و لە ساڵی ٢٠١٦ بەشداری لە ڕیزی پارتیدا کرد. هاورێ مەحمەت کە لە تەمەنێکی بچووکەوە بەشداری کرد، دوای پەروەردەی شەڕڤانی نوێ لە بەرەی دواوە ئەرکی پێسپێردرا. هاوڕی مەحمەت بە چالاکبوونی و کارکەری خۆی هەموو کاتێک هەوڵی بەرەوپێشچوونی دەدا و وەک کەسێکی زۆر تێگەیشتوو دەجووڵایەوە. لەبەرئەوەی لە خانەوادەکەیدا زۆر گەریلا و شەهید هەبوون لە تەمەنی منداڵیەوە پارتی دەناسی و زوو فێری کلتوری ئاپۆیی، کلتوری پارتی و گەریلا بوو. هاوڕی مەحمەت بە پێکەنین و هەڵوێستی هاورێکانی خۆشیاندەویست.

بەڵێن بۆ ئازادی و سەربەخۆبوون

هاورێکانمان ئاگر ستێرک و مەحمەت ئاخین بە بێشانسی کە ئەوەندە نەبوو بەشداریان لە ڕیزەکانی گەریلادا کردبوو، لە ئەنجامی هێرشی ئاسمانی سوپای تورکی فاشیستی قڕکەر و داگیرکەر چوونە رێزی کاروانی شەهیدان. ئێمە بەڵێن دەدەین کوردستانێکی ئازاد و سەربەخۆ بە حەسرەتی گەورەی شەهیدەکانمان دیاری گەلەکەمان بکەین. لە کەسایەتی هەردوو هاوڕێکانمان بەلین دەدەینە هەموو شەهیدان و گەلەکەمان. سەرەتا سەرخۆشی لە خانەوادەی هەردوو هاوڕێمان دەکەین و پشتڕاستین خانەوادەی شەهید و گەلەکەمان بە پێی بیرەوەری هاوڕێکانمان ئاگر و مەحمەت دەجوولێنەوە و بانگەوازیمان بۆیان ئەوەیە لەدژی فاشیزم بە بەهێزی تێبکۆشن."

ف.ق