یادی شه‌ڕڤانی یه‌به‌شه گه‌نجۆ هه‌ولێری كرایه‌وه
ئه‌مڕۆ له شه‌نگال یادی سێیه‌مین ساڵیادی شه‌هیدبوونی شه‌ڕڤانی یه‌به‌شه گه‌نجۆ هه‌ولێری كرایه‌وه.
ئه‌مڕۆ له شه‌نگال یادی سێیه‌مین ساڵیادی شه‌هیدبوونی شه‌ڕڤانی یه‌به‌شه گه‌نجۆ هه‌ولێری كرایه‌وه.
له شه‌نگال یادی شه‌ڕڤانی یه‌كینه‌كانی به‌رخۆدانی شه‌نگال (YBŞ) گه‌نجۆ هه‌ولێری (مه‌ژدال میرزاد) كرایه‌وه.
گه‌نجۆ هه‌ولێری كه خه‌ڵكی گوندی تل قه‌ساب-ی شه‌نگاله، دوای فه‌رمانی ٣ی ئابی ٢٠١٤ی دژ به ئێزدییه‌كان، چووه نێو ڕیزه‌كانی یه‌به‌شه و به تێكۆشین و به‌رخۆدانه‌كه‌ی بوو به نموونه. شه‌ڕڤانی یه‌به‌شه گه‌نجۆ هه‌ولێری ٢٧ی ئاداری ٢٠١٦ له گوندی مه‌دیبان شه‌هید بوو.
له میانه‌ی یادكردنه‌وه‌ی گه‌نجۆ هه‌ولێری، فه‌رحان خه‌لیل ئامۆزایه‌كی شه‌هید قسه‌ی كرد و گوتی، «له كه‌سایه‌تیی شه‌هید گه‌نجۆ هه‌ولێریدا یادی هه‌موو شه‌هیدانی ئازادی ده‌كه‌ینه‌وه. به‌ڵێن به شه‌هیده‌كانمان ده‌ده‌ین خه‌یاڵه‌كانیان به‌دیبێنین و هه‌میشه له‌سه‌ر ڕێبازیان بین.»
s.m