یاگز ١٣٠ ڕۆژە لەمانگرتندایە وباری تەندرووستیی خراپە

بەرخۆدانیی مانگرتن لەخواردنی ناسریاگز لەدژی گۆشەگیری سەرڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵائۆجالان لەڕۆژی ١٣٠هەمین-ی خۆیدایە. ڕۆژبەڕۆژ باری تەندروستیی یازگز خراپتردەبێت.

ناسر یاگز، ئەندامی نوێنەرایەتی پارتی دیموکراتی گەلان-هەدەپە، بۆ شکاندنی گۆشەگیریی سەر ڕێبەری گەلی کورد عەبدولائۆجالان، لە نوێنەرایەتی هەدەپە لەشاری هەولێر-ی باشوری کوردستان، لە ٢١ی تشرینی دووەمی ٢٠١٨وە دەستی بە چالاکیی مانگرتن لەخواردنی بێسنوور کردوە، ئەمڕۆ مانگرتنەکەی دەبێتە ١٣٠ ڕۆژ. خراپی باری تەندرووستیی یاگز لەئاستێکدایە کە ئیتر ناتوانێت لە ژوورەکەی بێتەدەرەوە.

هاوکات لە گەل مانگرتنەکەی یاگز ئەمڕۆ گروپی ٦٥هەم دەستیان بەمانگرتن لەخواردن کرد.

ناسر یاگز بۆئاژانسی هەواڵی فورات قسەیکرد و ئەوەی خستەڕووکە کێشەگەلێک وەک ئازاری سەر، چاو، لاوازی جەستە وایی لێکردووە کە ناتوانێت بخەوێت و هەستێتەسەرپێ. یاگز وتی، " ئەو کێشانە وای کردووە کە نەتوانم لەسەرپێ بوەستم و ئەمە وای کردووە کە نەتوانم لەژوورەکەم بێمەدەرەوە."

یاگز وتی ورە و هیوای سەرکەوتن وام لێدەکات کە خۆڕاگریی بکەم و بەدڵنیاییەوە سەردەکەوین.

یاگز لە ڕۆژی ٢٨ی شوباتدا بەهۆی گرانی باروودۆخی تەندرووستیی ڕەوانەی نەخۆشخانەکرا، بەڵام چارەسەری ڕەت کردەوە و بەردەوامی دا بە مانگرتنەکەی.

ئەمە لەکاتێکدایە کە تائیستا ناسر یاگز چەندجارە چارەسەری ڕەت دەکاتەوە و بەورەیەکی بەرزەوە درێژە بە مانگرتن دەدات.

مەخموور

لە وارگەی پەنابەرانی شەهید ڕووستەم جوودی(مەخموور) چالاکی مانگرتن لەخواردن لەدژی گۆشەگیری سەرڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵائۆجالان لە ڕۆژی ١٠٥هەمینی خۆیدایە و بەگروپی ٣٥هەم بەردەوامیی هەیە.

مانگرتنەکەی فەدیلە توک ئەندامی کوردیناسیۆنی مەجلیسی عەشتار لە ڕۆژی ٧٠هەمی خۆیدایە و بەردەوامە.

سلێمانی

لە کۆمەڵەی کرێکارانی مەزوپۆتامیا لەشاری سلێمانی ماوەی ١٠٤ڕۆژە لەدژی گۆشەگیری ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵائۆجالان چالاکی مانگرتن لەخواردن دەستیپێکردووە. چالاکییەکە لەلایەن گروپی ٥٤هەمەوە کە پێک هاتوون لە کوردانی هەر چوارپارچەی کوردستان بەردەوامە.

لە شاری کەلاری باشووری کوردستانیش هەرێم مەحموود ماوەی ٣٥ڕۆژ و شیما عەدنان ماوەی ٢٨ڕۆژە مانیان لەخواردن گرتووە وهەروەها مانگرتنەکەی گولباخ جەلال لەڕۆژی ١٤هەمینی خۆیدایە.

ک-ش