یه‌به‌شه: میر ته‌حسین به‌گ له خزمه‌تی گه‌له‌كه‌یدا بوو
یه‌به‌شه بۆ كۆچی دوایی میری ئێزدییان په‌یامێكی سه‌ره‌خۆشی بڵاوكرده‌وه.
یه‌به‌شه بۆ كۆچی دوایی میری ئێزدییان په‌یامێكی سه‌ره‌خۆشی بڵاوكرده‌وه.
فه‌رمانداره‌تیی یه‌كینه‌كانی به‌رخۆدانی شه‌نگال (یه‌به‌شه) بۆ كۆچی دوایی میر ته‌حسین به‌گ میری ئێزدییان په‌یامێكی سه‌ره‌خۆشی بڵاوكرده‌وه. یه‌به‌شه ڕایگه‌یاند، میر ته‌حسین به‌گ كه‌سایه‌تییه‌كی وه‌هابوو كه ژیانی ته‌رخان كردبوو بۆ خزمه‌تی وه‌ڵاته‌كه‌ی.
ده‌قی په‌یامه‌كه‌ی یه‌به‌شه:
میر ته‌حسین سه‌عید عه‌لی به‌گ كه سه‌رۆكی جڤاتی ڕووحانی و گه‌وره‌ی ئێزدییه‌كان بوو و ماوه‌یه‌كی درێژ بوو به‌هۆی نه‌خۆشیی بێ ده‌رمان له وه‌ڵاتی ئه‌ڵمانیا ته‌داوی ده‌كرا، ژیانی له‌ده‌ست دا.
ئێمه وه‌ك یه‌كینه‌كانی به‌رخۆدانی شه‌نگال سه‌ره‌خۆشی ئاراسته‌ی گه‌له‌كه‌مان و خانه‌واده‌ی میر ته‌حسین به‌گ ده‌كه‌ین. میر ته‌حسین عه‌لی به‌گ له ساڵی ١٩٤٤-ه‌وه میر و گه‌وره‌ی گه‌لی ئێزدی بوو. كاتێك ته‌حسین سه‌عید به‌گ بووه‌ته میر ته‌مه‌نی ١١ ساڵان بووه، هه‌تا ته‌مه‌نی گه‌یشتووه‌ته ١٨ ساڵان، كاره‌فه‌رمییه‌كانی میرایه‌تی له لایه‌ن نه‌نكییه‌وه (مه‌یان خاتوون) به‌ڕێوه‌براون. ئه‌مه ڕاستییه‌كه كه كه‌سایه‌تیی میرایه‌تی له میر ته‌حیسن به‌گدا له منداڵییه‌وه ده‌ستی پێكردووه و وه‌های كردووه ببێته خاوه‌ن ڕۆڵێكی گه‌وره و كاریگه‌ر.
كۆچی دوایی میری ئێمه‌ی ئێزدی بووه خه‌مگینی و ئێشێك له دڵی هه‌موو گه‌له‌كه‌ماندا، چونكه میر ته‌حسین هه‌رگیز بۆ خۆی و خانه‌واده‌كه‌ی نه‌ژیا، ئه‌و هه‌موو ژیانی خۆی له خزمه‌تی گه‌له‌كه‌یدا به‌سه‌ر برد. سه‌ره‌ڕای زه‌حمه‌تیی گه‌وره‌ش هه‌میشه به‌رخۆدانی و سه‌ربه‌رزی هه‌ڵبژارد، به ڕه‌نجی خۆی بووه میر و به‌ڕێوه‌به‌ری كۆمه‌ڵگه‌ی خۆی. بوو به به‌ڕێوه‌به‌ری ئه‌و كۆمه‌ڵگه‌یه‌ی كه به هه‌موو جۆره هێرشه‌كاندا تێپه‌ڕیوه. له كاتی هه‌موو هێرشه‌كاندا له‌گه‌ڵ كۆمه‌ڵگه‌كه‌یدا بوو. یه‌كبوونی میر و كۆمه‌ڵگه‌كه‌مان، به ڕۆحی كۆمه‌ڵایه‌تیبوون میری به‌ره‌و به‌رپرسایه‌تییه‌كی هه‌میشه‌یی برد.
له به‌رانبه‌ر ئه‌م به‌رپرسایه‌تییه هه‌میشه‌ییدا، ئه‌و ڕۆحی به‌رپرسایه‌تییه‌ی له ئێمه‌دا گه‌وره كرد كه به شوێنپێی ئه‌ودا بچین و خۆی وه‌ك پێشه‌نگێكی سه‌ربه‌خۆیی و ئازادی له بیره‌وه‌ریی مرۆڤایه‌تیدا هێشته‌وه. هه‌رچه‌نده ژیانیشیان له‌ده‌ست دابێت، به‌ڵام پێشه‌نگه‌كانی كۆمه‌ڵگه‌ی ئێمه كه به نه‌مری گه‌یشتن وه‌ك مام زه‌كی شه‌نگالی و میر ته‌حسین به‌گ كه ڕه‌نجێكی گه‌وره‌یان بۆ كۆمه‌ڵگه‌ی ئێمه داوه، هه‌میشه ده‌بنه سه‌ره‌تایه‌كی نوێ و پێداگری له‌سه‌ر ئازادی به‌هێز ده‌كه‌ن. میر ته‌حسین به‌گ كه‌سایه‌تییه‌كه كه له خزمه‌تی وه‌ڵاتی خۆیدا ژیا، له‌به‌رئه‌وه بوو به ناوێك كه له‌بیرنه‌كرێت و چووه ئه‌و مێژووه‌ی كه تۆماره‌كه‌ی ون ناكرێت.
له‌سه‌ر ئه‌م بنه‌مایه ئێمه هه‌موو ساتێكی ڕه‌نج و تێكۆشانی میر ته‌حسین به‌گ به پیرۆز و به‌هادار ده‌بینین و وه‌ك پارێزوانێكی شه‌نگال و وه‌ڵاته‌كه‌مان به‌ڵێنی خۆمان بۆ گه‌له‌كه‌مان و میر ته‌حسین به‌گ سه‌رله‌نوێ دووپات ده‌كه‌ینه‌وه. ئێمه به باوه‌ڕییه‌كی گه‌وره‌وه چاوه‌ڕوانی ئه‌وه‌مان له گه‌له‌كه‌مان هه‌یه كه له‌سه‌ر ڕێبازی میری كۆمه‌ڵگه‌كه‌مان بن و هه‌میشه خزمه‌تكاری وه‌ڵاتی خۆیان بن و له‌پێناویدا ڕه‌نج و تێكۆشان بكه‌ن.
s.m