یەرەکە لەبارەى کوژرانی هاووڵاتییەک لە هەورامان راگەیاندراوێکى بڵاوکردەوە

یەکینەکانی پاراستنی ڕۆژهەڵاتی کورستان (یەرەکە) سەبارەت بە کوژرانی هاووڵاتییەکی خەڵکی هەرێمی هەورامانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان ڕاگەیەنراوێکی بڵاوکردەوە.

یەکینەکانی پاراستنی ڕۆژهەڵاتی کورستان (یەرەکە) سەبارەت بە کوژرانی هاووڵاتییەکی خەڵکی هەرێمی هەورامانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان ڕاگەیەنراوێکی بڵاوکردەوە.

دەقی ڕاگەیەنراوەکە بەم شێوەیە:

یەکینەکانی پاراستنی ڕۆژهەڵاتی کوردستان (یەرەکە) هەوڵدانی چەواشەکارانەی هەندێک کەس لە فەزای مەجازی سەبارەت بە پەیوەندی هێزەکانیان و کوژرانی کەسێک بە ناوی "سۆران ئەختەر سەمەر" بە درۆ دەخاتەوە.

فەرماندەیی یەکینەکانی پاراستنی رۆژهەڵاتی کوردستان یەرەکە بە ڕێگای لێدوانێک روو بە ڕای گشتی رایدەگەینێت: لە چەند رۆژی رابردوو دا لە گوندی رووار لە هەرێمی هەورامان کەسێک بە ناوی "سۆران ئەختەر سەمەر" کوژراوە. هەندێک لایەن بە مەبەستی ئاژاوەگێڕی و بە دەنگۆی دوور لە ڕاستی لە سەر تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان ئەو رووداوەیان داوەتە پاڵ هێزەکانمان.

یەرەکە جەخت دەکاتەوە: کوژرانی "سۆران ئەختەر سەمەر" هیچ پەیوەندیەکی بە یەکیەنەکانی پاراستنی رۆژهەڵاتی کوردستان و هێزی گەریلای ئازادی کوردستانەوە نیە.

یەرەکە دەستنیشانی دەکات: ئێمە وەکوو هێزێکی خاوەن پرەنسیب و دیسیپلینی سەربازی خاوەنداری لە چالاکیەکانمان دەکەین. وەکوو هێزی گەریلای ئازادی کوردستان هەموو چالاکیەکانمان بۆ ڕای گشتی کوردستان و جیهان ئاشکرا دەکەین.

ژ.ت