یەپەسە: لە ئامەد بەکرێگیراوێکمان سزادا

یەکینەکانی پاراستنی سڤیل-یەپەسە رایگەیاند، هێزەکانیان لە ناوچەی سوری ئامەد بەکرێگیراوێکیان سزا داوە و هاوکات هۆشداری دایە ئەو کەسانەی هاوکاری دەوڵەتی فاشیستی تورک دەکەن.

بە پێی راگەێندراوێکی یەکینەی تۆڵەسەندنەوەی شەهید چیاگەر هێڤی-ی سەر بە یەپەسە، سولەیمان ئا... سزا دراوە.

یەپەسە رایگەیاند، لە ٢٩ی ئایاردا لە گەڕەکی سارایکاپی لە ناوچەی سوری ئامەد هێزەکانیان لە دژی ئەو بەکرێگیراوە بە چەکی سووک چالاکیەکیان ئەنجامداوە و ئاشکرای کرد، ئەو کەسە چەندین ساڵ لە دژی گەلی کوردستان و تێکۆشانی ئازادی کورد کاری جاسووسی و کۆنترای کردووە و هۆکاری گرتنی سەدان کەسی وڵاتپارێز بووە.

هاوکات یەپەسە رایگەیاند، لە ئەنجامی چالاکیەکەیاندا سولەیمان ئا...ی بەکرێگیراو بە قورسی بریندار بووە و وتیشی:" هەوڵی ئەوە دەدرێت دەزگاکانی کاری قێزەوەن و نۆکەریکردن و جاسووسی بە شێوەیەکی سیستماتیک لە ناو کۆمەڵگاکەماندا جێگیر بکەن و کۆمەڵگا بە خەنجەری خیانەت بیپێکن. لە ئەنجامی شەڕی گەلی کورد کە لە دژی داگیرکاری دەوڵەتی تورک بەڕێوە دەچێت، نۆکەران و جاسووسان و کۆنتراکان لە پشتەوە کۆمەڵگاکەکان دەپێکن و زیانێکی گەورەی پێدەگەیێنن. بۆیە تا ئەو رۆژەی کەسانی وەها بێکاریگەر نەکرێن، گەلەکەمان ناتوانێت لەسەر خاکەکەی بە ئازادانە بژیت."

لە بەردەوامی راگەێندراوەکەی یەپەسەدا هاتووە:"لە چوارچێوەی هەنگاوی تۆڵەسەندنەوەی کردەوە داگیرکاریەکان و جاسووس و نۆکەراندا، کەسانی جاسووس و کۆنترا و نۆکەران کە لە دژی گەل شەڕ دەکەن، لە هەر شوێن و کاتێکدا بێت، دەبنە ئامانجی ئێمە. ئێمە رامانگەیاندبوو کە دەبێت ئەو جۆرە کەسانە واز لەو کارەیان بهێنن."

ز.ش