یەپەسە – ژن ڕێزە چالاکی ئەنجامدا

یەکینەکانی تۆڵەسەندنەوەی شەهید زەریان دەنیز و یەپەسە – ژن ڕایگەیاند، بۆ یادکردنەوەی فەرماندە زەریان دەنیز کە لە ٢٨ی ئایاری ٢٠١٦دا لە شڕنەخ شەهید ببوو، ڕیزە چالاکیان ئەنجامداوە.

لە ڕاگەیەنراوەکەدا باسی ئەوەکرا کە لە گوندی گەشتێی فلامینگۆلی ناوچەی ئەردەملی مێرسین ژمارەیەک ئۆتۆمبێڵی فاشیستەکان و ژمارەیەک چالاکی سابۆتاژ لە ناوچەی تارسوس لەدژی ناوەندەکانی ئاکەپە و مەهەپە ئەنجامدراون.

هەروەها یەپەسە لە ناوچەی فاتیحی ئەستەنبوڵ ٥ ئۆتۆمبێڵ و لە ناوچەی بەیئۆغلۆش ٧ ئۆتۆمبێڵیان سووتاندووە و ئەنجامی باشیان بەدەستهێناوە.

لە بەردەوامی ڕاگەیەنراوەکەدا ئاماژە بەوەکرا، بەرخۆدان و هێزی فیزیکی ژنان لە هەموو شوێنێک لێپرسینەوە لە داگیرکەران دەکات. لەدژی هەر جۆرە هێرشێکی قڕکەر لەسەر خاک و هەبوون و ناسنامەی ژن ئێمە هەموو کاتێک بەرخۆدان دەکەین. ئێمە لەو شوێنانەی کە داگیرکەران تێیایدا هەست بە ئارامی و ئاسایش دەکەن، بە بەردەوامی چالاکی ئەنجام دەدەین و تۆڵە دەکەینەوە. دەوڵەتی تورک بە پێی هیچ پێوانەیەکی ئەخلاقی هێرش دەکاتە سەر سروشت و خاکەکەمان، لە ڕۆژئاوا زەوی کشتوکاڵی دەسووتێنێت. ئێمە جارێکیتر هوشداری دەدەینە فاشیتەکانی دەوڵەتی تورک، یان کۆتایی بە کردەوەکانیان بهێنن یان بە چالاکیەکانمان وڵامی پێویست وەردەگرن."

ف.ق