یەژەئاستار یادى شەهیدانى ئازاخپێرتى بەرز راگرت

فەرماندەیى بڕیارگەی ناوەندیى یەژەئاستار راگەیاندراوێکى لەبارەی ٥ شەهیدەکەى ئازاخپێرت بڵاوکردەوە و لەگەڵ بەرز راگرتنى یادیاندا، سەرەخۆشیی لە بنەماڵەکانیان و گەلە وڵاتپارێزەکەمان کرد.

فەرماندەیى بڕیارگەى ناوەندیى هێزەکانى یەژەئاستار لەبارەى شەهیدانى ئازاخپێرتەوە راگەیاندراوێکى بڵاوکردەوە. لە راگەیاندراوەکەیدا سەرەخۆشیى لە بنەماڵەى ئەو شەهیدانە و گەلی کورد کردووە.

دەقی راگەیاندراوەکەى یەژەئاستار لەبارەى شەهیدانى ئازاخپێرتەوە

"سوپاى تورکی داگیرکەر لە ١٧ی ئابی ٢٠١٨دا لە ئازاخپێرتی چەولیک ئۆپراسیۆنێکى بەرفراوانى دەستپێکرد. لەو ئۆپراسیۆنەدا چەندین سەربازى دوژمن کوژرابوون و چەندین سەربازى تریش بریندار بوو بوون. لەو ئۆپراسیۆنەدا ٥ هەڤاڵمان قارەمانانە تاوەکو دوا فیشەکیان شەڕیانکرد و دواتر شەهید بوون. لەو ئۆپراسیۆنەدا دیجلە زافەر، زین خوەزا، فەرهاد رۆدی، رەشید چەولیک و یۆنا دێرسیم شەهید بوون. ئێمە ئەو هەڤاڵە شەهیدانەمان بە رێزەوە بە یاد دەهێنینەوە و بەڵێنی پێبەندبوون بە شەهیدان و رێگاکەیان جارێکیتر دووبارە دەکەینەوە.

هەڤاڵ دیجلە زافەر لە نسێبین لە دایکبوو بوو و لە ناو بنەماڵەیەکى وڵاتپارێزدا گەورە بوو. یەکێک لە فەرماندەکانى ئێمەى یەژەئاستار بوو. لە ماوەی ٢٠ ساڵ تیکۆشانەکەیدا لە هەرێمەکانى پاراستنى مەدیا چەندین بەرپرسیارێتیى لە ئەستۆگرتبوو. هەڤاڵ دیجلە لە ئەیالەتەکانى بۆتان، ئامەد، خەرزان و ئەرزڕۆم تێکۆشاوە و ئەرکی فەرماندەیى خۆیى جێبەجیکردووە. لە کەسایەتیى شۆڕشگێڕییدا بوو بووە سیبمولی سادەبوون، رەنجدان و فەرماندەیەکى نمونەیى لە ئازایى و چاونەترسی و بەکارهێنانى شێوازى سەرکەوتوانە بۆ کار و چالاکییەکان.

هەڤاڵ زین خوەزا لە قەڵایەکى کوردستان لە جزیر لە ناو بنەماڵەیەکى وڵاتپارێزدا گەورە بوو بوو و بەشداریى ناو ریزەکانى شۆڕشی کرد. هەڤاڵ زین لە ئەیالەتى ئەرزرۆم بە تێکۆشانى شێلگیرانە و پێداگرانەى خۆی بووە وەڵامدەری ئەرک و بەرپرسیارێتییەکانى و بەوشێوەیە بەشداریى لە کارو خەباتدا دەکرد. لەبەر ئەوەش بە بەردەوامى هەڤاڵێکى بە گوڕوتین و پڕ لە وزە بوو. لە کەسایەتیى خۆیدا شەڕڤان و بوێر بوو و لە دڵی هەڤاڵاندا شوێنپیى خۆی بەجێهیشتووە.

هەڤاڵانمان فەرهاد رۆدی، رەشید چەولیک و یۆنا دێرسیم لەو کاتەدا کە فاشیزمى دەوڵەتى تورک دەستیکرد بە هێرشکردنە سەر گەل و بەهاکانمان، بەشداری ناو ریزەکانى تێکۆشان بوون. هەر یەک لەو هەڤاڵانەمان بە کردەوە پێبەندبوونی خۆیان بەگەریلایەتى لە چیاکانى کوردستان سەلماند و لە بەرامبەر سوپاى تورکی داگیرکەردا بەرخۆدانێکى گەورەیان ئەنجامدا و بەشداربوونێکى فیداییانەیان بۆ خۆیان کردبووە بنەمایەکى بنەڕەتى.

شەهیدەکانی ١٧ی ئاب هەموو کات یادیان بەرز رادەگرین و هەرگیز یادیان لە بیرناکەین. تاوەکو ئێمە خەونی هەڤاڵانمان دیجلە، فەرهاد، زین، دێرسیم و یۆنا و هەموو شەهیدەکانمان نەهێنینەدی ئێمە بەردەوام دەبین لە تێکۆشان و ئەو بەڵێنەى کە رێبەر ئاپۆ داومانە دەیسەلمێنین و رایدەگەیەنین، ئێمە ژیانى ئازاد دەخۆڵقێنین و سەرکەوتن تاجدار دەکەین".

ر.م