یەکمین دانیشتنى خولى پێنجەمى پەرلەمانی هەرێمی کوردستان دەستیپێکرد
دانیشتنى یەکەمى خولى پێنجەمى پەرلەمانى هەرێمى کوردستان ، بە بەشدارى ١٠٩ هەڵبژێردارو و بە سەرۆکایەتى ڕێڤینگ هرووری، وەک بەتەمەنترین ئەندام پەرلەمانی هەرێمی کوردستان دەستیپێکرد.
دانیشتنى یەکەمى خولى پێنجەمى پەرلەمانى هەرێمى کوردستان ، بە بەشدارى ١٠٩ هەڵبژێردارو و بە سەرۆکایەتى ڕێڤینگ هرووری، وەک بەتەمەنترین ئەندام پەرلەمانی هەرێمی کوردستان دەستیپێکرد.
ئەمڕۆ خولی پێنجەمى ئەنجوومەنی نوێنەرانی هەرێمى کوردستان یەکەم کۆبوونەوەی ئەنجامدا، ئەم کۆبوونەوەیە تایبەتە بە سوێندخواردنى نوێنەران بوو.
لە دانیشتنی یەکەمدا لە کۆی ١١١ پەرلمانتار ١٠٩ ئەندام پەرلەمانتار ئامادەبوون ، ە قوباد تاڵەبانى و شاسوار عەبدولواحید، لە یەکەم کۆبونەوەکەدا ئامادە نین.
رۆژی ٣٠ ی ئەیلوولی ٢٠١٨/٩ی ڕەزبەرهەڵبژاردنی خولی پێنجەمی پەرلەمانی هرێمی کوردستان ئەنجامدرا .
لەم خولەى پەرلەمانى هەرێمى کوردستاندا، پارتی دیموکراتى کوردستان-عێراق، خاوەنى ٤٥ كورسییە و یەکێـى نیشتیمانى کوردستان خاونى ٢١ كورسییە، بزوتنەوەى گۆڕان خاوەنى ١٢كورسی و جوڵانەوەى نەوەی نوی ٨ كورسی و كۆمەڵى ئیسلامى کوردستان ٧ كورسی و هاوپەیمانی بەرەو ئیسڵاح ٥ كورسی، هەوپەیمانى سەردەم ١ کورسى و لیستى ئازادى ١ کورسىیان بەدەست هێناوە.