یەکینەکانی تۆڵەکردنەوە هۆشیاریی دەدەنە هاوکارانی رژێمی تورک

یەکینەکانی تۆڵەکردنەوەی شەهید باران دێرسم، کەسانی هاوکاری ئاکەپە/مەهەپە-یان وشیار کردنەوە وتیان: "ئەوانەی بەردەوام بن لەهاوکاریکردن سزا دەدرێن".

یەکینەکانی تۆڵەکردنەوەی شەهید باران دێرسم ڕاگەیاندراوێکیان لەسەر چالاکییەکانی لە وان زانیاری بڵاو کردەوە.

لە ڕێگەی ئەرمووش چالاکی کرا

 لە ڕاگەیاندراوەکەدا ئەم زانیارییانە بڵاو کرانەوە: "١٢ی کانونی دووەم لە یەنی ماهاڵەی ناوچەی ڕێگەی ئەرمووش-ی وان ئۆتۆمبیلی موراد ئالاداگ-ی هاوکاری ڕژێم لەلایەن یەکینەکانمانەوە سوتێنرا".

ئەم کەسە پێشتریش وشیار کرابوەوە لەوەی کە هاوکاریکردنەکەی بەردەوام نەبێت. ئەم چالاکییە بۆ ئەو کەسانەی لەسەر بەهاکانمان خۆیان بژیێنن، خیانەت لەو بەهایانە بکات، ڕاستیی کوردستان و تێکۆشانەکەی لەبەرچاو نەگرن، وشیار دەکرێنەوە. ئەگەر ئەوەش لەبەرچاو نەگرێت سزای خۆی وەردەگرێت.

'ساتێک زووتر وازبێنن'

لە بەردەوامی ڕاگەیاندراوەکەیاندا هاتووە: "ئەو کەسانەی گەلی کوردستان و تێکۆشانە شکۆدارەکەی بەکار بهێنێت و بیەوێت لەسەر ئەوە بەڕێوەبچێت، هاوکاریی دوژمن بکات، با بزانن لێپرسینەوەیان لەگەڵ دەکرێت. زوو بێت یان درەنگ ئەوانە بەگوێرەی کردەوەکانیان سزا دەدرێن. ئەو کەسانەی کەوتونەتە ئەو دۆخەوە، پێش ئەوەی درەنگ بێت، با پاشەکشە لە خیانەتەکەیان بکەن، داوای لێبوردن لە ڕێکخستن بکەن و بکەونە خزمەت تێکۆشانی شکۆدار.

ئێمە یەکینەکانی تۆڵەکردنەوەی شەهید باران دێرسم، ئەو کەسانە خزمەتی فاشیست دەکەن دیاریان دەکەین و دوای ماوەیەک سزایان دەدەین.

ئەو سیخوڕانەی لە گەڕەکەکانی یەنی ماهاڵە، سهکە، گوندۆکە، شافاک، کارشیاکا ئاككۆپروو, سه‌لیمبه‌ی, شابانیه‌, خاچۆرت, ئیسكه‌له‌, ئە‌مینپاشا دیاریکران و لە زووترین کاتدا سزا دەدرێن".