یەکینەی تۆڵەی شەهید هێرش مۆردەم لە ئامەد چالاکی ئەنجامدا

یەکینەی تۆڵەی شەهید هێرش مۆردەم لە ئامەد لەدژی هێزەکانی دەوڵەت و بازرگانەکانی مادە هۆشبەرەکان چالاکی ئەنجامدا و ڕایگەیاند، "ئەوان هەموو کاتێک دەبنە ئامانجی یەکینەکەمان."

یەکینەی تۆڵەی شەهید هێرش مۆردەم لەبارەی چالاکیەکەیان ڕاگەیەنراوێکی بڵاوکردەوە کە بەم شێوەیەیە:

"یەکینەکەمان ٥ی حوزەیران دەوروبەری کاتژمێر ٠١:٣٠ی شەو لەدژی ئۆتۆمبێڵی سەربازی چەتە داگیرکەرەکان لەسەر ڕێگای مەلیک ئەحمەدی سەر بە ناوچەی سووری ئامەد بە بۆمبی کاریگەر چالاکیان ئەنجامداوە. لە چالاکیەکەدا یەکینەکەمان گورزێکی سەرکەوتوویان لە ئۆتۆمبێڵی چەتەکان داوە. دوای چالاکیەکەدا پۆلیسی تورک گەڕەکەکەیان گەمارۆداوە، بەڵام یەکینەکەمان بە سەلامەتی لە هەرێمەکە دوور کەوتوونەتەوە. تا سەرلەبەیانیش هەلیکۆپتەرەکان لەسەر ناوچەی سووری ئامەد گەڕاون، بەڵام هیچ ئەنجامێکیان بەدەست نەهێناوە.

لە گەڕەکی زیا گوکئاڵپی سەر بە ناوچەی سووری ئامەد، یەکینەکەمان ٥ی حوزەیران لە دەوروبەری کاتژمێر ٠١:٤٥ی شەو، بە بۆمبی دەستی لەدژی ماڵێک بەناوی خانم کە وەک ناوەندی کیمیایی مادە هۆشبەرەکان بەکاردەهێنرا و مادەی هۆشبەری تێدا دەفرۆشرا، چالاکیان ئەنجامدا. دەرگا و پەنجەرەی ماڵەکە تێشکێنران. ترسێکی گەورە لە لای بازرگانەکانی مادە هۆشبەرەکان دروست بوو. یەکینەکەمان بێ زیان لە هەرێمەکە دوور کەوتنەوە.

'چالاکیەکانمان لەسەر هێڵی ڕادیکال بەردەوام دەبن'

یەکینەکانی تۆڵە ئاماژەیان بەوەدا کە چالاکیەکە وڵامێکە بۆ هێرشی سەر میتینگی هەدەپە و ڕایگەیاند:

"لە لایەکی ترەوە سیاسەتی ڕژێمی فاشیستی ئاکەپە و مەهەپە لەسەر گەنجانی کورد لەبەرچاوە.

هەروەها گەنجانی کورد بەهۆی ئەوەی کە گوێ لە موزیکی کوردی دەگرن، دەکوژرێن، لە لایەک بە فیزیکی گەنجانمان دەکوژن و لە لایەکی ترەوە بە شێوەیەکی هزریش کۆمەڵکوژی ئەنجام دەدەن. گەنجان بۆ بەکارهێنانی مادە هۆشبەرەکان هان دەدەن. دواتر باسی ئاشتی و برایەتی دەکەن. ئێمە وەک فیداییانی کورد و کوردستان ئەو برایەتیە ڕەتدەکەینەوە و قبوڵی ناکەین!

چالاکیەکانمان لەسەر هێڵی ڕادیکاڵ بەردەوامیان دەبێت و چالاکیەکانمان لەدژی هەموو دەزگا، چەتە و کەسانی وابەستەی ڕژێمی فاشیستی ئاکەپە و مەهەپە بەردەوام دەبێت."

ف.ق