یەکێک لە خوڵقێنەرانی داستانی ئاڤاشین: ئاڤاشین دەلیلا
ئاڤاشین دەلیلا دوو ساڵ بە سەبرێکی گەورە خۆی بۆ ژیانی چیاکانی کوردستان ئامادە کرد. لە ئێستاشدا لە داستانی ئاڤاشیندا بە شێوەیەکی تێگەیشتوو تێدەکۆشێت.
ئاڤاشین دەلیلا دوو ساڵ بە سەبرێکی گەورە خۆی بۆ ژیانی چیاکانی کوردستان ئامادە کرد. لە ئێستاشدا لە داستانی ئاڤاشیندا بە شێوەیەکی تێگەیشتوو تێدەکۆشێت.
کار و بڕیارێکی ئاسان نییە، لەپڕێکدا ژنێک یان گەنجێک بڕیار بدات بچێتە شاخ. هەندێک کەس هاوسەر، هەندێک کەس کارەکانیان و هەندێک کەسیش پەروەردە و منداڵەکانیان بەجێدەهێڵن و ڕوو دەکەنە شاخەکانی کوردستان.
لە ئێستاشدا شەپۆلەکان بەرەو شاخەکانی کوردستان بەردەوامە. ناوچەی ئاڤاشین یەکێک لە بەهەشتەکانی کوردستانە. لە ئێستادا لە ئاڤاشین گەریلاکانی هەپەگە و یەژاستار داستان دەخوڵقێنێت. یەکێک لە خوڵقێنەرانیش ئاڤاشین دەلیلایە کە لەهەمانکاتدا کاری تەندروستیش دەکات. ژنێکی کوردە کە لە دیاسپۆرا گەورە بووە.
گەریلا ئاڤاشین دەلیلا لە ساڵی ٢٠١٣ بریاری دا بەشداری ڕیزەکانی یەژاستار ببێت و کاتێک بڕیارەکەی ئاشکرا کرد، خیزانەکەی لەدژی بڕیارەکەی وەستایەوە. دەلیلا بۆ پشتگیری و پەسەندکردنی خێزانەکەی بڕیاری بەشداریکردنی ڕیزەکانی گەریلای دواخست. دەلیلا وتی، "بە هۆی داواکاری خێزانەکەم، بەشداریم لە سیاسەتی دیموکراتیک کرد. بەلام هێرشی حوزەیرانی ٢٠١٥ لەدژی میتینگی هەدەپە لە ئامەد بۆ من گەیشتە ئاستی کۆتایی و بەشداریم کرد."
دەلیلا هەم پەروەردەی تەندروستی بینی، هەمیش لە گۆڕەپانی سیاسەتی دیموکراتیکدا کاری کرد، بێجگە لە شاخەکانی کوردستان، هیچ شوێنێکی دیکەی نەبینی کە بڕوای پێ هەبێ. ئاڤاشین دەلیلا دوو ساڵ بە سەبرێکی گەورە خۆی بۆ ژیانی چیاکانی کوردستان ئامادە کرد. لە ئێستاشدا لە داستانی ئاڤاشیندا بە شێوەیەکی تێگەیشتوو تێدەکۆشێت.
ف.ق