یەکەکانی تۆڵە لە ئامەد ٣ چالاکییان ئەنجام دا

یەکەکانى تۆڵەى شەهید ساڤاش ئامەد و شەهید ساکینە جانسز و شەهید باران دێرسیم لە ١٠ی حوزەیران دا لە ئامەد ٣ چالاکییان ئەنجامدا.

لە راگەیاندراوی یەکەکانى تۆڵەدا هاتووە "لە ١٠ی حوزەیران دا یەکەی تۆڵەى شەهید ساڤاش لە ئامەد چالاکییەکی لە نزیک دەروازەى فڕۆکەخانەى سەربازیی لە ناوچەى ریزانی ئامەد ئەنجامدا. لە بۆسەیەکیشدا تەقەمەنییان لە دژی ئۆتۆمبێلێکى پۆلیس کە بەو ناوچەیەدا دەسوڕایەوە دانا و تەقەمەنییەکەیان بەو ئۆتۆمبێلەى پۆلیسدا تەقاندەوە".

یەکەی تۆڵەى شەهید باران دێرسیم رایگەیاندووە "بە فیشەکە شێتە و تەقەمەنی لە دژی پۆلیسەکانى بنکەى پۆلیسی بەردەم شارەوانیی پیاس چالاکییان ئەنجامداوە".

یەکەى تۆڵەى شەهید ساکینە جانسز لەبارەى چالاکییەکەیانەوە رایگەیاندووە "یانەى ئێشکگریی ناوچەى سەربازیی قۆڵی ٧ی شیلبە لە یەنیشەهیری ئامەد  سوتێنرا".

 یەکەکانى تۆڵە رایانگەیاند "ئەو چالاکییانەمان بۆ یادی قاسم ئەنگین ئەندامی کۆمیتەى ناوەندیی پەکەکە ئەنجامداوە".

ژ.ت