کوردستان
دوایین ھەواڵ
-
پژاک: کوێستان داودی بۆ ساتێکێش بیری ئازادی نەتەوەکەی لە مێشکیدا نەسریەوە
پژاک رایگەیاند، ژنە تێکۆشەر کوێستان داودی ئەندامی کەنەکە کە بەهۆی نەخۆشیەوە کۆچی دوایی کرد، هیچکات کۆڵی نەدا و بەردەوام گرێدراوی ئاڕمانج و هیواکانی بۆ ئازادی بوو. -
هاوسەرۆکی شارەوانی جۆلەمێرگ زیندانی کرا
هاوسەرۆکی شارەوانی جۆلەمێرگ جیهان کارامان کە پۆستەکەی زەوتکرابوو، ١٠ ساڵ و ٦ مانگ زیندانی بەسەردا سەپا و زیندانی کرا. -
هەپەگە بە رێزەوە ٥ گەریلای شەهیدی بە بیرهێنایەوە
هەپەگە ٥ گەریلای شەهیدی بە بیرهێنایەوە و رایگەیاند، "هێڵی بەرخودانی هاوڕێیانمان بە بنەما دەگرین و جارێکی تر بەڵێن نوێدەکەینەوە کە بیگەیەنینە سەرکەوتن". -
داگیرکەران ١٤ جار بە چەکی کیمیایی هێرشیان ئەنجامدا
سوپای تورکی داگیرکەر لە گۆڕەپانی چەمچۆ جارێک بە بۆمبی قەدەغە و ١٤ جاریش بە چەکی کیمیایی هێرشی کردە سەر سەنگەرەکانی بەرخودانی گەریلا. -
'ئێران چیتر وەک پێشتر نابێت'-٢
نابێت مرۆڤ داینامیکی مێژوویی و کۆمەڵگای ئێران لە روانگەی خۆیەوە هەڵبسەنگێنێت. کۆمەڵگای ئێران لە دەسەڵاتی ئێستا رازی نییە، بەڵام ڤێرژنێکی هاوشێوەی دەسەڵاتی بەر لە ١٩٨٠شی ناوێت. -
ئۆجالان: کۆبانێ لە سەدەی ٢١ دا کلیلی چارەسەریی هەموو کێشەکانە
ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان شەڕ و بەرخۆدانی کۆبانێ لە دژی داعش بە "شەڕی سەربەرزی و شکۆمەندانەی سەدەی ٢١" پێناسە کردووە و ڕایگەیاندووە، "ئێمە ژیانی ئازاد لە کەسایەتیی کۆبانێ و ژیانی نوێ دا بە گیانی بەرخۆدانی ئارین میرکان بونیات دەنێین". -
لە وان پشکنینی ئەشکەنجە لە شوێنی دەستبەسەر کردن ئەنجام دەدرێت
دەبێت پشکنینی ئەشکەنجە لەسەر کەسە دەستگیرکراوەکان تەنیا لە دەزگا تەندروستیەکان بکرێت، بەڵام ئاشکرا بوو کە بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی وان داوای رەوانە کردنی پزیشکی لە بەڕێوەبەرایەتی تەندروستی شارەکە کردووە بۆ ئەوەی لە شوێنی دەستبەسەرکردن پشکنین بکات. -
سوپای تورک بەرامبەر بە سروشتیش تاوان ئەنجام دەدات
کاتێک بەو ناوچانەدا دەگەڕێم، کە سوپای تورکیا ناچار بوو لێیان ڕابکات، تاڵانی و وێرانکردنی سروشت دەبینم. دەوڵەتی تورک کاولکردن و تاڵانکردنی سروشتی بە تاوانە پاکتاوکارییەکانی خۆی زیاد کردووە. -
لە پیرانشار هاوڵاتییەک بە تەقەی هێزەکانی دەوڵەت برینداربوو
لە سنووری شاری پیرانشاری رۆژهەڵاتی کوردستان لە ئەنجامی تەقەی هێزەکانی دەوڵەتی ئێران هاوڵاتییەک برینداربوو. -
لە گوندی سمایلاوا ساڵیادی شەهید باشور کرایەوە
یادی شەهید محەمەد هادی ناسراو بە باشوور سۆران کرایەوە کە لە ڕۆژ ی٢٥ی کانونی دووەمی ٢٠١٨ لەشاری عەفرین لە بەرخۆدان دژی دەوڵەتی تورکی داگیرکەری لەلایەن چەتەکانەوە شەهیدکرا. -
شاندی نێونەتەوەیی لە دژی گۆشەگیری لەگەڵ بنەماڵەی زیندانیان لە ئیمراڵی کۆبووەوە
١٢ ئەندامی شاندی نێونەتەوەیی لە دژی گۆشەگیری لە ئامەد لەگەڵ بنەماڵەی رێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان، وەیسی ئاکتاش و عومەر خەیری کۆنار کۆبوونەوە. -
نامیلکەی نەمرانی شۆڕشی ژن، ژیان،ئازادی بڵاوکرایەوە
کۆمیتەی لێکۆڵینەوەکانی کەژار بۆ بەرزراگرتنی یادی شەهیدانی سەرهەڵدانی رۆژهەڵاتی کوردستان و ئێران نامیلکەی 'نەمرانی شۆڕشی ژن، ژیان، ئازادی'ی بڵاوکردەوە. -
فوئاد بێریتان: ئیدی ئێران وەک پێشتر نابێت- نوێکراوەتەوە
فوئاد بێریتان هاوسەرۆکی دەستەی بەڕێوەبەری کۆدار وتی: "پێویستە ڕووداوەکانی ئێران بە دینامیکی ناوخۆیی لێکبدرێنەوە. بنەمای بزووتنەوەکە لە ئێران هێز و دەورووبەری بەها ئیسلامییەکانە. ئیدی لە ئێران هیچ شتێک وەک پێشتر نابێت". -
هەپەگە: ٢ سەربازی تورکی داگیرکەر سزادران
لە چالاکی گەریلاکانی ئازادیی کوردستاندا ٢ سەربازی تورکی داگیرکەر سزادران، خێمەیەکی سەربازیش لە ناوبرا. -
بەڕێوەبەریی خۆبەڕێوەبەری شەنگال: پێویستە گەل پشتگیری لە "ئۆپەراسیۆنی تۆڵەسەندنەوە" بکات
بەڕێوبەریی خۆبەڕێوەبەری شەنگال داوای لە خەڵکی ئێزدی کرد، پشتگیری لە 'ئۆپەراسیۆنی تۆڵەسەندنەوە' بکەن، کە لە دژی تۆڕی سیخوڕیی پارتی (پەدەکە) و میت دەستیپێکردووە. -
ئامەد شاهۆ: ئێمە لەگەڵ پەیمانی مەدینەین
"لەپێناو سەرخستنی نرخ و بەهاكانی كۆمار و ئامانجەكانی ئاستی تێكۆشانی خۆمان بڵندتر دەكەین و لەهەمانكاتیشدا پاراستنی دەسكەوتەكانی گەلەكەمان لەهەرچواربەشی كوردستان بە ئەركی لەپیشینەی خۆمان و هەر تاكێكی كوردی دەزانین". -
گەنجانی قامشلۆ دژی گۆشەگیری ئیمڕالی چالاکیان ئەنجامدا
بە سەدان گەنجانی ناوچەی چلئاغا، گرکێ لەگێ، تەل کۆچەر و دێرکی کانتۆنی قامشلۆ لەدژی گۆشەگیری سەر عەبدوڵلا ئۆجالان رێبەری گەلی کورد رژانە نێو گۆڕەپانەکان. -
هێزەکانی حکومەتی دیمەشق کوردێکیان رفاند
یەکینەکانی ئاسایشی سیاسی سەر بە هێزەکانی حکومەتی دیمەشق، عیزەت محەمەدی عەفرینیان بە بیانوی هەبوونی پەیوەندی لەگەڵ دەزگاکانی بەڕێوەبەری خۆسەر رفاند. -
لە تۆپبارانی دەوڵەتی تورکدا سەربازێکی حکومەتی دیمەشق بریندار بوو
دەوڵەتی داگیرکەری تورک خاڵە پشکنینەکانی حکومەتی دیمەشقی لە گوندی خربەت شەعال و تەل عەنەبی کانتۆنی شەهبا تۆپباران کرد. -
ژنانی پرشنگی رۆژ لەدژی گۆشەگیری چالاکی ئەنجامدا
ژنانی پرشنگی رۆژ راگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە و وتی، " بە رژانە نێو گۆڕەپانەکان دەتوانین گۆشەگیری تێکبشکێنین." -
لە بسملی ئامەد ١٠ کەس دەستگیرکران
لە ناوچەی بسملی ئامەد لە ئۆپراسیۆنی قڕکردنی سیاسیدا ١٠ کەس دەستگیرکران. -
هەپەگە ناسنامەی ٥ گەریلای شەهیدی ئاشکرا کرد
هەپەگە ناسنامەی ٥ گەریلای شەهیدی ئاشکرا کرد و رایگەیاند، "تا دوا هەناسەیان پابەند بوون بە رێبەرایەتی، شەهیدانمان و بەهاکانی ئازادی گەلەکەمان و بوونە جەنگاوەرانی نمونەیی". -
داگیرکەران بە چەکی کیمیایی و بۆمبی قەدەغە هێرشیان ئەنجامدا
سوپای تورکی داگیرکەر لە گۆڕەپانەکانی چەمچۆ و سیدا سەنگەرەکانی بەرخودانی گەریلایان ١٢ جار بە چەکی کیمیایی، ٢ جار بە بۆمبی قەدەغە بۆردومان کرد. -
کاڵکان: پیلانگێڕی بە سیستمی گۆشەگیری و ئەشکەنجەی ئیمراڵی بەردەوامە _نوێکرایەوە-
دوران کاڵکان ئەندامی کۆمیتەی ناوەندیی پەکەکە بە بۆنەی نزیکبوونەوەی ٢٤هەمین ساڵیادی پیلانگێڕیی ١٥ی شوبات ڕایگەیاند، پیلانگێڕییەکە لە ئێستادا بە سیستمی ئەشکەنجە و گۆشەگیری لە ئیمرالی بەردەوامیی هەیە. -
لە هەرێمی کوردستان ١٥٨ رۆژنامەنووس پێشێلکارییان بەرامبەر کراوە
سەندیکای رۆژنامەنووسانی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، لە ساڵی ٢٠٢٢دا لە بەرامبەر ١٥٨ رژنامەنووس گوشار و پێشێلکاری ئەنجامدراوە.