کوردستان
دوایین ھەواڵ
-
لە وان تیرۆری پۆلیسی تورک: ١٤ کەس دەستگیرکران
لە شاری وان پۆلیسی تورک هەڵیانکوتایە سەر ژمارەیەک ماڵ و ١٤ کەسیان دەستگیر کرد. -
ئاڵکان: ئێمە وەک سەما کۆچەر بەرامبەر هێرشەکان دەوەستینەوە
فەریدە ئاڵکان فەرماندەى یەژاستار رایگەیاند، وەک سەما کۆچەر لە دژی هێرشە داگیرکەرییەکانى دەوڵەتى تورک بەرەنگاری دەکەن. راشیگەیاند "رژێمە فاشیستەکان هەوڵ دەدەن خۆیان بەهێز نیشان بدەن، بەڵام لێواری داڕوخاندان". -
لە سلێمانی ٢٨ رێکخراو بۆ دەستەبەرکردنی مافی کرێکاران چالاکییان ئەنجامدا
لە رۆژی جیهانیی کرێکاران و زەحمەتکێشاندا ٢٨ ێکخراو لە سلێمانی چالاکییەکیان ئەنجامدا و چەند داواکارییەکیان لە سەر دۆخی کرێکاران ئاڕاستەی حکومەت کرد و داوای دابینکردنی بیمە و قەرەبووکردنەوەی مووچەی فەوتاوی کرێکارانیان کرد. -
رۆژین هێژا ئەندامی کۆردیناسیۆنی کەژار: بارودۆخی زیندانیانی سیاسی لە مەترسیدایە
رۆژین هێژا ئەندامی کۆردیناسیۆنی کۆمەڵگای ژنانی ئازادی رۆژهەڵاتی کوردستان(KJAR) سەبارەت بە دۆخی کۆرۆنا و خۆپاراستنی گەل لە کاتی کۆرۆنادا و دۆخی زیندانیانی سیاسی و بەتایبەت دۆخی زیندانی سیاسی زەینەب جەلالیان بۆ ئاژانسەکەمان دوا. -
سەنگاوی: هەڵەی ئەم حوكمڕانییە ڕەنجی سەد ساڵ تێکۆشانی خستووەتە مەترسییەوە
فەرهاد سنگاو بێژەری رادیۆی شۆڕشی باشوری کوردستان دەڵێت: ئەو حوکمڕانییە هەڵە و چەوتەی حکومەتی هەرێم وایکردوە خەباتی سەد ساڵی ڕابردوی گەلەکەمان خەریکە بە با ئەچێت. -
یەبەشە و یەژەشە بە بۆنەی ١ی ئایارەوە ڕاگەیەندراوێکیان بڵاوکردەوە
فەرماندەیی یەکینەکانی بەرخۆدانی شەنگال- یەبەشە، یەکینەکانی ژنی شەنگال-یەژەشە، ڕاگەیەندراوێکیان بڵاوکردەوە، تێیدا پیرۆزبایی ١ی ئایاریان لە کرێکارانی جیهان کرد و ڕایانگەیاند، کە پێویستە هەموو شوێنێک بکەینە مەیدانی تێکۆشان. -
لە کەرکوک حەوت حاڵەتی نوێی تووشبوون بە ڤایرۆسی کۆرۆنا تۆمارکران
بەرێوبەری تەندروستی کەرکوک ڕایگەیاند کە حەوت حاڵەتی نوێی تووشبوون بە ڤایرۆسی کۆرۆنا لەو شارە تۆمارکراون. -
تەڤگەری ئازادی ئیدانەی هێرشە تیرۆرستیەکانی کەرکوکی کرد
سەبارەت بە ناسەقامگیر بوونی شاری کەرکوک و زیادبوونی جموجۆلی تیرۆرستی لەو ناوچەیە، ئەنجومەنی کەرکوکی تەڤگەری ئازادی کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانی ئەنجامدا. -
دایکی چوار شەهید کۆچی دوای کرد
مەولودە هاران کە ٤ منداڵی لەناو تێکۆشانی ئازادیدا شەهید بوون و بەهۆی ئەوەی گوندەکەیان سووتێنرا کۆچی کرد، لە تەمەنی ٩٧ ساڵیدا کۆچی دوایی کرد. -
شەریک: دوای یەکی ئایار قۆناغێکی نوێ دەستپێدەکات
جەمال شەریک ئەندامی کۆمیتەی ناوەندی پەکەکە ڕایگەیاند، لەدژی مۆدێرنیتەی کاپیتالیزم پیویستە کۆمەڵگا بە تەواوی تێبکۆشێت و وتی، ١ی ئایاری ئەمساڵ بۆ کرێکار و ڕەنجدەران دەستپێکی قۆناغێکی نوێیە. -
هەپەگە: لە گابار زرێپۆشێک تەقینرایەوە و ٥ سەرباز کوژران
گەریلاکانى هەپەگە و یەژاستار لە گابار لە دژی زرێپۆشێکى جۆری کۆبرای سوپای تورکی داگیرکەر چالاکییان ئەنجامدا. لەو چالاکییەدا زرێپۆشەکە تێکشکێنرا و ٥ سەربازی تورکی داگیرکەر کوژران. -
عەتا سەراوی بە بەڵگەوە باس لە هەماهەنگیی پارتی و میت لە زینی وەرتێ دەکات
عەتا سەراوی ئەندامی سەرکردایەتیی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان ئاشکرای دەکات، کە تیمێکی میتی تورک لە زینی وەرتێ بەهاوکاریی هێزێکی فەرماندەیی هەڵگوردی پارتی، رووماڵی ئەو ناوچانە دەکەن کە گەریلای پەکەکەی لێ هەیە. -
پەژاک: یەکی گوڵان خوێندنهوهیهکی نوێی تێکۆشانە لە دژی سیستهمی سهرمایهداری
مهجلیسی پارتی ژیانی ئازادی کوردستان (پەژاک) بە بۆنەی ١ی ئایار رۆژی جیهانیی کرێکاران و زەحمەتکێشانەوە راگەیاندراوێکى بڵاوکردەوە. -
کەنەکە: ١ی گوڵان رۆژی جیهانیی کرێکاران و رەنجدەران پیرۆز بێت
دەستەی بەڕیوەبەریی کۆنگرەی نەتەوەیی کوردستان (کەنەکە) بە بۆنەی ١ی ئایار رۆژی جیهانی کرێکاران و رەنجدەران راگەیاندراوێکى بڵاوکردەوە. -
تەڤگەری ئازادی: ١ی ئایار ڕۆژی تێکۆشانە دژی زوڵم و زۆریی و چەوسانەوە
دەستەی بەڕێوەبەرایەتی تەڤگەری ئازادیی کۆمەڵگەی کوردستان بە بۆنەى ١ی ئایار رۆژی جیهانیی کرێکارانەوە راگەیاندراوێکى بڵاوکردەوە. -
دەستپێشخەری نەوەکانی ئاگر زنجیرە چالاکیەکی ئەنجامدا
دەستپێشخەری نەوەکانی ئاگر بە مەبەستی شەرمەزاردنی کردەوە قێزەوەنەکانی دەوڵەتی فاشیستی تورک و سزادانی هاوکارانی، زنجیرە چالاکیەکی ئەنجامدا. -
بومەلەرزەیەکی بەهێز شاری سلێمانی و دەوروبەری هەژاند -نوێ کرایەوە-
بومەلەرزەیەکی بەهێز شاری سلێمانی و دەوروبەری روویدا. -
ژنانی کەرکوک داوا دەکەن ڕێگا بە داگیركاری و شەڕی براكوژی نەدرێت
ژنانی کەرکوک دوا لە هەردوو حکومەت و پەرلەمانی عێراق و هەرێمی کوردستان دەکەن هەڵوێستیان هەبێ بەرامبەر لەشکرکێشی سەر زینی وەرتێ. -
گەریلاکانی هەپەگە لە جودی چالاکیەکیان ئەنجامدا
ناوەندی راگەیاندن و چاپەمەنی هێزەکانی پاراستنی گەل-هەپەگە ڕایگەیاند، گەریلاکانیان لە چیای جودی دژی سوپای داگیرکەری تورک چالاکییان ئەنجامداوە. -
ئەو گروپەی لە زینی وەرتێ ڕێگرییان لێکرا لێدوانێکیان بڵاو کردەوە
ئەو گروپەی لە ڕانیەوە بەرەو زینی وەرتێ دەچوون، لە شارەدێی سەرکەپکان ڕێگرییان لێکرا، لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەنووسیدا ڕایانگەیاند: چالاکیەکەمان تا چارەسەریی کێشەکە بەردەوامە. -
ئۆجالان: پێویستی بە یەکێتیی نەتەوەیی کورد هەیە - نوێکرایەوە
عەبدوڵلا ئۆجالان ڕێبەری گەلی کورد باسی ڕووداوەکانی باشووری کرد و وتی، "دەیانەوێت لەنێوان گەلی کورد شەڕ هەڵگیرسێنن". ئۆجالان باسی ئەوەشیکرد، پەیمانی ساڵی ١٩٨٢ لەگەڵ ئیدریس بارزانی نوێ بکرێتەوە و وتیشی، "پێویستی بە یەکێتیی نەتەوەیی کورد هەیە." -
سەرۆکی دەزگای مام:"حکومەتی هەرێم تاوان بەرامبەر کەمپی مەخمور ئەنجام دەدات
فەلاح سەڵاح سەرۆکی دەزگای مرۆیی مام ڕایگەیاند:" ئەو گەمارۆیەی حکومەتی هەرێم لەسەر کەمپی پەنابەرانی مەخمور سەپاندویەتی تاوانە". -
لە کەرکوک بەرپرسێکی گەورەی چەتەکانی داعش دەستگیرکرا
هێزەکانی لیوای ٦۱ لەشاری کەرکوک ڕایگەیاند، چەتەیەکی باڵای داعشیان دەستگیرکردووە. -
پەکەکە: پێویستە ئاڵای یەکی ئایار لە هەموو جێگایەک بەرز بکرێتەوە
کۆمیتەی بەڕێوەبەری پەکەکە: ئەرکە لەسەر هێڵی دیموکراتیک، ئیکۆلۆژی، ئازادیپارێزی ژن لەدژی هێرش و سیستمی کاپیتالیست بەرخۆدان بکرێت و تێکۆشانی دیموکراسی و یەکسانی کە پشت بە ئازادی و فرەڕەنگی دەبستێت، بەڕێوەببرێت. -
یەکینەکانی تۆڵە لە ئامەد چالاکیان ئەنجامدا
یەکینەکانی تۆڵەی شەهید عەلیشێر ڕۆنیا و شەهید زین ئامارا لە ئامەد چالاکیان ئەنجامدا و هێرشی دەوڵەتی تورکیان لەدژی گۆڕستانی شەهیدەکانیان شەرمەزار کرد.