کوردستان
دوایین ھەواڵ
-
یەکێتی و پەکەکە بۆچی لە بابەتی زینی وەرتی نیگەرانن؟
لەدوای ئەوەی پارتی هێزی لە زینی وەرتی بە جێکرد هەر یەک لە یەکێتی و پهکهکه نیگەرانی توندیان پێشاندا، هۆکاری نیگەرانییەکانی یەکێتی و پەکەکە چیە؟ -
پارچەکردنی کوردستان خزمەتی کێ دەکات؟
گواستنەوە و جێگیریکردنی هێزەکانی پێشمەرگە لە زینی وەرتێ بووەتە ڕۆژەڤی سەرەکی و موقۆموقۆی ناو گەل لە چوار پارچەی کوردستان. پرسیار و دڵەڕاوکێی گەل ئەوەیە کە دەبێت چی لەم بابەتە بکەوێتەوە؟ -
باوکی شەهید ئارگەش کارزان لە کامیاران کۆچی دوایی کرد
رەحیم رەحمانی وڵاتپارێزی ناوچەکانى کامیاران، هەورامان و سنە و باوکی شەهید ئارگەش کارزان (جەمال رەحمانی) شەوی رابردوو لە یەکێک لە نەخۆشخانەکانى کامیاراندا گیانی لەدەستدا. -
کاسبکارانی كەركوك: حكومەت و ئیدارەی شارەکە كەمتەرخەمن لە هاوکاریک
کاسبکارانی شاری کەرکوک نیگەرانن لە پاڵپشتی نەکردنیان لەلایەن حکومەتی عێراق و ئیدارەی شارەکە لەم سەردەمی بڵاوبوونەوەیەی ڤایرۆسی کۆرۆنادا. -
گێرهشێوێنیهكانی پەدەکە له زینی وهرتێ
لهسهرهتای مانگی نیسانهوه، پارتی دیموکراتی کوردستان (پەدەکە) له زینی وهرتێی ههرێمی كارۆخ ئاڵۆزییهكی دروستكردوه لهژێر ناوی كۆنتڕۆڵكردنی پهتای كۆڕۆنا. لهلایهكتر لهژێرناوی هێز بهجێكردن و دەیەوێت ههژموونی خۆی بسەپێنێت. -
لێدوانە هەڕەشە ئامێزەکانی پارتی و بۆچونی لایەنەکانی تر
ماوەیەکە لە زینی وەرتێ ئاڵۆزیەک دروست بووە و شرۆڤەی جیاواز بۆ بارودۆخەکە دەکرێت، بەڵام بێ ئاگا لەوەی کە پارتی دیموکراتی کوردستان دەیەوێت شەڕێکی دیکەی براکوژی بێنێتە ناو ماڵی کوردەوە. -
بە یاسای دوژمن زیندانیانی سیاسییان رووبەرووی مەرگ کردووەتەوە
هاوسەرۆکی تۆهای دەر لە وان رایگەیاند، حکومەتى ئاکەپە – مەهەپە بەپێی حەزی خۆی پێناسەى بۆ "تیرۆر" کردووە و لەم سەردەمەدا کە هەزاران کەس بەهۆی کۆرۆناوە بە کۆمەڵ گیان لەدەست دەدەن، بەو یاسایە هەزاران کەسی تریان رووبەڕووی مەرگ کردووەتەوە. -
پارتی لە زینی وەرتێ دەهۆڵی شەڕی ناوخۆ لێدەدات
دەڤەری وەەرتێ لە شەڕی براکوژیدا زۆرترین خوێنی لێ ڕژاوە، بەهۆی پێشرەویەکانی هێزەکانی پارتی دیموکراتی کوردستان مەترسی دووباوە بوونەوەی رووداوەکانی میژوو هەیە. -
ئارێز عەبدوڵا: کاتێک پێویستمان بە قەندیل بوو، قەندیل ئامادەبوو
ئارێز عەبدوڵا ئەندامی سەرکردایەتی یەکێتی نیشتیمانی کوردستان لە وتارێکدا ئاماژە بەوە دەکات پەکەکە لە ڕوبەڕوبونەوەی داعشدا بە هانایانەوە چووە، نابێت ئەوە لە بیر بکەین. -
لەکەرکوک قەدەغەی هاتوچۆ بۆ سەرەتایی مانگی ڕەمەزان درێژکرایەوە
شانەی قەیرانەکان لە شاری کەرکوک بڕیاری درێژکردنەوەی قەدەغەی هاتووچۆێدا بۆ جاری چوارەم، کە تاکو سەرەتایی مانگی ڕەمەزان بەردەوام دەبێت. -
کالکان: جێگیرکردنی هێز لە وەرتێ بەهیچ شێوەیەک قبوڵناکرێت
کالکان : جێگیرکردنی هیزی پەدەکە لە وەرتێ قبوڵناکرێت، دەبێتە پارچەیەک لە هێرشی پلانی لەناوبردن و تێکشکاندنی پەکەکە. پەکەکە ئەمە قبوڵ ناکات، لەدژی ئەو هەنگاوە شەڕ دەکات و هەموو شتێک لەبەرچاو دەگرێت." -
١١٢ هونەرمەند بۆ رووداوەکانی زینی وەرتێ: نەبنە بەشێک لە پلانی دوژمنە داگیرکەرەکان
١١٢ هونەرمەندی کوردستان لەبارەى رووداوەکانى زینی وەرتێ راگەیاندراوێکیان بڵاوکردەوە و رایانگەیاند، ئهوهی سهردهكهوێت تهنیا پیلانی دووژمنان و داگیركارانه. -
سەربازانی تورک بە بەرچاوی بنەماڵەکانیانەوە کێلی گۆڕی گەریلا شەهیدەکانیان شکاند
دەوڵەتى تورکی داگیرکەر لە دوژمنایەتیکردنی کورداندا هیچ سنوور و پێورەێکی نییە. سەربازانى تورکی داگیرکەر لە گەڕەکێکى ناوچەی ئەردیشی پارێزگای وان کێلی گۆڕی ٢ گەریلایان بە بەرچاوی بنەماڵەکانیانەوە شکاند. -
بەرچەم حەسەکە گەریلای عەرەب: وەرن پێکەوە شەڕی ئازادی بکەین!
بەرچەم حەسەکە گەریلای عەرەب وتی، "کاتێک لە نزیکایەتی سەرۆکایەتی لەبارەی ژن و گەلانی ژێردەستەوە تێگەیشتم، بڕیارمدا بەشداری ڕیزەکانی گەریلا ببم و داوا لە ژنانیش دەکەم بەشداری لە تێکۆشانی ئازادیدا بکەن. -
ئاژانسی هەواڵی فورات دوایین گۆڕانکارییەکانی رووداوی دەستدرێژییەکەی پردێ دەخاتەڕوو
ئاهەنگ ئەنوەر پارێزەر و بەرپرسی ریکخراوی ڤیان و چاودێر لەسەر کەیسی دەستدرێژیکردنە سەر ژنە خاوەنپێداویستییە تایبەتەکەی پردێ، سەبارەت بە دوایین گۆڕانکارییەکانی کەیسەکە بۆ ئاژانسی هەواڵی فورات (ANF) دوا. -
کالچیک: هۆکاری نەخۆشیەکان تێکدانی سروشتە
عەلی کالچیک سەرۆکی چاڤ – دەری شاری وان ڕایگەیاند، بەهۆی تێکدان و کۆمەڵکوژکردنی سروشت نەخۆشی وەک ڤایرۆسی کۆرۆنا دروست دەبن و ئەگەر ڕێوشوێن نەگیرێتەبەر، کارەساتی گەورە دروست دەبن. -
فڕۆکەی سیخوڕیی تورک بە ئاسمانى زینی وەرتێ دا دەسوڕێتەوە
جموجوڵەکان لە ناوچەى زینێ وەرتێ بەردەوامن و فڕۆکە سیخوڕییەکانى دەوڵەتى تورکی داگیرکەر دەستیان بە سوڕانەوە بەسەر ئاسمانى زینی وەرتێ دا کردووەتەوە. هاوکات دەستکراوە بە گواستنەوە پێداویستی زیاتر و هێزی زیاتر بۆ زینی وەرتێ. -
لە سلێمانى هێرشکردنە سەر زینی وەرتێ ئیدانە کرا
لە شاری سلێمانى هێرش و بۆردومانی دەوڵەتى تورکی داگیرکەر بۆ سەر زینی وەرتێ و جموجوڵی پێشمەرگەکانى پارتی دیموکراتی کوردستان (پەدەکە) ئیدانە کران. -
لە کەرکوک دەستڕێژی گولـلە لە مەفرەزەیەکی پۆلیس کرا
ئێوارەی ئەمڕۆ هەینی لە شاری کەرکوک لەلایەن ماتۆرسکیلێکەوە دەستڕێژی گولـلە لە مەفرەزەیەکی پۆلیس کرا. -
ئاژانسى هەواڵی فورات دیمەنى شوێنى بۆردومانەکەى تورکیای بۆسەر کامپی مەخمور بڵاوکردەوە
ئاژانسى هەواڵی فورات (ANF) خۆی گەیاندە شوێنى بۆردمانى فڕۆکە بێفڕۆکەوانە موشەکهاوێژەکانى دەوڵەتى تورکی داگیرکەر، کە بووە هۆی شەهیدبوونی ٣ ژن لە کاتى بێریکردندا. -
هەپەگە: لە خواکورک ٣ سەربازی دوژمن کوژران
گەریلاکانى هەپەگە و یەژاستار لە ناوچەى خواکورک گورزیان لە سوپای تورک دا. لە چالاکیی سابوتاژی هێزەکانى گەریلادا ٣ سەربازی تورک کوژران. ناوەندی راگەیاندن و چاپەمەنیی هەپەگە ناسنامەى ٢ گەریلای بڵاوکردەوە، کە لە بازید شەهید بوون. -
لە زینی وەرتێ کەسانێکى بێگانە بینراون کە بە زمانی تورکی قسەیان کردووە
هاووڵاتییانی دەڤەری زینی وەرتێ ئاماژە بەوە دەکەن، لە ناوچەکەیان خەڵکانێکی غەریب و بێگانەیان بینیوە، کە ئامێری سیخوڕیکردنیان پێبووە و بە زمانی تورکیش قسەیان کردووە. -
کۆمەڵەی پێشمەرگە دێرینەکان داوای کشانەوەی هێزەکان لە زینی وەرتێ دەکەن
کۆمەڵەی پێشمەرگە دێرینەکان لە بەیاننامەیەکدا داوا دەکەن، بۆ بەرژەوندیی باڵای کوردستان و ڕێگریکردن لە پلانی دوژمنان ئەو هێزانەی براونەتە زینی وەرتێ بە زوترین کات بکشێنەوە. -
سەرنجێک لەسەر لێدوانەکانی حکومەت و وەزارەتی پێشمەرگە
سەرۆکی حکومەتی هەرێم دەڵیت، بڕیاری حکومەت لەسەرو بڕیاری هەموو حزبێکەوەیە، بەڵام ئەو ڕاستییانەی لە گۆڕپانەکەدایە شتێکی ترمان پێ دەڵین. -
کەجەکە: پشتگیری و ڕێکخستن بەهێز بکەین
کەجەکە سەرەخۆشی لە خانەوادەی ئەو کەسانە کرد کە بەهۆی پەتای کۆرۆناوە گیانیان لەدەستداوە و داوای لە گەلی کورد و دۆستەکانی کرد کە لە هەموو جێگایەک ڕێکخستن و پشتگیری بەهێز بکەن و لەدژی دۆخە سەخت و زەحمەتەکان تێبکۆشن.