کوردستان
دوایین ھەواڵ
-
فڕۆکە جەنگیەکانی سوپای داگیرکەر دوو هاوڵاتی رۆژهەڵاتی کوردستانیان شەهید کرد
بەهۆی بۆردوومانی فڕۆکە جەنگییەکانی دەوڵەتی داگیرکەری تورک لە ناوچەی خواکورک دوو گەنجی خەڵکی شاری شنۆی ڕۆژهەڵاتی کوردستان، شەهید بوون. -
سبەی لە زینی وەرتێ رێپێوانێک ساز دەکرێت، بۆ ئەم مەبەستە بانگەوازیەک ئاڕاستە رای گشتی کرا
ژمارەیەک لە ئەندام پەرلەمانەکانی خولەکانی پێشوو، پێشمەگە دێرینەکان، سیاسەتمەدار، کەسیەتیە سەربەخۆکان و جەماوەری دەڤەری راپەڕین، بڕیاریان داوە سبەی بەرەو زینی وەرتێ لێپێوانێک ساز بکەن، بۆ ئەم مەبەستەش بانگەوازیەک بۆ بەشداریکردن لە رێپێوانەکەدا کرا. -
لە کەرکوک هێرش کرایە سەر ناوەندی هەواڵگری
خۆکوژێک لە شاری کەرکوک هێرشی کردە سەر بینای هەواڵگری عێراق لە شارەکە. -
فڕۆکە جەنگیەکانی دەوڵەتی تورک ئاکرێ بۆردومان دەکەن
فڕۆکە جەنگیەکانی دەوڵەتی تورک گەلی گوهانە لە سنووری شارەدێی دینارتە لە شارۆچکەی ئاکرێ بوردومان کرد. -
لقی سلێمانی سەندیکای تەندروستی بەهۆی پێنەدانی مووچەوە بایکۆتی دەوامی ڕاگەیاند
سەندیکای کارمەندانی تەندروستی سلێمانی بەهۆی پێنەدانی مووچە بایکۆتی دەوامی سەرجەم کارمەندانی تەندروستی ڕاگەیاند و ئاماژەی بەوەدا، تا جێبەجێکردنی داواکاریەکانیان لە بایکۆت بەردەوام دەبن. -
لە کوردستان کاتی پشکوتنی هەڵاڵە سوورەیە
لە چیاکانى جۆلەمێرگ هەڵاڵە سورەکان پشکوتن. هەڵاڵە سوورە لە بەهاردا لە چیاکاندا دەڕوێت و دەپشکوێت و گوڵ دەدات، ئەمساڵیش دووبارە پشکوتنەوە و گوڵ و پشکوتنى هەڵاڵە سوورە بۆ ماوەى مانگێک بەردەوام دەبێت. -
هەڵمەتێکی نەمام چاندن لە کەرکوک بەڕێوەچوو
لە شاری کەرکوک لە چوارچێوەی هەڵمەتێکی ژینگە پارێزیدا شارەوانیی شارەکە ١٢٠ درەختی چاند. -
دژی هەڵکشانی توندوتیژی بەرامبەر بە ژنان لە کەرکوک گردبوونەوەیەک رێکخرا
رێکخراوەکانی مافی ژنان لە شاری کەرکوک گردبوونەوەیەکی ناڕەزایەتییان رێکخست دژ بە هەڵکشانی ریژەی توندوتیژیی دژ بە ژنان. -
دژی هەڵکشانی رێژەی توندوتیژی دژی ژنان، لە کەرکوک گردبوونەوەیەک رێکخرا
رێکخراوەکانی مافی ژنان لە شاری کەرکوک گردبوونەوەیەکی ناڕەزایەتیان رێکخست دژ بە هەڵکشانی ریژەی توندوتیژی دژی ژنان. -
هەپەگە: ١٢ سەربازی دوژمن کوژران
گەریلاکانی هەپەگە و یەژاستار لە حەفتانین، خواکورک و شڕنەخ لەدژی سوپای داگیرکەری تورک چالاکیان ئەنجامدا و لە ئەنجامدا ١٢ سەربازی تورک کوژراون و ٣ گەریلاش شەهید بوون. -
راگەیاندراوی کەجەکە بۆ رووداوەکانى زینی وەرتێ: بەرپرسیارێتیی خۆمان جێبەجێ دەکەین
کەجەکە رایگەیاند، بانگەەوازی هونەرمەندان، رۆژنامەنووسان، کەنەکە، کەسایەتی و رێکخراوە دیموکراتیکەکانى کوردستان لەسەر زینی وەرتێ زۆر هێژان و راشیگەیاند، هەر بەرپرسیارییەک بکەوێتە سەر شانمان جێبەجێی دەکەین. -
رۆژنامەنووس هێمن مامەند لەسەر سکاڵای سەرۆکایەتیى حکومەتى هەرێم دەستگیرکرایەوە
رۆژنامەنووس هێمن مامەند لە دواى ٢ جار دەستگیرکردنى لەسەر یەک، شەوی رابردوو دادوەر بڕیاری ئازادکردنى بۆ دەرکردبوو، بەڵام بۆ ئەوەى رێگری لە ئازادکردنی بکرێت، لە سەرۆکایەتیى حکومەتى هەرێمى کوردستانەوە سکاڵایەکى تری لەسەر تۆمار کرا و زیندانی کرایەوە. -
فڕۆکە جەنگیەکانی دەوڵەتی تورک هەرێمی برادۆسیان بوردومان کرد
فڕۆکە جەنگیەکانی دەوڵەتی داگیرکەری تورک هەرێمی برادۆستی باشوری کوردستانیان بوردومان کرد. -
لە دهۆک تووشبوویەکی ڤایرۆسی کۆرۆنا تۆمار کرا
بە پێی راگەیێنرداوێکی وەزارەتی تەندروستی حکومەتی باشوری کوردستان، لە شاری دهۆک پیاوێکی ٧٥ ساڵان تووشی ڤایرۆسی کۆرۆنا بووە. -
لە گەڤەر رێگای ١١ گوند داخرا
بە هۆی بارینی بەرفێکی زۆرەوە لە گەڤەر رێگای ١١ گوند داخرا. -
دانیشتوانی بناری قەندیل: دەوڵەتی تورکیا دەیەوێت شەڕی براکوژی هەڵگیرسێنێت
دانیشتوانی بناری قەندیل لە دژی کۆکردنەوەی هێز لە زینی وەرتێ گردبوونەوە و ڕایانگەیاند، ئەو هەنگاوە بە واتای شەڕ دێت و ئێمەش دژی شەڕی براکوژین، دەشڵێن: دروستکردنی شەڕی براکوژی پلانی دەوڵەتی تورکە بۆ ئەوەی ئەو ناوچانە داگیر بکات. -
لە بازید لە دژی بورجێکی پەیوەندییەکانی سوپای تورک چالاکی ئەنجامدرا و ٣ کۆنتێنەریش تێکشکێنران
گەریلاکان لە بازیدی پارێزگای ئاگری لە ٢٥ نیساندا چالاکییەکی سابوتاژیان ئەنجامدا. لەو چالاکییەدا وێستگەیەکى بورجی پەیوەندییەکانی سوپای تورک ٣ کۆنتێنەر تێکشکێنران. -
فڕۆکەى بێفڕۆکەوان بەسەر ئاسمانی مەخموردا دەسوڕێنەوە
ماوەى ٤ رۆژە بە بەردەوامی فڕۆکەى بێفڕۆکەوان بەسەر ئاسمانی کامپی پەنابەرانی شەهید رۆستەم جودی لە مەخموردا دەسوڕێنەوە. -
بەهۆی ڤایرۆسی کۆرۆناوە کۆچکردن پێچەوانە بووەتەوە
بەهۆی بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا ژمارەیەکی زۆر خانەوادەی شاری جۆلەمێرگ و وانی باکووری کوردستان دەگەڕێنەوە گوندەکانیان کە چەندین ساڵە بەجێیان هێشتبوو و کۆچیان کردبوو. ئەو خانەوادانە لە گوندەکانیان دەستیان بە دروستکردنی خانوو و کشتوکاڵ کردووە. -
نەپەگە پیرۆزبایی لە فەرماندەیی ئەیالەتی ئاڤاشین کرد
ناوەندی پاراستنی گەل (نەپەگە) بە بۆنەی چالاکی ٢٣ی نیسان کە لە گەڤەر ئەنجامدرا، پیرۆزبایی لە فەرماندەیی ئەیالەتی ئاڤاشین کرد. -
بەهۆی ئیدانەکردنی هێرشەکانی زینی وەرتێ ٥ کەس دەستگیرکران
لە شاری وان بە بیانۆی ئەوەی هێرشەکانی سەر زینی وەرتێی باشووری کوردستانیان ئیدانەکردووە ٥ کەس دەستگیرکران کە دووانیان منداڵن. -
هەپەگە ناسنامەی گەریلایەکی ئاشکرا کرد کە لە سەرهەد شەهید بووە
هەپەگە ناسنامەی گەریلایەکی خۆی ئاشکرا کرد کە ٢١ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٩ لە ویلایەتی سەرهەد بەهۆی سەرماوە شەهید بووە. -
هەپەگە: سەربازێک کوژرا و شۆفڵێک تێکشکێنرا
ناوەندی ڕاگەیاندن و چاپەمەنی هەپەگە ڕایگەیاند لە چالاکیی هێزەکانیاندا لە حەفتانین سەربازێکی تورک کوژراوە و شۆفڵێکیش تێکشکێنراوە. -
نوران ئیمیر پەرلەمانتاری شڕنەخ: پێویستە گەلەکەمان پەتاکە بەجددی وەربگرێت
نوران ئیمیر پەرلەمانتاری هەدەپەی شڕنەخ ڕایگەیاند، دەسەڵاتی ئاکەپە دەیەوێت سوود لە پەتای کۆرۆنا وەربگرێت و وتی، "ئێمە داوا لە گەلەکەمان دەکەین، پەتاکە بەجددی وەربگرن، هەموو پێشنیازەکان بۆ پاراستنیان جێبەجێ بکەن." -
مەبیا دەر هێرشکردنە سەر گوڕستانەکانى ئیدانە کرد
کۆمەڵەی هاوکاری و پشتیوانی لەو بنەماڵانە، کە کەسوکاریان لە لانکەى شارستانیەتدا بێسەرشوێنکراون (مەبیا - دەر) هێرشکردنە سەر گۆڕستاەکانى ئیدانە کرد و رایگەیاند، نرخ و بەهای کوردان لە رێگەى ئەو ھێرشانەوە کراونەتە ئامانج.