کوردستان
دوایین ھەواڵ
-
"دەبێت ئۆجالان بتوانێت راستەوخۆ لەگەڵ جەماوەر قسە بکات"
پارێزەر سەربای کۆکلو لە دژی گۆشەگیرکردنی عەبدولا ئۆجالان رێبەری گەلی کورد ناڕەزایەتی نیشاندا و وتی:"لە بارەی بارودۆخ و مەترسیەکانی ڤایرۆسی کۆرۆنا و ئەو رێوشوێنانەی گیراونەتە بەر، دەبێت بەڕێز ئۆجالان بتوانێت راستەوخۆ لەگەڵ جەماوەر و رای گشتی قسە بکات." -
هێزەکانی گەریلا لە ئامەد لە دژی سوپای تورک چالاکیەکیان ئەنجامدا
گەریلاکانی هەپەگە-یەژا ستار لە ناوچەی هێنێی ئامەد لە دژی سوپای داگیرکەر چالاکیەکیان ئەنجامدا. دوای چالاکیەکە هێزەکانی گەریلا بە بێ زیان گەڕانەوە بۆ بارەگاکانی خۆیان. -
هەپەگە: یادی شەهیدانی زاگرۆس بە بەرزی رادەگرین
هەپەگە ناسنامەى ٥ گەریلای شەهیدی زاگرۆسی بڵاوکردەوە و رایگەیاند "خاوەنداریکردن لە یادی شەهیدان و بەرزراگرتنی ئەو ئاڵای ئازادییەی بۆ ئێمەیان بەجێهێشتووە، ئەرکی ئێمە و گەنجانی کوردی وڵاتپارێزە". -
ئەرزنجان: کۆمەڵگا دەتوانێت سەربەخۆ خۆی لەو ڤایرۆسە ڕزگار بکات
بەسێ ئەرزنجان ئەندامی دەستەی بەرێوەبەری کەژەکە ڕایگەیاند: دەوڵەتان ویستیان ئەو ڤاێرۆسە بڵاو بێتەوە. کۆمەڵگا بە پشتیوانیی یەکتر و سەربەخۆ دەتوانێ لەو ڤایرۆسە ڕزگاری بێت. -
لە ماوەی ٢٤ کاتژمێردا لە باشوری کوردستان ٢١ کەس توشی کۆرۆنا بوون
وەزارەتی تەندروستی حکومەتی باشوری کورستان رایگەیاند، لەماوەی ٢٤ کاتژمێری ڕابردوودا هەزار و ٦٠٧ پشکنین ئەنجام دراوە، لە ئەنجامدا ٢١ توشبوو دەستنیشان کراوە کە ٢٠یان لە هەولێر و یەک کەسیان لە سلێمانی بووە، بەوەش کۆی توشبووان لە باشور گەیشتووەتە ٣٠٩ کەس. -
دەوڵەتی تورک پارەی بۆ کۆرۆنا نییە، بەڵام ملیۆنان دۆلار بۆمب دەبارێنێتە سەر کوردستان
دەوڵەتی داگیرکەری تورک لەژێر ناوی "پاراستن لە ڤایرۆسی کۆرۆنا"ـدا، کەمپەینێکی کۆکردنەوەی پارەی دەستپێکردووە و داوای پارە لە هاوڵاتیان دەکات و لە مووچەی فەرمانبەران دەبڕێت، بەڵام هەڕ ڕۆژ و بە بەهای ملیۆنان دۆلار بۆمب بەسەر کۆردستاندا دەبارێنێت. -
یەژا-ستار لە هەفتانین چالاکیەکی ئەنجامدا
گەریلاکانی یەژا-ستار لە هەرێمی هەفتانین لە دژی یەکینەکانی سوپای دەوڵەتی داگیرکەری تورک چالاکیەکیان ئەنجامدا. -
٢٠ ساڵ بەسەر کۆچی دوای ئیبراهیم ئەحمددا تێپەر دەبێت
٢٠ ساڵ بەسەر کۆچی دوایى ئیبراهیم ئەحمەد سیاسەتمەدار، رۆژنامەنووس، شاعیر و نووسەر و کەسایەتیى نەتەوەیى گەلی کورد دا تێپەڕی. -
لە کەرکوک زەنگی ماتەمینی بۆ هاوخەمی قوربانیانی کۆرۆنا لێدرا
لە شاری کەرکوک بەمەبەستی هاوخەمی دەربڕین بۆ کەسوکاری قوربانیانی نەخۆشی ڤایرۆسی کۆرۆنا زەنگی ئاگادار کردنەوە لێدرا و سرودی نیشتیمانی پەخشکرا. -
لە کفری داعش هێرشی کرد: دوو پێشمەرگە شەهید بوون
لە شاروچکەی کفری سەر بە ئیدارەی گەرمیانی باشووری کوردستان داعش هێرشی کرد و لە ئەنجامدا دوو پێشمەرگە شەهید بوون. -
١٤ کەسی تر لە هەولێر تووشی کۆرۆنا بوون
وەزیری تەندروستی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، ١٤ کەسی تر لە هەولێر تووشی ڤایرۆسی کۆرۆنا بوون. -
'کەرەنتینە کاریگەریەکی خراب لەسەر مرۆڤ دروست دەکات'
مستەفا ئالتنتۆپ پسپۆڕی خزمەتی کۆمەڵایەتی ڕایگەیاند، بەهۆی ڤایرۆسی کۆرۆناوە کۆمەڵگا لە ماڵەوە لەناو کەرەنتینەدایە و ئەوەش دەبێتە هۆی ئەوەی کە تووشی کارەساتی پیسکۆ – کۆمەڵایەتی ببن. -
لە پاسووری ئامەد تەقینەوەیەک ڕوویدا و ٥ کەس گیانیان لەدەستدا
لە ناوچەی پاسووری ئامەد لەکاتی تێپەڕبوونی ئۆتۆمبێڵێدا تەقینەوەیەک ڕوویدا و بە پێی زانیاریەکان ٥ کەس گیانیان لەدەستداوە. -
٢٠ شاری باکووری کوردستان لە کەرەنتینەدان
لە چوار پارێزگای باکووری کوردستان هاتوچۆ قەدەغەکرا. لە ٧ی نیسانەوە لە ١٦ شاریش لەسەر ئاستی هەرێمی کەرەنتینە هەیە. -
فەرماندەیی یەبەشە – یەژەشە: ئێمە هەموو بۆنەکانی گەلەکەمان پیرۆز دەکەین
فەرماندەیی یەبەشە – یەژەشە رایگەیاند، بەهۆی بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا، ئەوان وەک ساڵەکانی رابردوو جەژنەکانیان بە شێوەیەکی جەماوەری پیرۆز ناکەن، بەڵام بە هەمان دڵخۆشی لە ماڵەکانیان پێشوازی لە بۆنەکان دەکەن و پیرۆزی دەکەن. -
"زیندانا دیاربەکر ئەمێ بشکینن" گۆرانیەک بۆ پشتیوانی لە ئازادکردنی زیندانیانی سیاسی
٤٦ هونەرمەندی کورد ئەم جارە بۆ زیندانیان سرودی 'زیندانی دیاربەکر ئەمێ بشکینن'یان چڕی و پشتەوانی خۆیان بۆ ئازادکردنی زیندانیانی سیاسی دەربڕی. -
لە قەزای داقوق چوار بۆمبی چێندراو بە پۆلیسی فیدارالیدا تەقینەوە
لە قەزای داقوق زنجیرەیەک هێرش بە بۆمبی چێندراو دژ بە پۆلیسی فیدارالی عێراق ئەنجامدرا و ژمارەیەک پۆلیس برینداربوون. -
کەجەدەکە-ئە و تەژەکە-ئە: دەبێت هەموومان بەشداری کەمپینی خێزانی خوشک و برایان ببین
کەجەدەکە-ئە و تەژەکە-ئە بۆ کەمپینی خێزانی خوشک و برایەتی بانگەوازێکی بڵاوکردەوە، داوای بەشداربوونی فراوانی کرد لەو کەمپینەدا. -
لە خواکورک و ئاڤاشین هێرشی ئاسمانی
ناوەندی ڕاگەیاندن و چاپەمەنی هەپەگە ڕایگەیاند، فڕۆکە جەنگیەکانی دەوڵەتی تورکی داگیرکەر هەرێمەکانی خواکورک و ئاڤاشینیان بووردۆمان کردووە. -
لە باشووری کوردستان ٨ حاڵەتی نوێی کۆرۆنا تۆمارکران
لە شارەکانی هەولێر و دهۆکی باشووری کوردستان ٨ حاڵەتی تری ڤایرۆسی کۆرۆنا تۆمارکران. -
لە تورکیا ١٥ پەیامنێر دەستگیرکران و هەشتیان ڕەوانەی زیندانکران
بە پێی ڕاپۆرتی (DFG) لە مانگی ئازاردا ١٥ پەیامنێر دەستگیرکراون و هەشتیان رەوانەی زیندانکراون و ڕایگەیاند، لە سەردەمی ڤایرۆسی کۆرۆنادا فشارەکانی زیادی کردووە. -
بردنی پێشمەرگە بۆ کارۆخ مەترسیدارە!
پەدەکە دەیەوێت بە پێشمەرگەکانییەوە بچێتە شوێنێک لە قەندیل، کە شوێنی یەکێتییە... تاکە مانای ئەو هەوڵە بۆ جێگیرکردنی پێشمەرگە لەو شوێنەدا ئەوەیە، کە گەریلا گەمارۆ بدەن، ئەوەش دەبێتە هۆی بەرزبوونەوەى تا (گوشارەکانی) ناوچەکە بۆ کردنەوەى دەرگا بەڕووی شەڕدا. -
هاتوچۆی هاوڵاتیان لە ٣ گەڕەکی کەربۆرانی مێردین قەدەغە کرا
دەوڵەتى تورکی داگیرکەر هاتووچۆی هاووڵاتییانى لە ٣ گەڕەکی شاری کەربۆران لە پارێزگای مێردینی باکووری کوردستان قەدەغە کرد. -
ڤایرۆسی کۆرۆنا لە یەکەیەکى سوپای تورکدا بڵاوبووەتەوە
لە یەکەیەکى ٢٠٠ سەربازیی سوپای تورک لە جۆلەمێرگ دا ١١ سەرباز تووشی ڤایرۆسی کۆرۆنا بوون. سەربازە تووشبوەکانیان گواستووەتەوە بۆ ئۆتێلەکان و کۆمەڵگەکانى نیشتەجێبوون و ئەوەش ناڕەزایەتیی لێکەوتووەتەوە. -
کەنەکە کۆمەڵکوژی کوردانی فەیلی شەرمەزار کرد
کۆنگرەی نەتەوەیی کوردستان (کەنەکە) کارەساتی چل ساڵ لەمەوبەر کەبەسەر کوردانی فەیلی هێنرا شەرمەزار کرد.