کوردستان
دوایین ھەواڵ
-
گەریلاکانى هەپەگە لە سەرحەد گورزیان لە داگیرکەران دا و ٦ سەرباز کوژران
گەریلاکانى هەپەگە لە چوارچێوەی هەڵمەتى سەرکەوتنی شۆڕشگێڕی لە هەرێمی سەرحەد گورزێکى تریان لە سوپای تورک دا. لە ناوچەی باشان لە ئیدر و ناوچەی بازید لە ئاگری لە چالاکییەکاندا ٦ سەرباز کوژران و ٢ سەربازی تریش برینداربوون. -
گەنجان لە سلێمانی بۆ یادی ٤ی نیسان وێنەی ئۆجالانیان هەڵواسی
گەنجان ٤ی نیسان رۆژی لە دایکبوونی عەبدوڵا ئۆجالان رێبەری گەلی کوردیان پیرۆز کرد و بەو بۆنەیەوە لە سلێمانی وێنەى ئۆجالانیان هەڵواسی. -
قەیومەکەى ئاکەپە کاری بە کرێکارانی شارەوانی نەدا بەڵام ئاکەپەییەکانی خستەسەر کار
قەیومە تاڵانکەرەکەى ئاکەپە لە وان بە هەمو شێوەیەک رێگری لە چوونەوە سەر کاری کرێکارانی شارەوانی دەکات و بە کرێکارەکانی وتوە "پێویستیمان بە کرێکار نییە، بڕۆن چی دەکەن بیکەن"، بەڵام ئاشکرا بوو ٤٥ ئاکەپەیی بردووە بۆ شارەوانی و کاری پێداون. -
روونکردنەوەیەک لە ئاسایشی قەندیلەوە
ئاسایشی قەندیل رایگەیاند، دەبوایە وەک ئەخلاقی کاری رۆژنامەنووسی بۆچوونی ئێمەش لەبارەى رووداوی شەڕەکەی ساڵی پاری نێوان هاووڵاتییانی دۆڵی قەڵاتوەکان وەربگیرایە، نەک یەک لایەنە هەوڵ بۆ چەواشەکردنی راستی بدرایە و ئێمەى پێ تۆمەتبار بکەن. -
گەریلاکانی یەژاستار: ٤ی نیسان رۆژبوونێکى ئاسایی نییە
گەریلاکانی یەژاستار رایانگەیاند، ٤ی نیسان بۆ ئەوان رۆژبوونێکى ئاسایی نییە. راشیانگەیاند، رۆژبوونی ئەو ئیرادەیەیە، کە داگیرکەریی لەگەڵ زەویدا تەختکردووە. -
رژێمی تورک گوندەکانی عەین عیسای تۆپباران کرد
سوپای داگیرکەری تورک دوو گوندی عەین عیسای تۆپباران کرد. -
ئازادی ئۆجالان داخوازی گەلی کورد و ئازادیخوازانی جیهانە
ئازادی ڕێبەر ئۆجالان و زیندانیانی سیاسی کورد لە تورکیا داخوازی گەلی کورد و ئازادیخوازانی جیهانە و بەتایبەتی لە سەردمی ئێستای کۆرۆنادا ئەو داخوازیە بە شێوازێکی فراوان ڕووبەڕووی دەسەڵاتدارنی تورکیا دەکرێتەوە. -
ڕەزامەندی وەرگیرا بۆ دابەشکردنی مووچەی شەهیدان و ئەنفالکراونی کەرکوک
کاروباری شەهیدان و ئەنفالکراوانی کەرکوک رایگەیاند، ڕەزامەندیان وەرگرتووە لەسەر دابەشکردنی مووچەی شەهیدان و ئەنفالکروانی کەرکوک. -
یەکینەی تۆڵە لە دژی باڵەخانەیەکی ئەندامانی ئاکەپە چالاکیەکیان ئەنجامدا
یەکینەی تۆڵە لە دژی باڵەخانەیەکی ئەندامانی رژێمی ئاکەپە چالاکیەکیان ئەنجامدا و جەختیان کردەوە کە تا گۆشەگیری بەردەوام بێت، چالاکیەکانیشیان توندتر دەبنەوە. -
کۆمیتەى تەندروستیی کەجەکە داوای توندترکردنەوەى رێوشوێنەکانى دژ بە کۆرۆنای کرد
کۆمیتەى تەندروستیی کەجەکە رایگەیاند "بە گرتنەبەری رێوشوێنی کەم و خەمساردانە ناتوانین خۆمان و کۆمەڵگە لە بەرامبەر ئەو ڤایرۆسە بکوژەدا بپارێزین". راشیگەیاند، نابێت ڤایرۆسەکە بە سووک و لاواز سەیر بکرێت. -
داخستنی رێگای نێوان پارێزگاکان هەزاران بنەماڵەی شەهیدی کەرکوکی بێ مووچە کردووە
بەڕێوبەری کاروباری شەهیدان و ئەنفالکراوانی کەرکوک دەڵێت: تا ئەم ساتە وەزارەتی کاروباری شەهیدان و ئەنفالکراون ڕەزامەندیی دەرنەبڕیوە بۆ ناردنی مووچەی کەسوکاری شەهیدان و ئەنفالکراونی کەرکوک. -
دەوڵەتی داگیرکەری تورک لە زرگانی ٤ کەسی مەدەنیان بریندار کرد
سوپای دەوڵەتی داگیرکەری تورک گوندی رەبیعەی سەر بە ناوچەی زرگانێی بە سەختی تۆپباران کرد. لە ئەنجامی ئەو هێرشەدا ٤ کەسی مەدەنی بریندار بوون. -
"هەولێر لە دۆخێکی مەترسیدار دایە"
فرسەت سۆفی پارێزگاری هەولێر لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا ئاماژەب بە مەترسیەکانی ڤایرۆسی کۆرۆنا کرد و رایگەیاند، لە دۆخێکی هەستیار و سەخت و مەترسیداردان و تەنیا چارە مانەوەیە لە ماڵەکاندا. -
چاودێرانی سیاسی: هێزەکانی ئەمریکا لە عێراق ناکشێنەوە بەلکو خۆیان رێکدەخەنەوە
چاودێرانی سیاسی پێیان وایە ئەمریکا بە چۆلکرنی هەندێک بنکەی سەربازی لە عیراق هێزەکانی ناکشێنێتەوە بەلکو هێزەکانی رێکدەخاتەوە بۆ قۆناغێکی نوێ. -
لە ئۆمەریا شەڕ و لە هەرێمەکانی گەریلا هێرشی ئاسمانی
لە هەرێمی ئۆمەریای میردین لەنێوان هێزەکانی گەریلا و سەربازانی تورک شەڕ ڕوویدا. فڕۆکە جەنگیەکانی سوپای داگیرکەری تورکیش هەرێمەکانی پاراستنی میدیایان بووردۆمان کرد. -
کەسێک بەهۆی ئەوەی لە لایەن قەیومەوە لە کارەکەی دوورخرایەوە خۆی کوشت
لە شاری وان مەسعود بابات کە پێشتر قەیوم و دواتر پارێزگار لە کارەکەیان دوورخستەوە، خۆی کوشتن. -
لە ئاگری چالاکی فیدایی: زیاتر لە ٣٠ سەربازی تورکیا کوژران
هەپەگە رایگەیاند گەریلایەکیان بە ناوی سەما کۆچەر لەدژی سویای داگیرکەری تورک لە وێستگەیەکی بۆڕی گازی سروشتی لە نزیک دەروازەی گوربولاکی ئاگری چالاکی فیدایی ئەنجامداوە و ٥ ئۆتۆمبێڵی سەربازی تێکشکێنراون و زیاتر لە ٣٠ سەربازی داگیرکەری تورکیش کوژراون -
یەکینەکانی تۆڵە: ئێمە لێپرسینەوە دەکەین
یەکینەکانی تۆڵە ڕۆژی لەدایبوونی عەبدوڵلا ئۆجالان رێبەری گەلی کوردی پیرۆز کرد و ڕایگەیاند لێرسینەوە لە گۆشەگیری و هێرشی قڕکردن دەکەن. -
کەجەکە: بۆ ئازادی رێبەر ئاپۆ تێکۆشانمان فراوان بکەین!
کەجەکە: لە ٧١مین ساڵڕۆژی لەدایکبوونی رێبەر ئاپۆدا، بۆ ئەوەی بهێنینە بیرمان ڕێبەر ئاپۆ بۆ کورد، ژنان، گەلان و مرۆڤایەتی چ واتایەک دەبەخشێت، پێویستە بۆ ئازادی ڕێبەرێکی بەم شێوەیە تێکۆشانمان فراوانتر و گەورەتر بکەین. -
شەش حاڵەتی نوێی ڤایرۆسی کۆرۆنا لە باشووری کوردستان تۆمارکران
لە شاری هەولێری باشووری کوردستان شەش حاڵەتی نوێی تووشبوون بە ڤایرۆسی کۆرۆنا تۆمارکران. -
کەڤانا زێڕینی مەخموور یادی خەلیل داغی کردەوە
کەڤانا زێڕینی مەخموور لە ١٣مین ساڵیادی شەهیدبوونیدا یادی خەلیل داغ (خەلیل ئیبراهیم ئویساڵ) کردەوە. -
چیاگەر گەریلای عەرەب: ئۆجالان ڕێبەری گەلانی ژێردەستەیە
چیاگەر گەریلای عەرەب: ڕێبەر ئاپۆ نە تەنها ڕێبەری گەلی کوردە، بەڵکۆ ڕێبەری هەموو گەلان ژێردەستەیە. لە مێژوودا زۆر قاڕەمان هاتوون، بەڵام یەکەمجارە بەم ئەندازەیە قاڕەمان لەژێر سێبەری بیردۆزیەک کۆدەبنەوە. -
ئاماری نوێی کۆرۆنا لە عێراق ڕاگەیەنرا و لە باشووری کوردستان ٨ حاڵەتی نوێ ئاشکراکران
وەزارەتی تەندروستی عێراق ڕایگەیاند، ٦٥ حاڵەتی نوێ تۆمار کراوە و لە باشووری کوردستانیش ٨ حاڵەتی نوێ ئاشکراکران. -
پژاک: پێویستی ئەم قۆناغە بە یهكیهتی هاوبهشی هێزه كوردستانیهكان ههیه
دەربارەی دۆخی ناوخۆی ئێران و ئەو دۆخەی ڕووبەڕووی گەلانی ئێران بووەتەوە، مەجلیسی پارتی ژیانی ئازادی کوردستان– پژاک، ڕاگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە و ئاماژەی بەوەدا، سەرەڕای هەموو کردارەکانی دەسەڵات، گەلانی ئێران بەرخۆدان دەکەن. -
لە ئارتوکلو و قابیلجەواز ژمارەیەک گوند و گەڕەک کەرەنتینەکران و کەسێکیش گیانی لەدەستدا
لە ناوچەی ئارتوکلوی مێردین بە هۆی ڤایرۆسی کۆرۆناوە ١٤ کەس کەرەنتینەکران و کەسێک گیانی لەدەستدا و ٣ گەڕەک و گوندێکی ناوچەی قابیلجەوازی شاری ئێلحیش کەرەنتینەکران.