کوردستان
دوایین ھەواڵ
-
گوندەکانی وان لە کەرەنتینەدانین بەڵکو گەمارۆ دراون
پارێزگاری وان ڕایگەیاند، هەندێک گوندی هەرێمەکەیان خستووەتە کەرەنتینەوە، بەڵام ئاشکرا بوو لەو گوندانە هیچ ڕێوشوێنێکی تەندروستی نەگیراوەتەبەر، گوندەکان لە لایەن سەربازانەوە گەمارۆدراون و هاتوچۆیان قەدەغە کردووە. -
گوندێکی دێرسم بەهۆی کۆرۆناوە کەرەنتینەکرا
لەبەرئەوەی دوو حاڵەتی ڤایرۆسی کۆرۆنا تۆمارکران، گوندی ڕچکی مزگری دێرسم کەرەنتینەکرا. -
لە گرکێ لەگێ بە هۆی لافاوەوە پردێک رووخا
پردی گوندی کێشکێی نێوان گرکێ لەگ و ناوچەی ئالیا بە هۆی باران بارینی زۆر و دروستبوونی لافاوەوە، بە تەواوەتی رووخا. -
٣ حاڵەتی نوێی تووشبوو بە ڤایرۆسی کۆرۆنا لە هەرێمی کوردستان تۆمار کران
وەزارەتی تەندروستی حکومەتی هەرێمی کوردستان سێ حاڵەتی دیکەی تووشبوون بە ڤإیرۆسی کۆرۆنای ڕاگەیاند و بەمەش ژمارەی تووشبووان گەیشتە ١٢٥ کەس. -
بۆ جاری دووەم قەدەغەی هاتوچۆ لە کەرکوک درێژکرایەوە
شانەی قەیرانەکان لە شاری کەرکوک بڕیاری درێژکردنەوەی قەدەغەی هاتوچۆێدا بۆ جاری دەووم. -
بەڕێوەبەرایەتی خۆسەر ئامادەیی خۆی بۆ هاوکاریکردنی مەخمور دەربڕی
ئەنجومەنی بەڕێوەبەڕایەتی خۆسەری باکور و رۆژهەڵاتی سوریا وڵامی بانگەوازیەکەی ئەنجومەنی گەلی دیمۆکراتیکی مەخموری دایەوە کە بۆ رووبەرووبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا داوای هاوکاری کردبوو. -
نەپەگە: ڕوحی عەگیدان لە ڕێپێوانی سەرکەوتندا دەژی
نەپەگە هەفتەی قاڕەمانی پیرۆز کرد و ڕایگەیاند، لەسەر بناغەی پڕۆژەی سەرلەنوێ بنیاتنانەوەی گەریلاکانی ئازادی کوردستان، هێڵی مۆدێرنی گەریلای نوێ دەکەوێتە پراکتیکەوە، ڕوح و بیرەوەری عەگیدانیش لە ڕێپێوانی سەرکەوتندا بە بناغە دەگیرێت. -
قەیوم و ڤایرۆسی کۆرۆنا بەیەکەوە!
قەیوم کە شارەوانی شاری جۆلەمێرگی داگیرکردووە چەندین ڕۆژە ئاوی لەسەر هاوڵاتیان بڕیوە، لە وانیش قەیوم خوڵ و خاشاک کۆناکاتەوە. -
یەژاستار لە خواکورک لەدژی داگیرکەران چالاکی ئەنجامدا
هێزەکانی یەژاستار لە گردی شەهید دەرویشی هەرێمی خواکورکی سەر بە هەرێمەکانی پاراستنی میدیا لەدژی سەربازانی تورک چالاکیان ئەنجامدا. -
راگەیاندراوی یەکەکانی تۆڵە لەبارەى چالاکییەکانى ئامەدەوە
یەکەکانى تۆڵە لە دژی فرۆشیارانى ماددە هۆشبەرەکان و پۆلیسی تۆرک لە ئامەد چالاکییان ئەنجامدا. -
'هێڵی مەزڵوم و عەگید هێڵی چارەنووسسازە'
ئەیلەم رۆنی یەکێک لە فەرەماندەکانى یەژاستا رایگەیاند، لە مێژووی پەکەکەدا هێڵی مەزڵوم و عەگید بەرەو پێشچووە. راشیگەیاند، مەزڵوم عەگیدی بە رێکخستن کرد، عەگیدیش خاوەنداریی لە میراتەکەى مەزڵوم کرد. -
قەیومەکانی ئاکەپە ئاسانکاری بۆ بڵاوبوونەوەى ڤایرۆسی کۆرۆنا دەکەن
قەیومەکەى ئاکەپە، کە شارەوانیی جۆلەمێرگی هەدەپەى داگیرکردووە، چەندین رۆژە ئاوی خواردنەوەى هاووڵاتییانى بڕیوە و قەیومەکەى ئاکەپەش لە وان، کە شارەوانیی وانی هەدەپەى داگیرکردووە، چەندین رۆژە زبڵ و خاشاکی شارەکە پاک ناکاتەوە. -
لە ئەمریکا لە ڕۆژێکدا ٣٤٥ کەس بەهۆی کۆرۆناوە گیانیان لەدەستدا
لە ئەمریکا لە ماوەی ٢٤ کاتژمێردا بەهۆی ڤایرۆسی کۆرۆناوە ٣٤٥ کەس گیانیان لەدەستدا و ١٨ هەزار حاڵەتی نوێش تۆمارکراون. -
لە کەرکوک، هەولێر هەلەبجە سێ حاڵەتی نوێی کۆرۆنا ڕاگەیەنراون
وەزارەتی تەندروستی هەرێم و بەڕێوەبەرایەتی تەندروستی کەرکوک ڕایانگەیاند، لە کەرکوک، هەولێر و هەلەبجە سێ حاڵەتی نوێی COVID-19 تۆمارکراون. -
لە زیندانی سەقز دەست بە ڕاپەرینکرا و زیندانیان بە کۆمەڵ هەڵهاتن
ئەمڕۆ هەینی ٢٧ی ئازار گروپێک لە زیندانیانی زیندانی شاری سەقزی ڕۆژهەڵاتی کوردستان دەستیان بە ڕاپەرین کرد و لە زیندان هەڵهاتن. -
ئەنجومەنی گەلی مەخموور نامەیەکی بۆ بەڕێوەبەرایەتی خۆسەری نارد
ئەنجوومەنی گەلی مەخموور نامەیەکی بۆ بەڕێوەبەرایەتی خۆسەری ڕۆژئاوای کوردستان نارد و لەدژی ڤایرۆسی کۆرۆنا داوای پشتگیری و هاوکاری کرد. -
لە نسێبین هێرشکرایە سە رگۆڕستانی ئێزدیان
گۆڕستانە ٣٠٠ ساڵەکەی ئێزدیان لە نسێبین وێرانکرا. -
هاوسەرۆکی شارەوانی خەلفەتی باکووری کوردستان ڕەوانەی زیندانکرا
حەسەن سافا هاوسەرۆکی شارەوانی ناوچەی خەلفەتی ڕوحا کە قەیوم لە جێگەی دانرابوو و دەستگیرکرابوو، ڕەوانەی زیندانکرا. -
لە هەولێر و دهۆک و سلێمانی ١٠ کەسی تر تووشی کۆرۆنا بوون
لە هەرێمێ کوردستان لە ماوەی ٢٤ کاتژمێری ڕابردوودا ١٠ حاڵەتی نوێی کۆرۆنا ڕاگەیەنراون. -
لەیلا گیوڤەن: پێویستە گەمارۆی سەر مەخموور هەڵبگیرێت
لەیلا گیوڤەن هاوسەرۆکی کەجەدە داوای لە بەڕێوەبەرایەتی باشووری کوردستان کرد بە زودترین کات گەمارۆی سەر کەمپی مەخموور هەڵگرن. -
هێزەکانى گەریلا لە خواکورک گورزی قورسیان لە دوژمن دا
گەریلاکانی هەپەگە و یەژاستا لە خواکورک لە دژی سوپای تورکی داگیرکەر چالاکییان ئەنجامدا. -
ناوی ژیانەوە و بەرخودان؛ عەگید
فەرماندەی پێشەنگی هەڵمەتی ١٥ی تەباخ، سیمبولی بەرخودان و ژیانەوە فەرماندەی گەریلا مەعسوم کۆرکماز (عەگید) لە ٣٤هەمین ساڵیادی شەهادەتەکەیدا یادی بەرز رادەگیرێت. -
پەیامی پەکەکە بۆ 'هەفتەی قارەمانی'
کۆمیتەى بەڕێوەبەریی پەکەکە بە بۆنەى هەفتەی قارەمانییەوە پەیامێکى بڵاوکردەوە. کورد لە رۆژانی ٢١ بۆ ٢٨ی ئادار هەفتەى قارەمانی پیرۆز دەکەن و یادی بەرخودێران بەرز رادەگرن. -
ئەنجومەنی گەلی مەخمور داوای هاوکاری پزیشکی کرد
ئەنجومەنی گەلی دیمۆکراتیکی مەخمور لە لێدوانێکی رۆژنامەنووسیدا بە هۆی زیادبوونی مەترسی بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا بۆ سەر پەنابەرانی کەمپەکە، بانگەوازیەکی ئاڕاستەی رێکخراوە نێودەوڵەتیەکان کرد و داوای هاوکاری پزیشکی کرد. -
لە شاری کەرکوک حاڵەتێکی تری ڤایرۆسی کۆرۆنا تۆمار کرا
لە شاری کەرکوک حاڵەتێکی دیکەی توشبوون بە ڤایرۆسی کۆرۆنا تۆمار کرا.