کوردستان
دوایین ھەواڵ
-
پرۆژەی كۆدار و پەژاک بۆ دیمۆكراتیزهكردنی ئێران بڵاوکرایەوە
کۆمەڵگاى دیموکراتیک و ئازادی رۆژهەڵاتى کوردستان (کۆدار) و پارتى ژیانى ئازادى کوردستان (پەژاک) بۆ دیموکراتیزەکردنى ئێران نەخشە رێگایەکیان بڵاوکردەوە. -
هەپەگە: لە گەلیى عەلی درێژی برادۆست ١٠ سەربازى تورکیا کوژران
گەریلاکانى هەپەگە و یەژاستار لە ناوچەى برادۆست گورزێکى ترى قورسیان لە سوپاى تورکیاى داگیرکەر وەشاند. لەو چالاکییەدا لە گەلیی عەلی درێژ لە برادۆست ١٠ سەربازى تورکیا کوژران. -
گەریلا تیڤى ڤیدیۆیى چالاکیى گەریلاى لەدژی سوپاى تورکیاى داگیرکەر بڵاوکردەوە
گەریلا تیڤی ڤیدیۆیى چالاکیى رۆژی ٢١ى ئایاری هێزى گەریلای لە دژی سوپاى تورکیاى داگیرکەر لە ناوچەى شەمزینانى پارێزگاى جۆلەمێرگى باکوورى کوردستان بڵاوکردەوە. -
باسی بەسەرهاتى ئەشکەنجەکانى لە ئەمنە سوورەکە دەکات
نەسرین عومەر رەشید تەمەن ٤٧ ساڵ یەکێک لەو کەسانەیە کە لە سەردەمى رژێمى سەدام لە سلێمانى لە ئەمنە سوورەکە زیندانى کراوە. نەسرین عومەر دوای ٢٧ ساڵ باسی ئەشکەنجە و بەسەرهاتەکەى خۆى لە ئەمنە سوورەکە دەکات. -
هێرشە ئاسمانییەکان بۆسەر قەندیل بەردەوامە
فڕۆکە جەنگییەکانی سوپای داگیرکەری تورکیا بەردەوامە لە بۆردمانکردنی شوێنی هاوولاتیانی مەدەنی . لەم هێرشانەدا زیانی زۆر بەر ڕەز وباخی هاووڵاتیان کەوتووە. -
هەپەگە: دەربارەی چالاکی گەریلا وهێرشە ئاسمانییەکان زانیاری بڵاوکردەوە
ناوەندی ڕاگەیاندی هەپەگە دەربارەی چالاکیی گەریلاکانی یەژاستار لە جولەمێرگ وبۆردمانی فڕۆکەجەنگییەکانی سوپای تورکیا لەسەرهەرێمەکانی پاراستنی مەدیا ڕاگەیەنراوێکی بڵاوکردەوە. -
دەوڵەتی تورکیا گروپێکی چەکداری لە کەرکووک دامەزراندووە
ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق لە سەر لیستی یەکیەتیی نیشتمانی شوان داودی ئاشکرای کرد کە دەوڵەتی تورکیا خەریکی ئامادەکردن و ڕاهێنانە بە کروپێک-ی چەکدارە لە کەرکووک. -
سلێمانی: بەهۆی خرابی ژیانیانەوە کەمئەندامان ویلچەرەکانیان سوتاند
لە شاری سلێمانی باشوری کوردستان، وەک ناڕەزایەتیەک لە بەرامبەر خرابی ژیانیان، کەم ئەندامان لە بەدەرم نوسینگەی پارلەمان کۆبوونەوە و ئاگریان لە کورسی و ویلچەرەکانیان بەردا. -
ڕۆژەڤی سەرەکیی گەریلا لە قەندیل گۆشەگیریی سەر ئۆجالانە
لەسەر بەرزایی چیاکانی قەندیل چاومان بە هێزێکی گەریلا دەکەوێت، کە بە هەموو شێوەیەک ئامادەن. ئێمە لەلای ئەم هێزە بینیمان کە ڕۆژەڤی سەرەکیی گەریلاکان لە قەندیل، گۆشەگیریی سەر ئۆجالانە. -
لە تەقینەوەى تانکەرێکى سوتەمەنیدا لە سنە ٢٧ کەس گیانیان لە دەستدا
لە شارى سنەى رۆژهەڵاتى کوردستان بەهۆى رووداوێکى هاتووچۆ و تەقینەوەى تانکەرێکى هەڵگرى سوتەمەنی ٢٧ کەس لە ئاگردا سوتان و ٥ کەسى تریش بە قورسى برینداربوون. -
ئۆپراسیۆنەکانى سوپاى تورکیا لە گابار، جودی، بەستا و کاتۆ بەرفراوان کران
ئۆپراسیۆنەکانى سوپاى تورکیاى داگیرکەر لە گابار، جودی، بەستا و کاتۆی ژیرکا لە پارێزگاى شرنەخ بەرفراوان کران و بەردەوامییان هەیە. سوپاى تورکیا لە چەندین ناوچە ئاگری بەرداوەتە دارستانەکان. -
نەفرەتى دەوڵەتی تورکیا بەرامبەر بە هاووڵاتییانى پارێزگای ئەردەخان
لە ئەردەخان یەک هەدەپەیی نییە کە دەستگیرنەکرابێت و نەچووبێتە بنکەی سەربازیی و لێکۆڵینەوەى لەگەڵ نەکرابێت. -
فڕۆکە جەنگییەکانى تورکیا باڵەکایەتیى هەولێریان بۆردومانکرد
فڕۆکە جەنگییەکانى سوپای تورکیای داگیرکەر، ناحیەکانى وەرتێ و قەسرێیان لە ناوچەى باڵەکایەتى لە پارێزگاى هەولێر بۆردومانکرد. -
فڕۆکە جەنگییەکانى تورکیا گوندەکانى قەندیلیان بۆردومانکرد
فڕۆکە جەنگییەکانى سوپاى تورکیای داگیرکەر گوندەکانى سلێ، بۆتێ و کورتەکی قەندیلیان بۆردومانکرد. -
'تاوەکو هەلومەرج ئاسایى نەکرێتەوە بەرگری لە خۆمان ناکەین'
دەستگیرکراوانی نسێبین دەڵێن، تاوەکو هەلومەرج ئاسایى نەکرێتەوە لە دادگادا بەرگری لە خۆیان ناکەن. -
تەقینەوەى مینى چەتەکانى داعش هاووڵاتییەکى شەنگالی شەهید کرد
لە شەنگال مینێکى پاشماوەى چەتەکانى داعش تەقییەوە و بووە هۆى شەهیدبوونى گەنجێکى شەنگالی. -
دەوڵەتى تورکیا لە گوندێکى باکووری کوردستان ١١ بنکەى سەربازیى دروستکردووە
دەوڵەتى تورکیا لە گوندی ناڤبەرۆژا لە ناوچەى شەمزینانى جۆلەمێرگ ١١ بنکەى سەربازیى دروستکردووە. سەربازان رێگرى لە هاووچۆى هاووڵاتییان و لەوەڕاندنى ئاژەڵەکانیان دەکەن و سزاى داراییان بەسەردا دەسەپێنن. لەو بنکە سەربازییانەوە ناوچەى برادۆستیش تۆپباران دەکرێن. -
هەپەگە: چالاکی سەرکەوتووانە لە لێلیکان
گەریلاکانی هەپەگە لە لێلیکان-ی هەرێمی برادۆستی باشووری کوردستان لەدژی سەربازانی سوپای تورکیا چالاکییان ئەنجامدا ولەو چالاکیەکدا سەربازێکی سوپای تورکیا کوژرا. -
کەجەدە:بەیاننامەکەی بارزانی زیان بە یەکێتی نەتەوەیی گەلی کورد دەگەیەنێت،
کەجەدە بەیاننامەکەی بارزانی لەسەر قەندیل وەک بەیاننامەیەکی شەرمنانە ناولێبرد ووتی، "بەیاننامەیەکی بەو ڕەنگە زەرەردەدات لە یەکیەتیی نەتەوەیی گەلی کورد و جەسارەت و ڕەوایی دەدات بە هێرشی داگیرکاری." -
گیراوانی سیاسی لە تورکیا ئەشکەنجە دەدرێن و سووکایەتییان پێدەکرێت
ڕاگەیەنرا کە ژنە زیندانیانی نەخۆش لە زیندانی دیلۆکی باکوری کوردستان بەسەر زەوییدا راکیشراون و لەلایەن بەرپرسانی بەندیخانەوە ئەشکەنجە دەدرێن و سووکایەتییا پێدەکرێت. -
ژماردنەوەی دەستی دەنگەکان لەسلێمانی بەردەوامە
ژماردنەوەی دەستیی دەنگەکانی ئەو سندوقانەی کەسکاڵای لەسەر تۆمارکراوە لە سلێمانی بەردەوامە و هەتا ئێستا ٦١ سندوق ژمێردراوەتەوە . -
چالاکی قەڵغانی زیندووە لە قەندیل مانگێکی تێپەراند
گەنجانی کورد لە دژی هێرشی دەوڵەتی تورکیای داگیرکەر بۆسەر باشووری کوردستان لە قەندیل چالاکی قەڵغانی زیندوو بەڕێوە دەبەن. ئەمڕۆ مانگێک بەسەر ئەو چالاکییەدا دەربازدەبێت. -
ئەو خیانەتەى کە ٨١ ساڵە بەردەوامە
٨١ ساڵ لەوە پێش لە رۆژێکى وەک ئەمڕۆدا عەلی شێری شاعیر، شەڕڤان و بەرخودێر لەگەڵ زەریفەى هاوژینیدا، لەلایەن خائینێکى نۆکەر و بەکرێگیراو و بکوژی دەوڵەتى داگیرکەرى تورکیا لە دێرسیم کوژران. -
هەپەگە: لە باکوور وباشووری کوردستان ۱۰سەربازی سوپای تورکیا کوژران
هەپەگە ئاشکاری کرد، لە ئەنجامی چالاکی گەریلا لە هەرێمی برادۆست وبازرانی باشووری کوردستان ٤سەرباز و لە سێرتی باکووری کورستان ٦ سەربازی سوپای تورکیا کوژرون. -
یلماز: گفتوگۆ دەربارەی سزای سێدارە هەوڵدانە بۆ تەزاندنی کۆمەڵگا
پارێزەر ئەرجان یلماز وتی "حکومەت پاش کوشتنی منداڵان، بۆئەوەی پێش لە لێپرسینەوەی کۆمەڵگا بگرێت، پرسی سزای سێدارەی خستە ڕۆژەڤەوە". یلماز دەستنیشانی کرد، گفتوگۆکان دەربارەی سزای سێدارە، گفتوگۆی پوچن.