کوردستان
دوایین ھەواڵ
-
هێزى گەریلا لە مێردین و ئامەد و بەدلیس چالاکییان ئەنجامدا
ناوەندى راگەیاندن و چاپەمەنیى هەپەگە رایگەیاند، هێزەکانى گەریلا لە مێردین، ئامەد و بەدلیس چالاکییان لە دژى سوپاى تورکیای داگیرکەر ئەنجامداوە. -
تەرمى گەریلا بایسال بە خاکسپێردرا
تەرمی دەوران بایسال گەریلاى هەپەگە، کە رۆژی ٨ى تەمووزی ٢٠١٨ لە جۆلەمێرگ شەهید بوو بوو، لە ئێلح بە خاکسپێردرا. -
سوپاى تورکیا چیاى گابار دەسوتێنێت
بەهۆى تۆپبارانەکانى سوپاى تورکیا بۆ سەر ناوچەکانى چیاى گابار، ئاگرێکى گەورە لە دارستان و پاوانەکانى چیاى گابار کەوتووەتەوە. -
بەهۆی ئۆپەراسیۆنی سەربازیەوە دارستانەکانی کوردستان دەسوتێن
هێزەکانی دەوڵەتی تورکیا چەندین ساڵە کوردستان بەهۆی ئۆپەراسیۆنەوەکانیانەوە دارستانەکان دەسوتێنن. لە تورکیاش بۆ رانتخۆری دارستانەکان دەستوتێنن. ئەندامی پلاتفۆرمی پاراستنی حەوسەڵ نەجدەت سەزگین سەرنجی ڕاکێشایە سەر سوتاندنی بە مەبەستی دارستانەکان. -
منداڵە چاوگەشەکانی نێو ڕەشماڵەکان
ئەو منداڵانەی کە لە بەهاردا لەگەڵ بنەماڵە کۆچەرەکانی خۆیاندا دەڕۆنە کوێستانەکان، لەبەردەم ڕەشماڵەکاندا یاری دەکەن و کوێستانی ڕەنگین باشتر و جوانتر دەڕازێننەوە. -
منداڵانێک کە چاوەکانیان پڕە لەهیوای ژیان
منداڵانی کۆچەر کەلەگەل بنەماڵەکانیان ڕوویان لە کوێستانەکان-ی کوردستان کردووە چاویان پرە لە هیوای ژیان. مرۆڤ لەنێو چاوەکانیاندا هیوایەکی گەورە بە ژیان دەبینێت. -
ڕژیمی ئێران گوندەكانی باڵەكایەتی و برادۆست تۆپباران دەكات
كۆماری ئیسلامی ئێران گوندەكانی سنووری برادۆست و باڵەكایەتی باشووری کوردستان تۆپباران دەكات و بەو هۆیەشەوە ئاگرێکی زۆر لە ناوچەکە کەوتووەتەوە. -
هەپەگە ناسنامەی سێ شەهیدی ئاشکرا کرد
ناوەندی ڕاگەیاندن و چاپەمەنی هێزەکانی پاراستنی گەل 'هەپەگە' ڕایگەیاند کە بەهۆی هێرشی ئاسمانیەوە لە ١٤ی تەمووز/٢٣ی پووشپەڕ، سێ گەریلا بەناوەکانی دەلیل، حەمزە و زانیار، لە هەرێمەکانی پاراستنی مەدیا، شەهید بوون. -
پۆلیسی ئاکەپە لە شاری وان بە ئارەزووی خۆی سزاى شۆفێران دەدات
ئاکەپە تورکیای لە ڕووی ئابوورییەوە مایەپووچ کردووە و باجی ئەو مایەپووچبوونەش بەسەر گەلدا دەسەپێنێت. پۆلیسی هاتووچۆ لە شاری وان بە شێوەی نایاسایی و ئارەزوو سزاى دارایى بەسەر شۆفێراندا دەسەپێنێت. -
هەپەگە: لە بارزان ٤ سەربازى تورکیا کوژران
ناوەندى راگەیاندن و چاپەمەنیى هەپەگە رایگەیاند، لە چالاکیى گەریلادا لە ناوچەى بارزان لە باشوورى کوردستان ٤ سەربازى تورکیاى داگیرکەر کوژران. -
قەیومەکانى ئاکەپە کوردستانیان کردووەتە شوێنی بیناسازیی بێ بەرنامە
ئەندامی دەستەی بەڕێوەبەری ناوەندیى 'دەبەپە' عەباس عەزیز ئۆغڵو، سیاسەتەکانی هێرشبەرانە بۆ سڕینەوە و نکۆڵیکردنی دەوڵەتی تورکیا و دەست بەسەراگرتنی شارەوانییەکانی دەبەپەی هەڵسەنگاند و وتی "قەیومەکان کوردستانیان کردووەتە شوێنی بیناسازیی بێ بەرنامە". -
یەرەکە: ٤ هەڤاڵمان بەهۆى هێرشى رژێمى ئێرانەوە شەهید بوون
فەرماندەیى یەکینەکانى پاراستنى رۆژهەڵاتى کوردستان (یەرەکە) رایگەیاند، لە مەریوان و هەورامان ٤ هەڤاڵمان بەهۆی هێرشەکانى رژێمى ئێرانەوە شەهید بوون. -
تەرمی محەمەد یاکشر گەریلاى هەپەگە لە ئامەد بەخاک سپێردرا
تەرمی محەمەد یاکشر گەریلاى هەپەگە، کە ١٣ى تەمووز لە گیوموشخانەى پارێزگاى گیرەسوون لە نزیک دەریاى رەش لەشەڕدا شەهید بوو، لە ئامەد بە خاک سپێردرا. -
رژێمى ئاکەپە دەستی بە لێکۆڵینەوە لەگەڵ پەرلەمانتارانى هەدەپەدا کرد
رژێمى ئاکەپە – مەهەپە دەستیکرد بە لێکۆڵینەوەکردن لەگەڵ رەمزییە تۆسون و موسا فاریس ئۆگلاری پەرلەمانتارانى هەدەپە. -
ناوەندى راگەیاندنى هەپەگە یادی فەرزاد مەدیى ئەندامى ناوەندەکەیانی کردەوە
ناوەندى راگەیاندن و چاپەمەنیى هەپەگە رایگەیاند، گەریلا فەرزاد مەدی لە بەدلیس شەهید بوو. راشیگەیاند، گەریلا فەرزاد مەدی ئەندامى ناوەندى راگەیاندن و چاپەمەنیى هەپەگە بوو. -
گەریلاکانی مەلەکەپە: باشووری کوردستان لە داگیرکەریى تورکیا دەپارێزین
گەریلاکانی (مەلەکەپە فەسک) ئاشکرایان کرد، بۆ پاراستنی باشووری کوردستان لە هێرشە داگیرکەرییەکانی دەوڵەتی تورکیا، بەشداری نێو بەرخۆدان بوون. -
لە بەستا ئۆپراسیۆنە
سوپاى تورکیا لە هەرێمى بەستاى شرنەخ بە بەشداریى ژمارەیەکى زۆر سەرباز و جەردەوان، ئۆپراسیۆنێکى دەستپێکردووە. -
فەرمانداریەتی-نەپەگە: خوێنی هەڤال وەلات لە سەرعەرد نامێنێتەوە
فەرمانداریی بڕیارگەی ناوەندی پاراستنی گەل 'نەپەگە'، یادی فەرماندەی هەپەگە-ی ئەیالەتی خەرزانێ-ی "وەلات گەڤەر-ی " کردەوە و سەرەخۆشی لە بنەماڵەکەی و گەلی کوردستان کرد. -
هەپەگە: لە برادۆست هەشت سەربازی سوپای تورکیا کوژران
ناوەندی ڕاگەیاندن و چاپەمەنی هەپەگە ئاشکرای کرد کە لە هەرێمی برادۆست-ی باشووری کوردستان لەئەنجامی چالاکی گەریلا لەدژی سوپای داگیرکەری تورکیا ٨ سەربازی سوپای تورکیا کوژران. -
شاهیدی کۆمەڵکوژییەکانی تورکیا؛ مام عەزیز
هاووڵاتى مام عەزیزی تەمەن ٦٠ ساڵ دانیشوی هەرێمی برادۆست، لە ساڵی ١٩٨٤ەوە تاوەکو ئێستا هەموو هێرش و کۆمەڵکوژییەکانی دەوڵەتی تورکیای لە کێلەشین و ناوچەى برادۆست لە یادداشتەکانیدا تۆمارکردووە. مام عەزیز رایگەیاند، تەنها پەکەکە دەیانپارێزێت. -
گەریلا تیڤى ڤیدیۆیى چالاکیى گەریلاى لە چەلێ بڵاوکردەوە
گەریلا تیڤى ڤیدیۆى چالاکیى گەریلاکانى هەپەگە و یەژاستاری بڵاوکردەوە، کە رۆژی ٢٥ى حوزەیران لە چیای مەرگانیش لە ناوچەى چەلێى جۆلەمێرگ لە دژى سوپاى تورکیاى داگیرکەر ئەنجامدرابوو و تیایدا ٥ سەربازى تورکیا کوژرابوون. -
"پەکەکە تەڤگەری باشووری کورستانیشە و بەرەنگاری داگیرکاری دەبێتەوە"
عەگید کەلاری یەک لە فەرماندەکانی 'هەپەگە' رایگەیاند، دەوڵەتی تورکیا دەیەوێت هەم باشووری کوردستان داگیر بکات و هەم پەیوەندیی نێوان باشوور و ڕۆژهەڵاتی کوردستان بپچڕێنێت. کەلاری بانگی لە ڕۆشنبیران و گەنجان و پێشمەرگە کرد کە خۆیان بخەنە بەرەی گەریلاوە. -
هەپەگە ناسنامەى شەهیدەکانى بەدلیسى بڵاوکردەوە
ناوەندى راگەیاندن و چاپەمەنیى هەپەگە ناسنامەى ٧ گەریلاى بڵاوکردەوە، کە لە خەرزانی بەدلیس شەهید بوو بوون. یەکێک لە شەهیدەکان وڵات گەڤەر فەرماندەى ئەیالەتى خەرزانی بەدلیس بوو. -
ئاکەپە بە ١٠ جار تێرى نەخوارد بۆ ١١هەمین جار بۆ پڕوپاگەندە بەکاری دەهێنێت!
حکومەتی ئاکەپە تا ئێستا ١٠ جار نەخۆشخانەی حکومیی ئەردیشی کردووەتەوە، بۆئەوەی بتوانێت بۆ بانگەشەی هەڵبژاردنە هەرێمییەکان بەکاری بهێنێت، بەڵام لە دواى هەڵبژاردن جارێکی تر نەخۆشخانەکەی داخست. -
بۆچی گوندی زەردەی داڵاهوو پشتگوێ خراوە؟
گوندی زەردە-ی سەربە داڵاهووی پارێزگای کرماشان کە بە هۆی بۆمەلەرزەوە بە تەواوی کاول بووە، لەلایەن کاربەدەستانی کۆماری ئیسلامییەوە بەتەواوی لە پشتگوێ خراوە وتا ئیستا هیچ کارێک بۆ نۆژەنکردنەوەی ئەو گوندە نەکراوە.