دەوڵەتی تورک دارستانەکانی عەفرین دەسووتێنێت

دەوڵەتی داگیرکەری تورک دارستانەکانی عەفرین دەسووتێنێت و دەستی بەسەر سماقی هاوڵاتیاندا گرت.

بە پێی ڕێکخراوی مافەکانی مرۆڤی عەفرین لە گوندی بەراڤای ناوچەی شەڕای عەفرین کە لە ئازاری ٢٠١٨ەوە لە لایەن چەتەکانی سوڵتان مورادی سەر بە دەوڵەتی تورکەوە داگیرکراوە، دارستانەکان سووتێنراون. باسی ئەوە دەکرێت کە ئاگرەکە بە شێوەیەکی فراوان تەشەنەی کردووە.

رێکخراوەکە ئاماژەی بەوەشدا چەتەکانی سەرمەرقەندی سەر بە دەوڵەتی تورک بە سەرۆکایەتی ئەبو جیهاد لە لیبیایەوە گەڕاونەتەوە و دەستیان بە تاڵان و داگیرکاری کردووە.

بە پێی راگەیەنراوەکە، ئەو گروپە چەتەیە لە گوندەکان ڕەمەدان، ڕووتا، حەج حەسنا، حەج قاسی و دەلای دەستیان بەسەر هەموو بەرهەمی سماقی هاوڵاتیاندا گرتووە.

ف.ق