تەقینەوەى مینى چەتەکانى داعش هاووڵاتییەکى شەنگالی شەهید کرد

لە شەنگال مینێکى پاشماوەى چەتەکانى داعش تەقییەوە و بووە هۆى شەهیدبوونى گەنجێکى شەنگالی.

لە ناوچەى گرعەزەر مینێکى پاشماوەى چەتەکانى داعش، کە پێشتر لە ماڵی هاووڵاتییەکدا دایاننابوو، تەقییەوە و بەو هۆیەوە گەنجێکى تەمەن ٢٥ ساڵی شەنگالی بە ناوی عەلی موراد ژیانى لە دەستدا و شەهید بوو.

عەلی موراد لەگەڵ بنەماڵەکەیدا بەهۆى هێرشى چەتەکانى داعشەوە لە ماڵ و حاڵی خۆیان ئاوارە بوون و لە کەمپی چەم مکۆی دهۆکدا ژیانیان بەسەر دەبرد.

عەلی موراد ئەمڕۆ چوو بۆ سەردانى ماڵەکەیان لە گری عەزەر و لە کاتى سەردانکردنى ماڵەکەی خۆیاندا مینێکى پیادا تەقییەوە، کە چەتەکانى داعش پێشتر لە ماڵەکەیاندا دایاننابوو.

ر.م