بەکارهێنانی چەکی کیمیایی دەوڵەتی تورک، لە ڕۆژەڤی پەرلەمانی ئەڵمانیادایە

پارتی چەپی ئەڵمانیا، بەکارهێنانی چەکی کیمیایی لەلایەن دەوڵەتی تورکەوە لە هەرێمەکانی پاراستنی میدیا، کردە رۆژەڤی پەرلەمانی ئەڵمانیا.

دەوڵەتی تورک لە هێرشی داگیرکاریدا، چەندین مانگە لەدژی گەریلاکانی ئازادی کوردستان لە باشوری کوردستان چەکی کیمیایی بەکاردەهێنێت. ناوەندی راگەیاندن و چاپەمەنی هەپەگە رایگەیاندبوو کە ژمارەیەک گەریلا بەو هۆیەوە شەهید بوون.

پارتی چەپ کە پارتێکی ئۆپۆزسیۆنی ئەڵمانیایە، بەڵگەکانی بەکارهێنانی چەکی کیمیایی لەلایەن دەوڵەتی تورکەوە کردە رۆژەڤی پەرلەمانی ئەڵمانیا. رەشنووسەکە بە پێشەنگایەتی گۆکای ئاکبولوت پەرلەمانتاری پارتی چەپ ئامادەکرا. پرسیار لە حکومەت کەرا کە 'ئایا حکومەتی ئەڵمانیا ئاگارە کە دەوڵەتی تورک لەدژی هێزەکانی پەکەکە چەکی کیمیایی بەکارهێناوە یان نە؟'

ئاکبولوت: پێویستە ئەڵمانیا بێدەنگی بشکێنێت

لە ڕەشنووسەکەدا بەڵگە و لێدوانەکان وەک بەڵگە پیشاندراوە و پێشێبینی دەکرێت، حکومەتی ئەڵمانیا وڵام بداتەوە.

ئاکبولوت بۆ ئاژانسی هەواڵی فورات (ANF) قسەی کرد و رایگەیاند، بەپێی دیمەنەکان ئاشکرایە کە دەوڵەتی تورک چەکی کیمیایی بەکارهێناوە و داوای کرد لێکۆلینەوە بکرێت.

هەروەها وتی، "پێویستە حکومەتی ئەڵمانیا بێدەنگی بشکێنێت، لەبەرئەوەی ئەڵمانیا یەکێک لەو وڵاتانەیە کە لە رووی سەربازی، سیاسی، دیپلۆماسیەوە پەیوەندی بەهێزی لەگەڵ تورکیا هەیە. رێکخراوی قەدەغەی چەکی کیمیایی ئەڵمانیا دەتوانێت لێکۆلینەوە بکات."

ف.ق