دانیشتوانی هەلەبجە سەرکەوتنی گەریلایان لە گارە پیرۆز کرد

دانیشتوانی هەلەبجە، رژانە ناو شەقامەکان و بە خۆپیشاندانێک سەرکەوتنی گەریلایان لە گارە پیرۆز کرد

بەرخۆدانی گەریلاکانی هەپەگە لە رۆژانی ١٠ بۆ ١٤ی شوبات لە هەرێمی گارە کە لە ئەنجامدا هێرشی داگیرکەری دەوڵەتی تورک تێکشکێنرا، لە ناو کورداندا دەنگیداوەتەوە. بۆیەش لە زۆر دەڤەری کوردستان بە ئاهەنگ و چالاکی سەرکەوتنی گەریلاکانی ئازادی کوردستان پیرۆز دەکرێت.

یەکێک لەو ناوچە و شارانەش هەلەبجەیی باشوری کوردستانە. دوێنی شەو رێکخستنی ژنانی گەنجی تێکۆشەر و کۆمەڵەی گەنجانی وڵاتپارێزی کوردستان لە باخی گشتی هەلەبجە چالاکیان ئەنجامدا. لە چالاکیەکەدا سەرکەوتنی گەریلا لەدژی دەوڵەتی تورک پیرۆزکرا.

هاوڵاتیان کۆبوونەوە و بە گۆرانی و هەڵپەڕکێ و دروشمی 'بژی بەرخۆدانی گەریکا ، 'بژی سەرۆک ئاپۆ ' سەرکەوتنی گەریلایان پیرۆز کرد.

ف.ق