هەپەگە: بە چەکی قوڕس لە داگیرکەراندرا

گەریلاکانی هەپەگە و یەژاستار لە ئاڤاشین بە چەکی قوڕس لە سوپای داگیرکەری تورکیاندا.

راگەیەنراوی ناوەندی راگەیاندن و چاپەمەنی هەپەگە بەم شێوەیەیە:

لە چوارچێوەی هەنگاوی شۆڕشگێری هەڵۆکانی زاگرۆسدا لە ئاڤاشین:

لە ١٨ی تەمموزدا کاتژمێر ١٦:٤٠ لە گۆڕەپابی گردی سلێمانی بە چەکی قوڕس لە داگیرکەراندرا. بە ئاوایەکی بەهێز لسە سەنگەرەکانی داگیرکەراندرا.

لە سەنگەرەکانی شەڕو تونێلەکانی گۆڕەپانی وەرخاڵێی بەرخۆدانی مێژوویی هێزەکانمان بەردەوامە. لە ١٨ی تەمموزدا تاوەکو نیوەی شەو، داگیرکەران بە گازی ژەهراوی و تەقەمەنی هێرشی کرد بەڵام هیچ ئەنجامێکیان بەدەستنەهێنا.

لە ١٨ی تەمموزدا کاتژمێر لەنێوان ٢٢:٥٠ و ٠٠:٣٠ لە مەرڤانۆس، تابوری عەرەبان و هردی سلێمانی هەلیکۆپتەرەکان دەستیان بە جموجووڵ کرد. گۆڕەپانی گردی سۆر و ستونێ لەلایەن هەلیکۆپتەرەکانەوە بۆردومانکران.

لە ١٩ی تەمموزدا کاتژمێر ٠٩:١٠ لە گردی سۆر کاتێک کە داگیرکەران ویستیان هەڵبکوتنەسەر سەنگەرەکانی شەڕ، لێیاندرا و داگیرکەران نە ناچاری پاشەکشێیان کرد. کاتژمێر ٠٩:٤٠ داگیرکەران جارێکی دیکە هەوڵیاندا هێرش بکەن و هێزەکانمان بەرپەرچیاندایەوە و داگیرکەران جارێکی دیکە کشانەوە. داگیرکەران کە بارەگای سەربازی سیڤریەوە گردی سۆریان بۆردومان کرد.

لە چوارجێوەی هەنگاوی شۆرشگێری جەنگی خابوردا لە هەرێمی حەفتانین و مەتینا:

لە ١٧ی تەمموزدا کاتژمێر ٠٦:١٠ لە گردی دوپشکی هەرێمی حەفتانین بە چەکی قوڕس لە داگیرکەراندرا. سەنگەرەکانی داگیرکەران تێکشکێنران.

١٨ی تەمموز کاتژمێر لەنێوان ٢٢:٣٠ و ٠١:٠٠ هەلیکۆپتەرەکان لەسەر ئاسمانی گۆڕەپابی قەشورێ دەستیان بە جموجووڵ کرد. هەلیکۆپتەرەکانی شەڕ گوندەکانی کێستە و هرورێی سەر بە کانی ماسێی ئامێدیان بۆردومان کرد.

لە هەرێمی زاپ:

١٨ی تەمموز کاتژمێر لەنێوان ٠٠:٠٠ و ٠١:٠٠ لە بارەگاکانی سەر سنورەوە بە ئۆبۆس گۆڕەپانی چەمچۆ بۆردومانکرا.

١٩ی تەمموز کاتژمێر لەنێوان ٠٩:٣٠ و ١٠:٠٠ گۆڕەپانی چەمچۆ و سیدا لەلایەن فرۆکەکانەوە بۆردومانکران.

لەئەنجامی تۆپباران و هێرشی ئاسمانیدا زیان بەر هێزەکانمان نەکەوتووە."

ف.ق