لە هەڵکوتانی هێزە ئەمنییەکانی تورک لە ساسۆن ٥ کەس دەستگیرکران

هێزە ئەمنییەکانی دەوڵەتی تورکی داگیرکەر لە بەردەوامیی ئۆپراسیۆنەکانیان بۆ پاکتاوکردنی سیاسیی گەلی کورد لە ناوچەی ساسۆن لە پارێزگای ئێلح هەڵیانکوتایە سەر ماڵان و ٥ کەسیان دەستگیرکرد.

هێزە ئەمنییەکانی دەوڵەتی تورک لە گوندی کەلحەسەن لە ناوچەى ساسۆن لە پارێزگای ئێلح هەڵیانکوتایە سەر ماڵی هاووڵاتییان و لەو هەڵکوتانەیاندا چالاکوانی ژینگەپارێز حوسین ئاکل و ٤ کەسی تریان دەستیگرکرد.

کەسە دەستیگرکراوەکان بریتین لە حوسێن ئاکل، محەمەد ئاکل، رەمەزان ئاکل، ئیبراهیم ئۆنار و بیلگین ئۆنار. کەسە دەستگیرکراوەکان براون بۆ فەرماندەیی جەندرمە لە ناوچەى ساسۆن.

ژ.ت